یاساكانی مۆڵه‌تی مانه‌وه
یاساكانی مۆڵه‌تی مانه‌وه
كۆچبه‌ر كه‌سێكه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دایك بووه، به‌ڵام له نۆڕوێژ ده‌ژێت. كۆچبه‌ره‌كانی دانیشتووی نۆڕوێژ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان جیاوازه و مافی جیاوازیان هه‌یه.
- هاووڵاتیانی وڵاته‌كانی یه‌كێتی ئەوروپا ده‌توانن به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه له نۆڕوێژ كار بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت لای پۆلیس خۆیان ناونووس بكه‌ن. ناونووس کردن لای پۆلیس بە شێوەی دیجیتاڵی بەرێوەدەچێت.
- Overføringsflyktninger یا kvoteflyktninger به پێی ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نۆڕوێژ دێن. ئه‌وان كاتێك كه هاتن بۆ نۆڕوێژ، مۆڵه‌تێكی مانه‌وه‌ی كاتیان ده‌درێتێ.
- کەسێك كه له وڵاتی خۆی به هۆی ڕه‌گه‌ز، دین، نه‌تەوه، هەستی جنسی یا چالاكی سیاسی بچەوسێنرێتەوە، ده‌توانێ له نۆڕوێژ مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت. په‌نابه‌ره‌كان خۆیان دێن بۆ نۆڕوێژ و داوای په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن جوابی ره‌د وه‌ربگرن، یا خود به هۆی له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری به‌شه‌ردۆستانه مافی په‌نابه‌ریان پێبدرێت.
- ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نۆڕوێژ مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه، ده‌توانن داوای دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزانی بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی په‌نابه‌ری سیاسی/مافی مانه‌وه به هۆی له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری به‌شه‌ردۆستانەیان پێدەدرێت، یا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌ری له كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رده‌گرن، په‌نابه‌ر-یا خود («flyktning») یان پێ ده‌ڵێن.
له سێ یا پێنج ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵێی مانه‌وه له نۆڕوێژ، مرۆڤ مافی مانه‌وه‌ی كاتی وه‌رده‌گرێت. ئه‌و مۆڵه‌ته وه‌كوو باو هه‌موو ساڵێ ده‌بێ نوێ بكرێته‌وه. مرۆڤ پاش سێ یا پێنج ساڵ ده‌توانێ داوای مافی مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی بكات. ئه‌و كات مرۆڤ پاش شه‌ش، حه‌وت یا هه‌شت ساڵ ده‌توانێ داوای هاونیشتمانی نۆڕوێژی بكات.
سه‌رچاوه: www.udi.no
تۆ ده‌توانی له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی UDI زانیاری پڕكه‌یه‌وه و ڕێنوێنی گونجاو وه‌ربگریت. تۆ هه‌روه‌ها له سەر ئەو ماڵپەڕە دەتوانی داواكاری پێویست به دیجیتاڵی بنێریت. مالپه‌ڕه‌كه به دو زمانی نۆڕوێژی و ئینگلیزیه.
ئینته‌رنێت
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- كێ بڕیار ده‌دا چ کەسێک لە وڵاتێک بمێنێته‌وه؟
- ئایا هه‌ر كه‌سێك ئارەزوو بکات، ده‌توانێ بۆ وڵاتی تۆ كۆچ بكات؟
- بۆچی هه‌ر كه‌سێك كه ئارەزوو بکات، مافی مانه‌وه‌ی له نۆڕوێژی پێ نادرێت؟
- چ ئه‌ركێك له ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاته‌یه كه په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت، و خۆی په‌نابه‌ر چ ئه‌ركێكی هه‌یه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ووشەی کۆچبەر بە چ کەسێک دەگوترێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئایا هاونیشتمانیانی وڵاتانی یه‌كێتی ئەوروپا ده‌توانن بێ داوا كردنی مۆڵه‌تی مانه‌وه له نۆڕوێژ كار بكه‌ن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
بۆ دۆزی مانه‌وه، له كامه ماڵپه‌ره مرۆڤ ده‌توانێ زانیاری پڕ بكاته‌وه و ڕێنوێنی گونجاو وه‌ربگرێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌ت و مافی مانه‌وه‌یان له نۆڕوێژ هه‌یه، چ ده‌توانن داوا بكه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟