ده‌وڵه‌تی باشبژێوی
ده‌وڵه‌تی باشبژێوی
نۆڕوێژ كۆمه‌ڵگایه‌كی باشبژێوه كه له سه‌ر ڕوانگه‌ی یه‌كسانی دانراوه. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه هه‌موو مرۆڤێك به یه‌ك قیاس گرنگه، و هه‌موو كه‌س ده‌بێت ده‌رفه‌تی ژیانێكی خۆشی هه‌بێت. حكومه‌ت و شاره‌وانیه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كیان بۆ پێشكه‌ش كردنی فایده‌كانی باشبژێوی بۆ خه‌ڵك هه‌یه. ئێمه نۆڕوێژ وه‌كوو وڵاتێكی باشبژێو ناو ده‌به‌ین.
وڵاتی باشبژێو شتێكی بێگومان نیه. ده‌وڵه‌تی باشبژێوی نۆڕوێژ لە ماوەی سه‌د ساڵی ئەخیردا ڕێكخراوه به دوای ڕێكخراوه‌ی داناوه. ته‌واوی ئه‌و ڕێكخراوانه خه‌رجی له سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت داناوه. سیاسه‌تمه‌داره‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كه ئێمه كامه ڕێكخراوه‌مان هه‌بێت. بۆیه ڕێكخراوه‌كان ده‌توانن بگۆڕدرێن، به‌ستراوه به‌وه‌یكه كامه حیزب له سه‌ر دەسەڵاتە و دۆخی دارایی وڵات چۆنه.
وڵاتێكی باشبژێو بەوە پابه‌ندە کە زیادترین رێژه ی خەلک كار بكه‌ن و ماڵییات بده‌ن. زۆربه‌ی خه‌ڵكیش پێیان خۆشه بو خۆیان خۆ بژێنن و سه‌ربه‌خۆ بن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی باشبژێو ده‌توانێ یارمه‌تی دارایی ئه‌و كه‌سانه بدات كه پێویستیان به یارمەتی هەبیت.
نموونه‌ی ڕێكخڕاوه‌كانی باشبژێوی
- مووچه‌ی كاتی نه‌خۆشی
- یارمه‌تی دارایی كاتی بێكاری
- یارمەتی پێناساندن
- قوتابخانه‌ی خۆڕایی
- مانه‌وه‌ی خۆڕایی له نه‌خۆشخانه
- یارمه‌تی ئابووری مناڵ
كه‌ڵك وه‌رگرتن له خێره‌كانی باشبژێوی زیاتری له سه‌ر متمانه دانراوه. ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك باوه‌ریان به یه‌كتر هه‌یه. خه‌ڵك متمانه‌یان هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له كاتی تەنگانەدا یارمه‌تیان ده‌دات و ده‌وڵه‌تیش باوه‌ری به هاونیشتمانیان هه‌یه كه بێجێ له خێره‌كانی باشبژێوی كه‌ڵك وه‌رناگرن.
ناڤ (فه‌رمانگه‌ی كار و باشبژێوی كۆمه‌ڵایه‌تی نۆڕوێژ)
هه‌موو شاره‌كانی نۆڕوێژ فه‌رمانگه‌یه‌كی ناڤ-یان هه‌یه. ئێمه ده‌توانین كاتێك بۆ كار دۆزینەوە پێویستیمان به پشتگیری بۆ ڕاهێنان، یا پێویستیمان به یارمه‌تی ئابووری هه‌بێت یا خود كاتێك نه‌خۆش ده‌بین یا تووشی دۆخی تری دژوار له ژیان ده‌بین، داوای یارمه‌تی له ناڤ بكه‌ین. به‌ر له‌وه، ناڤ بەرپرسیارەتی هه‌موو ڕێكخڕاوه‌كانی یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هەیە. ناڤ هه‌روه‌ها ئه‌ركی یارمه‌تی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی، پاره‌ی كاتی بێكاری، پاره‌ی كاتی نه‌خۆشى، پاره‌ی خانه‌نشینی، مووچه‌ی مانگانه‌ی مناڵ و یارمه‌تی ئابووری نه‌غدی وه‌كوو نموونه له ئه ستۆیه.
ناڤ نزییكه‌ی یه‌ك له سێ به‌شی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌رج ده‌كات و نزییكه‌ی بیست و دوو هه‌زار كارگێڕی هه‌یه.
كۆمه‌ڵی باشبژێو شوێینی كار ده‌ره‌خسێنێت.
كۆمه‌ڵێكی باشبژێو کارمه ند و كارگێڕی زۆری پێویسته. ده‌وری سێ له سه‌دی ئه‌وانه‌ی له نۆڕوێژ كار ده‌كه‌ن دامه‌زراوی ده‌وڵه تن. زۆر گروپی پێشه‌ی جوڕاوجۆڕ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی باشبژێوی وڵات هه‌ڵسووڕه.
لێره چه‌ند نموونه دێنینه‌وه:
- مامۆستا، ستافی دائیره، ستافی خاوێن كردنه‌وه و كارگێڕه‌كانی دیكه‌ی قوتابخانه.
- پزیشك، په‌رستار، كارگێڕی شاره‌زای ته‌ندروستی، ستافی دائیره، ستافی خاوێن كردنه‌وه و كارگێڕه‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه و خانه‌ی به ساڵچوان
- كارگێڕانی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆز، ستافی دائیره و كارگێڕه‌كانی دیكه‌ی ناڤ.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- یه‌كسانی چیه؟ باشبژێوی چیه؟ ژیانی خۆش چیه؟
- له سه‌ر خێره‌كانی باشبژێوی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ گفتوگۆ بكه‌ن.
- پێكه‌وه ده‌رباره‌ی گرنگی ناڤ بۆ ده‌وڵه‌تی باشبژێو له نۆڕوێژ قسان بكه‌ن.
- ناڤ یه‌ك له سەر سێ به‌شی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌رج ده‌كات. ئه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی باشبژێوی نۆڕوێژ چ ده‌گه‌یێنێت؟ پاره‌كان له‌كۆی ڕا دێن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی پێشكه‌ش كردنی خێره‌كانی باشبژێوی به كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژی هه‌یه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
نموونه‌ی ڕێكخڕاوەی باشبژێو چیه؟ چه‌ند وه‌ڵام ده‌شێت هەڵبژێریت.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئه‌ركه‌كانی ناڤ چینه؟ چه‌ند وه‌ڵام ده‌شێت هەڵبژێریت.
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟
وێنه‌ی ڕاست هه‌ڵبژێره
كامه پیشه زیاتر له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌بینرێن؟ چه‌ند پرسیار ده‌شێ هەڵبژێریت.