یاسا و ده‌ستووری بازاری كار
یاسا و ده‌ستووری بازاری كار
ئێمه لە بازاری كار یاسا، دەستوور و ڕێكه‌وتنمان هه‌یه كه خاوه‌نكاران و كرێكاران ده‌بێ په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن. په‌ڕڵمانتاره‌كان یاساكان له په‌ڕڵمان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خاوه‌نكاران و كرێكاران سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنه‌كان له ڕێگای سه‌ندیكاكان له گه‌ڵ یه‌كتر ڕێك ده‌كه‌ون.
یاسای ژینگه‌ی كار
هه‌موو خاوه‌نكار و كرێكارێک ده‌بێ یاسای ژینگه‌ی كار په‌یڕه‌و بكه‌ن. ئه‌و یاسایه وه‌كوو نموونه ئه‌و خاڵانه ده‌گرێته‌وه:
- دامه‌زراندن و ڕێكه‌وتنامه
- كاتی كار
- ئامادە نەبوون له شوێنی كار
- كار كردن له گه‌ڵ سه‌لامه‌تی، ژینگه و ئه‌مینی (HMS)
خاوه‌نكار به نیسبه‌ت ژینگه‌ی شوێنی كار به‌رپرسیارەتی سه‌ره‌كی هه‌یه، له كاتێكدا كرێكار ئه‌ركی سەرشانێتی کە
- له وه‌دیهێنانی ژینگه‌یه‌كی باش له شوێنی كار به‌شدار بێت
- له جێ به جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه بۆ باشتر كردنی ژینگه‌ی كار داده‌نڕێن، به‌شدار بێت
- له ئه‌ركی ڕێكخراوه‌ی پاراستن- و ژینگه‌ی كۆمپانی-دا به‌شدار بێت
یاسای پشوو
یاسای پشوو وه‌كوو نموونه ئه‌و شتانه باس دەکات
- مرۆڤ چه‌نده مافی پشوو ی هه‌یه
- كه‌ی كاتی پشوو وەر دەگیرێت
- پشوو له كاتی له كار وازهێنان
- نه‌خۆشی له كاتی پشوودا
- پاره‌ی كاتی پشوو
- كرێكاران له نۆڕوێژ هه‌موو ساڵێ مافی ٤ هه‌فته + یه‌ك رۆژ پشوویان هه‌یه، به‌ڵام زۆربەیان پێنج هەفتەیان پشوو هه‌یه.
- ئێمه له كاتی پشوو مووچه وه‌رناگرین، به‌ڵكوو پاره‌ی پشوو وه‌رده‌گرین.
- ڕاده‌ی ئه‌و پاره‌یەی بۆ پشوو وه‌ریده‌گرین، په‌یوه‌ندی به ئەوه هه‌یه كه ساڵی پێشوو چه‌نده‌مان مووچه وه‌رگرتبێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- کێ ئەو یاسایانەی داناوە کە لە سەر ژیانی کار لە نۆڕوێژ بڕیار دەدات؟
چۆن ئەو یاسایانە وه‌دی هاتوون؟ - بۆچی ئەمە گرنگه كه خاوه‌ن كار و كرێكار هه‌ر دووكیان له سه‌ر یاسا و ده‌ستووره‌كان زانیاریان هه‌بێت؟
- ئایا یاسا و ده‌ستووره‌كان سه‌ربه‌ستی پێکدێنێ یا سنوور داده‌نێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كێ ده‌بێ یاسای ژینگه‌ی كار په‌یڕه‌و بكات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
مافی پشوو لە ماوەی ساڵێکی کاری لە نۆڕوێژ چەندەیە؟
ئەم ڕستەیە تەواو بکە
ئەم ڕاده پاره‌ی کاتی پشوو وه‌ریده‌گرین، په‌یوه‌ندی هه‌یه به …
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟