نۆڕوێژی مۆدێرن (نوێ)
نۆڕوێژی مۆدێرن (نوێ)
نۆڕوێژی ئیمڕۆ وڵاتێكی مۆدێرن و فرهكهلتووره. پێوه‌ری ژیان له سه‌رێیه، ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرن له سه‌ر كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ری داناوه. هه‌روه‌ها نۆڕوێژ له هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كه له سه‌ر سیاسه‌تی نۆڕوێژ كاریگه‌ریان هه‌یه، وه‌كوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناتۆ و ناوچه‌ی ئابووری ئه‌ورپا، به‌شداری ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به ڕێكه‌وت له كه‌سێك پرسیار بكه‌یت كه ئیمرۆ كامه به‌ها له كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ گرنگن، به گومانێكی زۆر له زۆربه‌یان ئه‌مه دەبیسی که گرینگ‌ترین به‌ها یه‌كسانی، و هەروەها ئازادی بڕیاردانی هەر کەسێک له‌سه‌ر ژیانی خۆیەتی.
نۆڕوێژ وه‌ک هه‌موو وڵاتێک و كۆمه‌ڵگایەکی-تر، کۆمەلێک یاسای هه‌یه. یاساكان به ڕاده‌یه‌كی زۆر له سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی نێوان مرۆڤ دانراون، ئه‌م یاسایانه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه مافێكی زۆر به هاونیشتمانیان ده‌دات. له ژێڕه‌وه چه‌ند فاكته‌رێك دێنینه‌وه كه بۆ گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ به‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئێمه ئیمرۆ ده‌یناسین، گرنگن. بزوتنه‌وه‌کانی گەورەی جه‌ماوه‌ره گرنگێكی تایبەتیان بۆ پێش كه‌وتنی نۆڕوێژی هاوچەرخ هه‌بووه. بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران و بزوتنه‌وه‌ی ژنان به تایبه‌ت، ڕۆڵێکی سه‌ره‌كیان گێراوه.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران
ڕیشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران له نۆڕوێژ ده‌گه‌رێته‌وه ساڵه‌كانی ١٦٠٠، به‌ڵام له ساڵه‌كانی ١٨٨٠ ئه‌و كاته‌ی سه‌نعه‌ت و پیشه‌سازی شوێنی كاری زیاتری هێنایه ئاراوه، ئه‌م بزوتنه‌وانه ڕێكخستنێكی زیاتریان به خۆوه دیت. له ههوهڵهكانی سه‌ده‌ی ١٩٠٠ بزوتنه‌وه‌كان دەستەڵاتیان زیاتر بوو. خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران مرجێكی باشتری بۆ كرێكاران ڕه‌خساند، وه‌كوو نموونه ڕۆژه‌كانی كاری كه‌م کرانەوه، دۆخی باشتری پارێزراوی له سه‌ر كار، بیمه‌ی نه‌خۆشی و مافی پشتگیری ئابووری له كاتی بێكاری دابین کران. ئیمڕۆ نزیكه‌ی نیوه‌ی كرێكاران له سه‌ندیكاكان ڕێكخراون.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان
بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ مافی ژنان له كۆمه‌ڵگا و بۆ هه‌لی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو خه‌باتی كردووه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له نۆڕوێژ له ساڵه‌كانی ١٨٨٠-وه چالاك بووه، تازه له ساڵی ١٩١٣ ژن مافی ده‌نگ دانیان بەدەست هێنا.
له ساڵه‌كانی ١٩٧٨-وه خه‌باتی ژنان دووباره په‌ره‌ی گرته‌وه. له ساڵی ١٩٧٠ یاسای ڕاگرتنی دووگیانی (یاسای زاهیهفڕێدان) دانرا. ئه‌م یاسایه بۆ نموونه مافی زایهفڕێدان پێش هه‌فته‌ی ١٣ له دووگیانی ده‌داته ژن. مافی ته‌لاق وه‌رگرتن، مافی پێشگیری کردن لە دووگیانی، خۆبڕیاری زایەفرێدان و مافی ژن بۆ بڕیاردان لەسه‌ر جه‌سته‌ی خۆی مه‌له‌فه‌كانی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بوونە.
ئیمڕۆ ئیتر ژن و پیاو مافی یه‌كسانیان بۆ خوێندن و كاركردن، بۆ موڵك و ماڵ و میرات و ده‌رمان و ته‌ندروستی باش هه‌یه. ئیتر ڕه‌گه‌زی مرۆڤ بڕیاردەر نیە، ژن یا پیاو كامه ماف و ده‌رفه‌تی هه‌یه. له سه‌ر ئه‌وه‌ش هەندێک كه‌س ده‌ڵێن كه هێشتا بۆ گه‌یشتن به یهكمافی ته‌واو له هه‌موو بواره‌كاندا بڕێک ڕێگامان ماوه بیپێویین.
نه‌وت
له ساڵه‌كانی ١٩٦٠-ه‌وه زۆر كۆمپانی ویستیان له كه‌ناراوه‌كانی نۆڕوێژ به‌دوای نه‌وت و گازدا بگه‌ڕێن. له ساڵی ١٩٦٧ بۆ هه‌وه‌ڵ جار له ده‌ریای باكوور نه‌وت دۆزرایه‌وه، له‌م كاته‌وه نۆڕوێژ وه‌كوو وڵاتێكی دەوڵەمەند بە نه‌وت گه‌شه‌ی كرد. ئه‌وه بۆ ئابووری نۆڕوێژ گرنگێكی گه‌وڕه‌ی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر وه‌كوو کارۆئاوی په‌نجا ساڵ لەمەوپێش، سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتیش موڵكی ده‌وڵه‌ت مانه‌وه. كۆمپانیه کەسیەکان مافی به‌دوادا گه‌ڕان، هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وتیان له هەندێک شوێن و كاتی سنوورداردا كڕی. ئیمرۆ له كۆمه‌ڵگا گفتوگۆ له‌سه‌ر پیشه‌ی نه‌وت له ئارا دایه. له‌سه‌ر كاریگەری ئه‌م پیشه‌یه لەسەر سروشت و ژینگه هاودەنگی نیه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- به‌ر له ١٨۵۰ پازده له سه‌دی جه‌ماوه‌ر له شاره‌كان ده‌ژیان. ده‌وروبەری ١٩٠٠ نزیكه‌ی ٣۵ له سه‌دی خه‌ڵک له شاره‌كان دەژیان، ئیمرۆش ده‌وروبەری هه‌شتا له سه‌دی دانیشتوان له شار و شارۆچكه‌كان ده‌ژین. ئایا بەهه‌مان شێوە په‌ره گرتن له‌و وڵاته‌ی تۆ ده‌یناسی، له ئارا دایه؟
- ده‌رباره‌ی لایه‌كانی باش و خڕاپی كۆچ كردنی خه‌ڵك بۆ شاره‌كان گفتوگۆ بكه‌ن.
- ده‌رباره‌ی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران بۆ په‌ره‌گرتنی نۆڕوێژی مۆدێڕن پێكه‌وه قسان بكه‌ن. ئایا پێشكه‌وتنێكی ئاوا له وڵاتێكی دیكه كه تۆ بیناسی، هاتۆتە ئاراوه؟
- ده‌رباره‌ی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ په‌ره‌گرتنی نۆڕوێژی مۆدێڕن پێكه‌وه قسان بكه‌ن. ئایا پێشكه‌وتنێكی ئاوا له وڵاتێكی دیكه كه تۆ بیناسی، قه‌وماوه؟
- ده‌رباره‌ی مافی ژنان له نۆڕوێژ و جێگاكانی دیكه‌ی دونیا له ڕابردوو و ئێستا پێکەوه قسان بكه‌ن.
- ئایا ئه‌م بابه‌ته‌ی كه ئێمه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نینه، هیچ گرنگێكی بۆ نۆڕوێژ هه‌یه؟
- دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له ده‌ریای باكوور له ئاخیری ساڵه‌كانی ١٩٦٠ نۆڕوێژی بۆ وڵاتێكی دهوڵهمەند گۆڕی. به‌ڵام مافی قوتابخانه‌ی خۆڕایی، یارمه‌تی ته‌ندروستی خۆڕایی یا هه‌رزان، رۆژی کاری كورتتر، بیمه‌ی نه‌خۆشی و زۆر بوواری تریش پێش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت هاتبونە ئاراوە. ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌هایانه‌ی كه بنچینه‌ی ئه‌م بڕیارانەن، گفتوگۆ بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئێستا چ ڕێژه‌یه‌ک له فەرمانبەرانی نۆڕوێژ له سه‌ندیكاكان ڕێكخڕاون؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک نه‌وت له ده‌ریای باكوور دۆزرایه‌وه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
یاسای زایهفڕێدان له ساڵی ١٩٧٨ مافی چی ده‌دات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟