ژیانێك له نۆڕوێژ
ئه‌و فیلمه ببینه
ژیانی مناڵی ساوا
- كامه هاوشێوه‌یی و جیاوازی له نێوان ژیانی كه‌سێك كه له وڵاته‌كه‌ی تۆ ده‌ژێیت و كه‌سێك كه له نۆڕوێژ ده‌ژێت، هه‌یه؟
- بوون له نۆڕوێژ چ كاریگه‌رێكی له سه‌ر ژیانی تۆ هەیه؟ له وانه‌یه چ گۆڕانكارێك بێته پێش؟
خه‌ڵك له نۆڕوێژ بێگومان ژیانێكی جیاواز ده‌ژین. هیچ كه‌س وهكێك نیه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین باس بكه‌ین كه زۆربه‌ی خه‌ڵك چۆن ده‌ژین.
- هه‌موو ساڵێ کەمێک سەرەوەی په‌نجا هه‌زار مناڵ له نۆڕوێژ له دایك ده‌بن، و هه‌ر ژنێك به نێونج ١،٤ مناڵی ده‌بێت.
- نێونجی ته‌مه‌نی ژنی نۆڕوێژی كه بۆ هه‌وه‌ڵ جار مناڵی ده‌بێت ٣٠ ساڵه.
- خه‌ته‌نه كردنی كوڕ له نۆڕوێژ باو نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ته‌نه كردنی كیژ به ته‌واوی قهدهغەیه. بڕی سزا بۆ به‌ڕێوه‌بردن، یا یارمه‌تیدان بۆ ئه‌مه، تاكو پازده ساڵه. ئه‌وه هه‌روه‌ها ده‌توانێت ببێته هۆی ده‌ركردن له نۆڕوێژ.
- ئه‌م دایك و باوكانه‌ی هەر دووکیان کار دەکەن و مووچه وه‌رده‌گرن، له كاتی مناڵ بوون تا ڕادەی ٦١ هه‌فته‌یان به‌یه‌كه‌وه مۆڵه‌تی به مووچه هه‌یه (١.٧.٢٠٢٤). زانیاری ده‌رباره‌ی مووچەی کاتی مناڵبوون دەتوانی له لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتی فه‌رمانگه‌ی ناڤ بدۆزێوە.
باخچه‌ی ساوایان، یارمه‌تی ئابووری نه‌غدی و مووچه‌ی مانگانه‌ی مناڵ
دایك و باوك بۆ ناردنی مناڵ بۆ باخچه‌ی ساوایان، به‌شه باجێک ده‌ده‌ن. ئه‌م دایك و باوكانه‌ی مناڵی یه‌ك تا دوو ساڵه‌یان هه‌یه، و مناڵه‌كه ناچێته باخچه‌ی ساوایان، یارمه‌تی ئابووری نه‌غدی وه‌رده‌گرن. هه‌ر وه‌ها دایك و باوك بۆ مناڵی ژێڕ ١٨ ساڵ مووچه‌ی مانگانه‌ی مناڵ وه‌رده‌گرن.
ئینته‌رنێت
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- بۆچی له نۆڕوێژ ئه‌وه‌نده زۆر مناڵ ده‌چنه باخچه‌ی ساوایان؟
- له سه‌ر باخچه‌ی ساوایان و په‌ره‌پێدانی زمان گفتوگۆ بكه‌ن.
- بۆچی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌نی مناڵی چكۆڵه، یارمه‌تی ئابووری نه‌غدی و مووچه‌ی مانگانه‌ی مناڵ وه‌رده‌گرن؟
ته‌مه‌نی قوتابخانه و كاتی گه‌نجی
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دابه‌ش بۆوه به قۆناغی بنه‌ڕه‌تی (پۆلی ١ تا ٧) وه قۆناغی ناوه‌ندی (پۆلی ٨ تا ١٠). زیاتر له حەفتا له سه‌دی مناڵانی پۆلی ١ تا ٤ ده‌چنه «ڕێكخڕاوی كاتی ئازادی قوتابخانه» واتە (SFO) پێش و پاش كاتی قوتابخانه (٢٠٢٣/٢٠٢٤). SFO پێشنیازێكی خۆویستانەیە. قوتابخانه خۆڕاییه، به‌ڵام دایك و باوكان وەکوو دەستووری سەرەکی بۆ ناردنی مناڵ بۆ SFO پاره ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی مناڵان له نۆڕوێژ به‌شداری یه‌ك یا چه‌ند چالاكی ڕێكخڕاوی كاتی بێكاری ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی چالاكیهكان له لایه‌ن دایك و باوكان به هه‌ره‌وه‌ز به‌رێوه‌ده‌چن. دایك و باوكان بۆ ئه‌وه مووچه وه‌ر ناگرن.
نزیکەی ته‌واوی گه‌نجان پاش قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ده‌چنه قوتابخانه دواناوه‌ندی. دەوروبەری نیوه‌یان ده‌چنه به‌رنامه‌ی ده‌رسی وانه‌ی ئاماده‌یی، و نیوەشیان به‌رنامه‌ی ده‌رسی وانه‌ی پیشه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن. نزیكه‌ی هه‌شتا له سه‌دی گه‌نجه‌كان قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن.
ته‌مه‌نی قانوونی له نۆڕوێژ ١٨ ساڵه. ئه‌و كات مرۆڤ ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ بۆخۆی بڕیار بدات. ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ته‌مه‌نی قانوونی گه‌یشتووه، مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانێ به‌ڵگه‌نامه‌ی لێخوڕین وه‌ربگرێت. له ته‌مه‌نه‌كانی بیست ساڵه‌دا زۆربه‌یان جیا ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه بچنه زانكۆ یا په‌یمانگا یا خود كار بكه‌ن. زۆربەی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌خوێنن، به قه‌رزی خوێندن ژیان تێپەڕ دەکەن، وه له قه‌راغ خوێندن كاریش ده‌كه‌ن. زۆریان كاتێك كه له ده‌رس ته‌واو ده‌بن، زیاتر له سێ سه‌د هه‌زار كرۆنیان قرزی خوێندن هه‌یه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- سووده‌كانی «ڕێكخڕاوی كاتی ئازادی قوتابخانه» چینه؟
- بۆ تۆ و بنه‌ماڵه‌ی تۆ ده‌گونجێ له كام چالاكی ڕێكخڕاوەی كاتی بێكاریدا به‌شداری بكه‌ن؟
- گەیشتن به ته‌مه‌نی قانوونی بە چ مانایەک دێت؟
- ته‌مه‌نی قانوونی له وڵاتی دیكه كه تۆ ده‌یناسی، چه‌نده؟
- ڕوانگه‌ی تۆ ده‌رباره‌ی ڕێكخڕاوی قه‌رزی خوێندن چیه؟
ژیانی باڵغی و ڕۆژگاری خانه‌نشینی
ناونجی ته‌مه‌نی زه‌ماوه‌ند كردن بۆ هه‌وه‌ڵ جار، هەم بۆ ژن و پیاو، لە نۆڕوێژ نێوان تەمەنی سی و چل ساڵانەیە. زۆربه‌یان پێش زه‌ماوه‌ند كردن ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه ژیاون.
ئاساییه كه پیاو و ژن هه‌ر دووكیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ كار ده‌كه‌ن و هه‌ر دووكیشیان له كاری ماڵێ‌دا به‌شدارن. دیسانیش ژن به ڕاده‌یه‌كی به‌ر چاو زیاتر له پیاوه‌كان كاری مالێ ده‌كه‌ن. ئه‌وه ئاساییه كه بۆ كڕینی ماڵ و ماشێن له بانك قه‌رز وه‌رگرن. خێزانێكی مناڵداری ئاسایی به ڕادەی ناونج زیاتر له دوو میلیۆنی قه‌رزی خانوویان هه‌یه.
ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له نۆڕوێژ، بۆ ژن و پیاو ٦٧ ساڵه. زوربەیان پێش تەمەنی ٦٧ ساڵی خویان خانەنشین دەکەن، له كاتێكدا ئه‌وانی تر پێیان خۆشه تا ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵان كار بكه‌ن. پاره‌ی خانه‌نشینی پاره‌یه‌كه كه مرۆڤ له كاتی خانه‌نشینیدا وه‌ری ده‌گرێت. ئه‌و مووچه‌ی مرۆڤ له كاتی كار كردن وه‌ریده‌گرێت ڕاده‌ی پاره‌ی خانه‌نشینی دیاری ده‌كات. ئه‌وانه‌ی كه له ده‌رێ كاریان نه‌كردووه و مووچه‌یان نه‌بووه، وەک نموونە ژنی خانه‌دار، ئەوانیش كاتێك كه تەمەنیان دەگاتە ٦٧ ساڵ پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.
زۆربه‌ی خه‌ڵكانی به ساڵاچوو له نۆڕوێژ ژیانێكی چالاكیان هه‌یه. ئه‌وان به‌شداری ڕێكخڕاوهی جۆراوجۆر دەکەن و كاتێكی زۆر له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاوڕێیان ده‌به‌نه سه‌ر. خه‌ڵكانی به‌ساڵاچوو زۆربەیان ئابوورێكی باشیان هه‌یه. زۆریان قه‌رزه‌كانی خۆیان داوه‌ته‌وه و خه‌رجی مناڵه‌كانیشیان له سەر نەماوه.
به لانی زۆری خانه‌نشینانی به‌ساڵاچوو خۆیان له مالی خۆیان، به بێ یارمه‌تی شاره‌وانی ژیان دەبەنە سەر. به‌شێكی كه‌م له خانه‌نشینانی به ساڵاچوو له ماڵی خۆیان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یا خود بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری ئاسایی ماڵێ، یارمه‌تی وه‌رده‌گرن.
هێشتا به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له نۆڕوێژ كۆچی دوایی ده‌كه‌ن، له قه‌برستان ده‌نێژرێن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌ی كه دهسوتێنڕێن به‌ره‌و هەڵکشان ده‌چێت. بهحزه قه‌برستانێك بۆ ئایینه‌كانی جۆراوجۆر شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆچی دوایی ده‌كات، هاوسه‌ر یا مناڵی هه‌بێت، ئه‌وان مڵك و ماڵی كۆچ كردوو به میراس ده‌به‌ن. ژن و پیاو مافی میراسی یه‌كسانیان هه‌یه. یاسای چه‌سباو بۆ میراس هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌شێت بۆ به‌شێك له میراس وه‌سیه‌تنامه بنووسیت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی مووچه و پاره‌ی خانه‌نشینی پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
- ژیانی خانه‌نشینی له نۆڕوێژ به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی كه تۆ ده‌یناسی، چۆنه؟
- بڕوای ئێوه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی كه هەندێک قه‌برستانێك شوێنی تایبه‌تیان بۆ ئایینه‌كانی جۆراوجۆر هه‌یه، چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ساڵانه چه‌ند مناڵ له نۆڕوێژ له دایك ده‌بن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ڕێژەی نێونجی ته‌مه‌نی ژنانی نۆڕوێژ کە بۆ هەوەڵ جار مناڵیان دەبێت، چه‌نده؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له نۆڕوێژ چه‌نده؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
له سه‌ر ئەم وێنه‌یه كرته بكه
له‌م وێنەیە، له سه‌ر نه‌فه‌ری گونجاو كرته بكه‌ن. ته‌مه‌نی قانوونی له نۆڕوێژ چه‌نده؟