کۆنترۆڵی نهرێنی کۆمەڵایەتی
کۆنترۆڵی نهرێنی کۆمەڵایەتی
کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی ئەو دەستەواژەیە کە دەربارەی چوارچێوەی هەڵسوکەوت و شێوازی ژیان لە دەوری هەر تاکێک بەکاردێت. بۆ نموونە دایک و باوکان لە ڕێگەی بەخێوکردنی منداڵەوە ئەو جۆرە چوارچێوانە لە دەوری ژیانی منداڵەکانیان دادەنێن و کۆمەڵگاش لە ڕێگەی یاسا نوسراو و نەنووسراوەكانهوه سنوور بۆ ڕەفتاری قبوڵکراو دادەنێت.
هەندێ جار لەوانەیە منداڵ، گەنج یان گەورەساڵ وا بزانن کە ئەو یاسایانەی کە خێزانی نزیکی ئهوان دایانناوه زۆر توندن. یاسا بهم جۆره بە نادروستی و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی سهلبی هەستی پێدەکرێت. ئەو چوارچێوەیانەی کە دایک و باوکان یان له پەیوەندیە نزیکەکانی تردا دانراون، لەوانەیە لە دژایهتی دابێت لەگەڵ چوارچێوەکانی کۆمەڵگا یان بە پێچەوانەوە وەک سروشتی ببینرێت. کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی دەتوانێت تاک لە ئازادی تاکەکەسی و مافی ژیانێکی سەربەخۆ بێ بەش بکات. کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی دەتوانێت ڕێگە لە منداڵ و گەنجان بگرێت بۆ ئهوهی تێکەڵی کۆمەڵگای نۆڕوێژی بن.
پێكهوه قسان بكهن
مێرهێت تەمەنی 14 ساڵە و دهرواته قوتابخانەی ناوەندی. کاتێک ئهو مناڵ بوو ژیانێکی ئازادی ههبو و دایک و باوکی سنورێکی کەمیان بۆ دادهنا. ئێستا ئەو گەیشتۆتە تەمەنی بالقبوون و هەست دەکا دایک و باوکی زۆر لهگهڵی توندتر بوونه. ئەو ڕێگەی پێ نادرێت لەگەڵ هاوڕێکان بچێتە ماڵەوە، و دەبێت دوای قوتابخانە ڕاستەوخۆ بچێتە ماڵەوە. ئەو ناچار بووه یاری تۆپی دەستی ڕابگرێت چونکە باوکی حەزی لە جلی کورت نییە بۆ کاتی یاری کردن. هەموو شەوێک، دایکی تەلەفۆنەکەی دەپشکنێت بۆ ئەوەی بزانێ لەگەڵ کێ قسەی کردووە یا خود پەیامی بۆ ناردووە.
براکەی دوو ساڵ گەورەترە. ئهوان لهگهڵ ئهو زۆر توند نین. مێرهێت خەمبارە و پێی وایە دایک و باوکی متمانەیان بهو نەماوه. ئایا ئەوان بەڕاستی وا بیردەکەنەوە کە ئەگەر ئەوان هەموو کات چاودێری نەکەن ئەو کارێکی هەڵە دەکات؟
باسی بارودۆخی مێرهێت بکەن.
- دایک و باوکی ئهو چۆن بیردەکەنەوە؟
- ئەنجامەکانی ئەم جۆرە کۆنترۆڵە چی دەبێت؟
- چۆن مێرهێت و دایک و باوکی ژیانی ڕۆژانەی باشتریان دەبێت؟
دوو ساڵ دواتر:
مێرهێت دەستی بە قوتابخانەی دواناوهندی کردووە. ژیانی ئەو قورستر بووە. ئەو هەست بە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ژیانی ڕۆژانەی خۆی و ژیانی ڕۆژانەی هاوڕێکانی نۆڕوێژی له قوتابخانە دەکات. کیژەکانی-تر لە پۆلەکە زۆربەی کات دوای قوتابخانە کۆدەبنەوە و کاری خۆش دەکەن. ئەوان شەوانی هەینی لەگەڵ یەکتر بەسەر دەبەن و باس لە مۆد و کوڕان دەکەن. مێرهێت لە ژینگەی نۆڕوێژدا زیاتر و زیاتر هەست بە بەلاوەبوون دەکات. هەرچەندە ئەو خێزانەکەی خۆش دەوێت، بەڵام هەست بە کۆنتڕۆڵ و زیندانی بوون دەکات. ئەو بیستو یهتی کە ڕاوێژکارێکی کهمینه نهتهوهیهكان لە قوتابخانە هەیە. ئایا ئەو دهوێرێ لەگەڵ ئەو قسە بکات؟
- تۆ چ ئامۆژگاریەک بە مێرهەت دەکەیت؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژیره
کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی چییە؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژیره
کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی چییە؟
ئەم ڕستەیە پڕ کەوە
کاتێک كهسانێک وا بیر دەکەنەوە کە ئەو یاسایانەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دانراون زۆر توندن، ده توانن ...
ئەم ڕستەیە پڕ کەوە
کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی دەتوانێت ...
ڕاست یا هەڵە ههڵیبژێره
ئهم ووتانه بخوێنهوه. كامهیان ڕاستن؟ كامهیان ههڵهن؟