توندوتیژی ناو خێزانەکان

Lærerinnhold

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Digitale ferdigheter
Muntlige ferdigheter

Tverrfaglige tema

Folkehelse og livsmestring

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

samtale om hva negativ sosial kontroll, vold i nære relasjoner, tvangsekteskap og kjønnslemlestelse er, om juridiske og personlige konsekvenser av dette, og om aktuelle hjelpetilbud

Kjerneelement

Individ og fellesskap

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet

توندوتیژی ناو خێزانەکان

GettyImages

توند و تیژی چیه؟

  • توندوتیژی دەست درێژیه بۆ سەر ئەندامانی تر.
    توندوتیژییەکان دەتوانن جه‌سته‌یی، دەروونی، سێکسی یان ماددی بێت.

توندوتیژی‌ ناو خێزان چییە؟

  • توندوتیژی لە نێوان ئەندامانی خێزان یان کەسانێک که نزیک لە یەکترن
  • توندوتیژی لە نێوان مناڵان و گەورەکان له‌ كاتێكدا كه‌ گه‌وره‌كان سه‌رپه‌ره‌شتی مناڵەکانیان له ئه‌ستۆیه

یاساکانی نۆڕوێژ هەموو جۆره بەکارهێنانی توندوتیژی قەدەغە دەکات. کۆمەڵگا ناتوانێت هیچ جۆرە توندوتیژییەک، توندوتیژی ناو خێزان و توندوتیژی لە پەیوەندی لەگەڵ خزم و نزیکەکانی تردا قبوڵ بکات. ئەمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هۆکاری توندوتیژی. بە واتایەکی تر، توندوتیژی خێزانی بابەتێکی تایبەتی و کەسی نییە. کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی و مەنفیش دەتوانێت توندوتیژی ئەژمار بکرێت.

بۆ مناڵان شاهیدی توندوتیژی بوون بەلانی کەمەوە ئەوەنده زیانبەخشەکە ئه‌وان خۆیان تووشی توندوتیژی بوبن. ئافره‌تانی هاوڕەگەزباز، هاوڕەگەزبازانی تر، دووڕەگەزباز، نێوان ڕەگەز و کەسانی تری LGBTIQ+ لەوانەیە بە تایبەتی هەست بە توندوتیژی بکەن.

هاوسەرگیری زۆرەملی و خەتەنەکردنی مێیینەش توندوتیژییه و قبوڵکراو نیە. کۆمەڵگا ئەرکی پاراستن و بایەخدانی بە هەموو ئەو کەسانە هه‌یه کە قوربانی توندوتیژین، و دڵنیایی دەدات کە هەموو کەس دەتوانێت له کۆمەڵگادا بەشداری و تێکەڵاوی بكەن.

"توندوتیژی خێزانی تاوانێکی گەورەیە، هێرشکردنە سەر مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و کێشەیەکی تەندروستی گشتیه."


سەرچاوە: ژیانێکی بێ توندوتیژی، پلانی کردار دژی توندوتیژی خێزانی ٢٠١٧-٢٠١٤، وەزارەتی داد و ئاسایشی گشتی.

ئینترنت

En bekymret og alvorspreget kvinne holder telefonen til øret. Bildet illustrerer en kvinne som oppsøker hjelp etter å ha blitt utsatt for vold i hjemmet. Foto
GettyImages

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • باس لە جیاوازی نێوان توندوتیژی خێزانی و توندوتیژیەکانی-تر بکەن.
  • لەوانەیە هۆکاری توندوتیژی دژی ئەندامانی-تری خێزان چی بێت؟
  • چ هۆکارێک ده‌توانێ هه‌بێت بۆ ئەوەی کەسێک بەردەوام بێت لە ژیان لەگەڵ هاوسەرێک کە توندوتیژی بەکاردێنێت؟
  • ئایا تێڕوانینی توندوتیژی لە که‌لتوورە جیاوازەکاندا ده‌توانێ جیاواز بێت؟
  • ژیانی ئەندامانی خێزانێک کە له وێدا توندوتیژی بەکار ده‌هێنرێت چۆنه؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

لە یاساکانی نۆڕوێژ سەبارەت بەتوندوتیژی چی نووسراوە؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

چه‌ند جۆرە توندوتیژی هەیە؟ چه‌ند وەڵام ده توانن ڕاست بن.

ئەم ڕستەیە پڕ کەوە

کۆمەڵگا ناتوانێ هیچ جۆرە توندوتیژییەک قبوڵ بکات ...

ئەم ڕستەیە پڕ کەوە

توندوتیژی خێزانی …

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

بۆ مناڵان شاهیدی توندوتیژی بوون بەلانی کەمەوە ئه‌وه‌نده زیانبەخشە کە ئه‌وان خۆیان تووشی توندوتیژی بوبن.
هاوسەرگیری زۆرەملی و خەتەنەکردنی مێینە توندوتیژین و قبوڵ ناکرێن.
تۆ ئەگەر توندوتیژی یا ده‌ست درێژیت کرابێته سه‌ر، دەتوانی یارمەتی وه‌رگری.
توندوتیژی ناتوانێ دەروونی بێت، تەنیا جەستەیی ده‌بێت.
یاساکانی نۆڕوێژ هەرگیز بەکارهێنانی توندوتیژی خێزانی قبوڵ ناکات.