ماف و ئه‌ركه‌كانی دیموكراتی
ماف و ئه‌ركه‌كانی دیموكراتی
جه‌ماوه‌رێک كه لە کۆمەڵگایەکی دێموكراتی ده‌ژین، ئازادی، به‌رپرسیاریەتی، ماف و ئەرکیان هه‌یه. لێره‌دا هه‌وه‌ڵێ سه‌یری مافه‌كان ده‌كه‌ین.
مافی مرۆڤ
ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٩٤٨ په‌سه‌ندكرا کە هه‌موو كه‌س له هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
یه‌كسانی
هه‌موو كه‌س ده‌بێ به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی ته‌مه‌ن، نەتەوە، توانایی كرداری، ڕه‌گه‌ز (نێری یا مێیی)، ئایین و خواستی جنسی ماف و هه‌لی یه‌كسانیان هه‌بێت.
ئازادی ڕاده‌ربڕین
ئازادی ڕاده‌ربڕین یانی مرۆڤ بتوانێ ئازادانه ده‌رباره‌ی وه‌كوو نموونه سیاسه‌ت و دین ڕای خۆی ده‌ربڕێت، یانی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ ئازادانه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی-تر گفتوگۆ بكات، یانی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ ده‌توانێ بیر و بۆچوونه‌كانی خۆی بنووسێ به بێ ئه‌وه‌یكه بۆ ئه‌و كردەوانه سزا بدرێت. ئێمه كۆمه‌ڵێك یاسامان هه‌نه كه ئازادی ڕاده‌ربڕین سنووردار ده‌كات. وه‌كوو نموونه ده‌ربڕینی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستانه یا ده‌ربڕینه‌كانی دیكه‌ی پڕله كینه قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌مه هه‌م به گوتن و هه‌م به نووسین. ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌م كه‌سی تاکی و هه‌م ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه ده‌گرێته‌وه.
مافی ده‌نگدان
دانیشتوانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیاسی هه‌یه. ئیمرۆ ته‌مه‌نی ده‌نگدان له نۆڕوێژ ١٨ ساڵه. ده‌نگدانه‌كان نهێنیینه. مانای ئەوەیه كه خه‌ڵكانی دیكه نازانن مرۆڤ ده‌نگی به كێ داوه. تۆ ده‌بێ بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمان، هاونیشتمانی نۆڕوێژت هه‌بێت. تۆ بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شورای شار- و پارێزگا، ده‌بێت سێ ساڵی ئاخیری پێش هه‌ڵبژاردن، له نۆڕوێژ ژیا بیت.
حاكم بوونی یاسا
حاكم بوونی یاسا به‌و مانایه دێت كه وه‌كوو نموونه هیچ كه‌س نابێت به بێ دادگایی به زیندان مه‌حوكم بكرێت. دادوه‌ری له وڵاتێكی دیموكراتی ئیجاب دەكات كه دادوه‌رانی بێ لایه‌ن بڕیار بده‌ن كه ئایا کەسی تۆمه‌تبار گوناهباره یا خێر، هه‌روه‌ها دادوه‌ری بێ لایه‌ن له سه‌ر ئه‌م سزایه‌ی بۆ گوناهبار داده‌نرێت، بڕیار ده‌ده‌ن. هه‌موو تۆمه‌تباران مافی هه‌بوونی پارێزه‌ریان هه‌یه.
ئازادی دین- و باوه‌ڕ
ئازادی دین- و باوه‌ڕ به‌و مانایه دێت كه خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی دین و باوه‌ڕدا ئازادن ، هه‌روه‌ها ئه‌وان ئازادانه ده‌توانن دین و باوه‌ڕی خۆیان به كردار به‌ڕێوه ببه‌ن. ئه‌گه‌ر به جۆرێكی دیكه بڵێین، هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه كه‌سێكی-تر بۆ مانەوە یا خود وازهێنان لە گروپ یا کۆمەڵێکی ئایینی ناچار بكات. هیچ كه‌س نابێ به هۆی هۆگری ئایینی خۆی ڕاپێچی لێبكرێت یا خود سزا بدرێت. له ته‌مه‌نی ١۵ ساڵیه‌وه مرۆڤ مافی هه‌یه بۆخۆی له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینی یا باوه‌ڕ خۆی ناونووس بكات یا خود بچێته ده‌ره‌وه بێ ڕه‌چاو گرتنی ئه‌وه‌یكه كه‌سانی دیكه چی بیر ده‌كه‌نه‌وه. به هه‌مان شێوه گرنگه هه‌موو كه‌س به ئازادی، دین و باوه‌ڕی خۆی هه‌لبژێڕێت، به هه‌مان شێوه ئازاده كه سه‌ر به هیچ دین یا باوه‌ڕێك نه‌بێت.
ئازادی ڕێخراوه
ئازادی ڕێخراوه زۆڕ مانای هەیه. ئه‌وانی هه‌ره گرنگه‌كان:
- مرۆڤ مافی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی حیزبه سیاسیه‌كان یا ڕێكخراوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بێ ئه‌وه‌یكه مه‌ترسی ڕاپێچی لێ‌كردن یا خود سزادانی له‌سه‌ر بێت.
- مرۆڤ مافی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی ڕێخراوه‌ی مووچەخۆران بێ ئه‌وه‌یكه مه‌ترسی ڕاپێچ لێ‌كردن یا خود سزادانی له‌سه‌ر بێت. مرۆڤ هه‌رهوه‌ها ده‌توانێ له هەندە دۆخێك‌دا مان بگرێت.
- مرۆڤ مافی ئه وەی هه‌یه بۆ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی ڕێپێوانی یاسایی بکات.
به‌رپرسایه‌تی و ئەرک
وه‌كوو ده‌بینین، مرۆڤ له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی مافێكی زۆری هه‌یه. هاوكات له گه‌ڵ ئازادی و ماف، به‌رپرسیەتی و ئەرکیشی هەیە. ئێمه ده‌بێ ئه‌م یاسا و ده‌ستوورانه‌ی كه زۆرینه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه، ڕێز بگرین. ئێمه ده‌توانین بۆ گۆڕانی ئه‌م شتانه‌ی له كۆمه‌ڵگا حه‌زی لێ ناكه‌ین، هه‌وڵ بده‌ین، به‌ڵام ده‌بێ ڕێ و شوێنه‌كانی دێموكراسی په‌یڕه‌و بكه‌ین. كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له سه‌ر متمانه‌ی دوولایه‌نه دانراوه. ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه حکومەت متمانه‌ی هه‌یه دانیشتوان زانیاری ڕاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یاسا و ده‌ستووره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دانیشتوان متمانه‌یان هه‌یه كه ئه‌وان خزمه‌تی بەجێ، وەكوو نموونه له لایه‌ن پۆلیس یا بنكه‌ی پاراستنی مناڵان وه‌رده‌گرن.
چ شتێک ده‌توانێ دیموكراسی بخاته مه‌ترسیەوه؟
ئه‌م هیمایانه بۆ دیموكراسی ده‌توانن مه‌ترسی بن:
به‌شداری نزم له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
لاواز بوونی باوه‌ڕ و متمانه به سیاسه‌تمه‌داره‌كان.
هه‌واڵی ساخته و ووتاری پڕ كینه كه پێشی گفتوگۆی ئازادی ناو كۆمه‌ڵ بگرێت.
قه‌یرانی گه‌وره‌ی نیشتمانی كه ببێته هۆی وه‌لانانی قۆناخه‌كانی دیموكراتی.
ئه‌و یاسا و ده‌ستوورانه‌ی كه كۆی چه‌ند وڵات ده‌گرێته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ره‌وه‌ی یاساكانی به دیموكراسی په‌سه‌ند كراوی نیشتمانی.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ژیان له وڵاتێكی دیموكراتی چۆنه؟
- ژیان له وڵاتێكی نا-دیموكراتی چۆنه؟
- ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یكه كامه ئەرک پەیوەندی به‌و مافانه‌ی له دیموكراسیدا هه‌یه، گفتوگۆ بكه‌ن.
- تۆ له سه‌ر كامه ماف و ئەرکی دیموكراتی لە ڕابردووڕا زانیاریت هه‌یه؟
- ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یكه بۆچی به‌شداری نزمی هه‌ڵبژاردن و لاواز بوونی بڕوا و متمانه به سیاسه‌تمه‌داران وه‌كوو مه‌ترسیەک بۆ دیموكراسی دێنە دی، گفتوگۆ بكه‌ن.
- چۆن متمانه له نێو كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ تایبه‌تمه‌ندێكی گرنگه؟ ئایا ئێوه ده‌توانن نموونه بێننه‌وه كه ئه‌مه چۆن دێته به‌رچاو؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئایا ئێمه له نۆڕوێژ به ته‌واوی ئازادی ڕا ده‌ربڕینمان هه‌یه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ته‌مه‌نی مافی ده‌نگدان له نۆڕوێژ چه‌نده؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
کێ مافی بەرگری هەیە ئەگەر بە تاوانێک تاوانبار بکرێت؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟