پلاندانانی خانه‌واده، دووگیانی و ئاگاداری كردن له مناڵ
پلاندانانی خانه‌واده
پلاندانانی خانه‌واده
سیاسه‌تمه‌داران له نۆڕوێژ باس لەوە ده‌كه‌ن كه چۆن هاوسەرەکان بۆ لە دایکبوونی مناڵی زیاتر هان بده‌ن. له هەندێک وڵاتی تر ژنان ده‌بینن كه كاربه‌ده‌ستانی وڵات سنوورێكی توندیان داناوە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ژنێک چه‌ند مناڵی ده‌توانێ هەبێت. دیسان له هەندێک وڵاتێكی دیكه ژمارەی مناڵ بوون بۆ هه‌ر ژنێك ڕێژه‌ی پێنج مناڵه.
پلان دانانی خانه‌واده یانی ژن و مێرد بۆ خۆیان له‌سه‌ر كاتی دووگیان بوونی ژن بڕیار بده‌ن، هه‌ر وه‌ها پلان داده‌نێن بۆ ئه‌ویكه ببنه خاوه‌نی چه‌ند مناڵ. پلان دانانی خانه‌واده به كردار یانی پێشی دووگیان بوونی نه‌خوازراو بگرن. كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری پێشگرتنی دووگیانی ئه‌و كاره دهروخسێنێت.
چه‌ند كه‌ره‌سته‌ی ئاسایی پێش لێگرتنی دووگیانی:
- حه‌بی پێش‌گرتن ئه‌و حهبانهن كه هۆرمۆنی ئێستروجێن و گێستاجێن/پروجیسترۆن-یان تێدایه. ئه‌و حه‌بانه ڕێگه‌ی دابه‌زینی تۆ‌و ده‌گرن.
- P-stav یا خود چێنڕاوهی مه‌نع، كه به قه‌باره‌ی شهقارتهیهك بچووكه، به‌ڵام پلاستیكه، له ژێر پێست داده‌نرێت. چێنراوه‌ی مه‌نع، هۆرمۆنی گێستاجێنی تێدایه كه هه‌موو رۆژێك كه‌مێك له‌و هۆرمۆنه ده‌رده‌كات. ئه‌و هۆرمۆنه ڕێی تۆ‌و دابه‌زین ده‌گرێت. چێنراوه‌ی مه‌نع له لایه‌ن دكتۆره‌وه داده‌نرێت و هه‌ڵده‌گیرێت.
- Spiral یا خود بازنه‌ی نێو زێ له لایه‌ن دۆكتۆرهوه له نێو منداڵدانی ژن داده‌نرێت. بازنه‌ی نێو زێ، ڕێ له جۆڵانه‌وه‌ی سلوولی تۆ‌و ده‌گرێت و وا ده‌كات كه تۆ‌و یا خود هێلكه‌ی پیتاندن خۆی به ملی منداڵدان نهنوسێنێت.
- كۆندۆم تاكه ڕێگری دووگیانیه كه ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له رێگه‌ی سێكسه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌كات. كۆندۆم هه‌روه‌ها ته‌نیا ڕێگرێکی دووگیانیه كه له لایه‌ن پیاو به كاری ده‌هێنرێت. بۆ بردنه‌سه‌ری دڵنیایی له ڕێگری كردن له دووگیانی نه‌خوازراو، جیڵ و كرێمی تۆوكوژ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆندۆم پێشنیار ده‌كرێت. كرێمی تۆوكوژ به ته‌نیا به‌س نیه.
پشكنینی دووگیانی و منداڵ بوون
ژنانی دووگیان له نۆڕوێژ مافی پشكنینی دووگیانی خۆڕاییان هه‌یه. بنكه‌ی ته‌ندروستی و دكتۆری شه‌خسی ئه‌و پشكنینانه ده‌كه‌ن. ئه‌و پشكنینانه دڵخوازانه‌یه. ئمانج پاراستنی ته‌ندروستی دایك و مناڵه له كاته‌كانی دووگیانی، کاتی مناڵ بوون و پاش مناڵ بوونه. پشكنینی دووگیانی نێوان هه‌شت تا دوازده جار له ماوه‌ی دووگیانی‌دا له نۆڕوێژ پێشنیار ده‌كرێت. زۆربه‌ی ژنان له نه‌خۆشخانه مناڵیان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به خۆڕاییه.
پشكنینی ته‌ندروستی و كوتان
هه‌موو مناڵ و گه‌نجانی دانیشتووی نۆڕوێژ پشكنینی ته‌ندروستی په‌یتاپه‌یتایان بۆ پێشنیاز ده‌كرێت. ئه‌و پشكنینانه له كاتی ساواییه‌وه تاكو ته‌مه‌نی قوتابخانه له بنكه‌ی تهندروستێوه به‌ڕێوه ده‌چێت. پاش ده‌ست به قوتابخانه كردن، بنكه‌ی ته‌ندروستی قوتابخانه ئه‌و پشكنینانه به ئهوستۆوه ده‌گرێت. زۆربه‌ی شاره‌كان بنكه‌ی ته‌ندروستیان بۆ گه‌نجانیش هه‌یه. هه‌موو مناڵ و گه‌نجانی دانیشتووی نۆڕوێژ كوتان یا خود ڤاكسینی دژی نه‌خۆشێ سه‌خته‌كانیان بۆ پێشنیاز ده‌كرێت. ئه‌و كوتانانه مرۆڤ له نهخۆشێكان به شێوه‌یه‌كی ئاسان، چالاك و بێ خه‌ته‌ر ده‌پارێزێت. خزمه‌تگوزاری بنكه ته‌ندروستیه‌كان به گشتی و بنكه‌ی ته‌ندروستی قوتابخانه‌ش خۆڕایینه.
ئاخۆ مناڵه‌كه نه‌خۆش بێت، دكتۆری تایبه‌ت پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشی مناڵه‌كه ده‌كات.
مناڵ له‌باربردنی ناسروشتی
یاسای له‌بار بردنی دووگیانی له نۆڕوێژ مافی بڕیاردان بۆ له‌بار بردنی دووگیانی له ١٢ هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای دووگیانی ده‌داته ژنان. ئه‌و خانمه ده‌بێ فۆرمێك پڕ كاته‌وه و تێیدا بنووسێ كه ئه‌و داوای له‌بار بردن ده‌كات، كه ئه‌و زانیاری سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی پزیشكی له‌بار بردن وه‌رگرتووه و ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی دیكه‌ی له‌بار بردنی هه‌یه. یاسای له‌بار بردن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خانمه‌ی كه ده‌یهه‌وێ پاش هه‌فته‌ی ١٢ مناڵه‌كه‌ی له‌بار ببات، ڕێكاری داناوه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- سه‌باره‌ت به پلاندانانی خانه‌واده له‌و وڵاته‌ی تۆ ئاشناییت هه‌یه، چی بیر ده‌كه‌یه‌وه؟
- بۆچی پشكنینی دووگیانی ئه‌وه‌نده گرنگی پێ ده‌درێت كه ئه‌و پشكنینه بۆ ژن خۆڕاییه؟
- بۆچی وه‌رگرتنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌یداته دایكان و باوكان، گرنگه؟
- بۆچوونت سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه زۆربه‌ی مناڵان له نۆڕوێژ كوتان دژی به‌عزه نه‌خۆشێك وه‌رده‌گرن چیه؟
- بۆچی به‌رنامه‌ی كوتان بۆ مناڵان خۆڕاییه؟
له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه گفتوگۆ بكه‌ن:
- یاسای له‌بار بردنی دووگیانی سازشێكه نێوان مافی ژن بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆی و هه‌روه‌ها مافی پاراستنی یاسایی كۆرپه‌ڵه یا خود جه‌نین.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ژنی نۆڕوێژی به نێونج چه‌ند مناڵیان ده‌بێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
پلاندادانی خانه‌واده یانی چی؟ ده‌توانی چه‌ند وه‌ڵام هه‌ڵبژێری.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئه‌ركی بنكه‌ی ته‌ندروستی چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟