ڕاستیه‌كان ده‌رباره‌ی نۆڕوێژ
ئه‌و فیلمه ببینه
ڕاستیه‌كان ده‌رباره‌ی نۆڕوێژ
- نۆڕوێژ وڵاتێكی پاشایه‌تیه. سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت شا هاڕاڵد-ە. نازناوی پاشایەتی به میرات ده‌روا.
- له نۆڕوێژ نزیكه‌ی ۵،۵ ملیۆن كه‌س ده‌ژین (٠١/٠١/٢٠٢٤). نزیكه‌ی حه‌فتا و پێنج له سه‌دی جه‌ماوه‌ر له دڕێژایی كه‌ناره‌كانی ده‌ریا ده‌ژین. نیوه‌ی جه‌ماوه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ده‌ژین.
- دوو زمانی ڕه‌سمی به پێگه‌ی نیشتمانی له نۆڕوێژ هه‌نه، نۆڕوێژی و سامی. زمانی نۆڕوێژی دوو شێوه نووسینی هه‌یه، bokmål و nynorsk.
- ڕووبه‌ری نۆڕوێژ ٣٨۵۱۷۸ كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه. هیند نیزیكه‌ی ده جار گه‌وره‌تره.
- نۆڕوێژ سنووری له گه‌ڵ سوێد، فینله‌ندا و رووسیا هه‌یه.
- پایه‌ته‌ختی نۆڕوێژ Oslo-ی ناوە. ئۆسڵۆ گه‌وره‌ترین شاری نۆڕوێژه و نزیكه ی حه‌وت سه‌د هه‌زار دانیشتووی هه‌یه (٢٠٢٤).
- چوار شاره گه‌وره‌كان بریتین لە Trondheim, Bergen, Oslo و Stavanger.
- Lindesnes خوارووترین خاڵی نۆڕوێژە له باشوور .
- Knivskjelodden له دەماخەی باکوور، سه‌رووترین خاڵی نۆڕوێژە له باكوور.
- «Svalbard» كۆ دوڕگهیهكی سه‌ر به نۆڕوێژه.
- نۆڕوێژ به سه‌ر ١۵ پارێزگا دابه‌ش دەبێت.
- نۆڕوێژ هەروەها به‌سه‌ر ۳۵۶ شار دابه‌ش دەبێت.
سه‌رچاوه: www.ssb.no, www.fn.no, www.oslo.kommune.no
سروشت
نۆڕوێژ ناوچه‌یه‌كی زۆری پڕ له چیا هه‌یه، له هه‌مان كاتدا دارستانیشی زۆره. زۆر لە ناوچەکانی شاخاوی و پڕ له دارستان چۆڵن و كه‌سیان لێ ناژیه. به‌عزه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی به‌سته‌ڵه‌ک هه‌نه که له‌وێ به‌فر و سه‌هۆڵ قه‌ت ناتوێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هێڵی كه‌ناراوه‌كانی نۆڕوێژ له سه‌ر یه‌ک دانێین، درێژایی ده‌گاته ۲۵۱۴۸ كیلۆمه‌تر. ئه‌وه له درێژایی جه‌مسه‌ری باكوور بۆ جه‌مسه‌ری باشوور زیاتره! سروشتی كه‌ناراوه‌كان له باشووره‌وه بۆ باكوور جیاوازه. له زۆر شوێن كه‌نداوی چكۆڵه و گه‌وره و فیورد تا قوڵایی سروشت ده‌ڕونه خوارێ. له درێژایی كه‌ناراوه‌كان نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار دوڕگه‌ی لێیه، ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئاوه‌دانن. به‌عزه دوڕگه‌یه‌ک له ڕێگه‌ی پرد یا تونێل به ویشكایهوه به‌ستراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ته‌نیا كه‌شتی به‌عزه دوڕگهیهكی تری له گه‌ڵ وشكایی بەستۆتەوە.
ده‌كرێ بلێین كه هاتووچۆ كردن له ده‌وری نۆڕوێژ ئاسانه. تۆڕی هاتووچۆی گشتی تا بڵێی باش چاككراوه. مرۆڤ ده‌توانێ به ماشێن، پاس، قیتار، كه‌شتی یا فڕۆكه سه‌فه‌ر بكات.
سه‌رچاوه: SSB
سروشته‌كانی نۆڕوێژ بپشكنه
ئاووهه‌وا
نۆڕوێژ چوار وه‌رزی هه‌یه: زستان، به‌هار، هاوین، پاییز.
نۆڕوێژ له ناوچه‌ی دووری باكوور هه‌ڵكه‌وتووه. به‌و حاڵه‌ش كه‌شی ئێره گه‌رمتر له‌وه‌یه كه مرۆڤ پێیوایه. ده‌بێ بۆ ئه‌وه سپاسی لێشاوی بای كه‌نداو بكه‌ین. ئه‌و لێشاوه بایه‌ی له كه‌نداوه‌وه دێت له گه‌ڵ خۆی لێشاوی ئاوی گرمكراو بۆ باشووری ئۆكیانووسی ئه‌تڵه‌س و كه‌ناراوه‌كانی نۆڕوێژ دێنێت. ئه‌وه وا ده‌كات كه كه‌شی ئێره به‌رزتر له وه‌یكه پله‌ی پانی جوگرافیایی پێمان ده‌ڵێت بێت.
ئاووهه‌وا له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی وڵات جیاوازن. هه‌روه‌ها پله‌ی ئاووهه‌وا له نێوان كه‌ناراوه‌كان و ناوەندی وڵات جیاوازه. زستان له باكوری نۆڕوێژ دڕێژ، سارد و تاریكه. هاوینه‌كان كورتن، به‌ڵام به هۆی خۆڕی نیوه شه‌و ڕوناك و جوانن. له باشووری نۆڕوێژ له ناوه‌وەی وڵات زستانانه به‌فر زۆڕه، له حالێكدا به‌فر له كه‌ناراوه‌كان كه‌مه. هاوینهكانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات زۆربه‌ی كاته‌كان گه‌رم و جوانن. به‌هار له ڕۆژئاوای وڵات زوو دێت. باران له ڕۆژئاوا زیاتره هه‌تا له ڕۆژهه‌ڵات. پاییزانه ده‌شێت له ته‌واوی كه‌ناراوه‌كان و به‌ره‌و باكوور هه‌ڵمه‌تی با بێت.
كاتێك پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ۲۵ پلەی سێلسیۆس، ئێمه له نۆڕوێژ پێمانوایه هه‌وا گه‌رمه. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له نۆڕوێژ تۆمار کراوه، زێده‌ی ۳۵،۶ پلەی سێلسیۆسه. ئه‌وه له ٢٠ حوزه‌یرانی ١٩٧٠ له شاری Nesbyen له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌ندازه گیراوه. نزمترین پله‌ی سه‌رما كه له نۆڕوێژ تۆمار کراوه، ۵۱،۴ پلەی ژێر سفرە. که له ١ ڕێبه‌ندانی ١٨٨٦ له شاری Karasjok له باكووری نۆڕوێژ ئه‌ندازه گیراوه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- باسی ئه و وڵاته بكه، که باش ده‌یناسی. كه‌ش و هه‌وای چۆنه؟ خه‌ڵك له كۆی ده‌ژین؟ سروشت و كه‌ش و هه‌وا بۆ چۆنیه‌تی ژیانی دانیشتوانی چ مانایه‌كی هه‌یه؟
- ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر كار و بازر و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتێك، گفتوگۆ بكه‌ن.
- كه‌ش و هه‌وا و پله‌ی گه‌رما له‌و ناوچه‌یه‌ی نۆڕوێژ که تۆ لێی ده‌ژی چۆنه؟
- كه‌ش و هه‌وا بۆ ژیان له نۆڕوێژ چ هه‌ل و سنوورێك دێنێته پێش؟
داپیره: نه‌خێر، ئێستا چه‌ند ڕۆژه باران ده‌بارێت. پێت وایه چه‌ند ماوەی دیكه ده‌خایه‌نێت؟
دایک: زانینی ئەمە ئاسان نیه. به‌ڵام پێشبینی كه‌ش و هه‌وا له ڕادیۆ ووتی هه‌وا له پشووی ئاخیری هه‌فته باشتر ده‌بێت.
كیژ: ئێوه دایم ده‌بێت ده‌ربارەی كه‌ش و هه‌وا قسان بكه‌ن.
دایكه: هه‌موو نۆڕوێژیهک پێی خۆشه ده‌رباره هه‌وا قسان بكات.
بۆچی نۆڕوێژی پێیان خۆشه ده‌رباره‌ی هه‌وا قسان بكه‌ن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چه‌ند زمانی ڕه‌سمی به پێگه‌ی نیشتمانی له نۆڕوێژ هه‌نه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
درێژترین ڕووباری نۆڕوێژ ناوی چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
نزمترین پله‌ی سه‌رما كه له نۆڕوێژ تۆمار کراوە، چه‌نده؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وێنه‌ی ڕاست ههلبژێڕه
كامه وێنه پاییز نیشان ده‌دات؟