چه‌رخی نا‌ویین و سه‌رده‌می یه‌كێتی
چه‌رخی نا‌ویین و سه‌رده‌می یه‌كێتی
مه‌سیحیه‌ت دێته نۆڕوێژ
ئایینی مه‌سیح له باشووری ئه‌وروپا، زۆر پێش ئه‌وه‌یكه بێته نۆڕوێژ، ئایینێكی ئاسایی بوو. به‌ڵام كاتێك ئوولاڤ هاڕاڵدسۆن له ساڵی ١٠٣٠ له شه‌ڕی «ستیكله‌ستاد» كوژرا، له لایه ن كه‌نیسه‌وه له كوڕی ئولاڤ بۆ ناساندنی باوكی وه‌كوو ئیماندار پشتیوانی كرا. ورده ورده زۆربه‌ی جووتیاره خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئاغایه‌كان باوه‌ڕیان به ئایینی مه‌سیح هێنا. كاتێك ئه‌م كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ئایینیان گۆڕیی، خه‌ڵكی ئاساییش یه‌ك به دوای یه‌كدا ئایینیان گۆڕی. ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه له ناکاو به‌هێز بوو. خه‌ڵكه‌كه ناچار بوون زه‌كات به كه‌نیسه بده‌ن، و زۆر كه‌سیش خاكی خۆی به كه‌نیسه به‌خشی. دین جێگایه‌كی گه‌وڕه‌ی له نێو ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی‌دا کردەوه.
مه‌رگی ڕه‌ش
ژماره دانیشتوانی نۆڕوێژ له نێوان ساڵه‌كانی ١٠٠٠ و١٣٠٠ پێش میلادی مه‌سیح، سه‌ره‌ڕای مردن و نه‌خۆشێكی زۆر، له سه‌د و په‌نجا هه‌زار بۆ نزیكه‌ی چوارسه‌د هه‌زار به‌رز بۆوه. نزیكه‌ی نیوه‌ی مناڵه‌كان پێش ئه‌وه‌ی تەمەنیان بگاتە یەک ساڵ، مردن و زۆر ژن كاتی مناڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی ١٣٠٠، نه‌خۆشێكی كاولكه‌ری گشتگیر هات. ئه‌و نه‌خۆشیه گشتگیره‌یان بە ناوی «مه‌رگی ڕه‌ش» ناساند، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانگرته‌وه، كوانی گه‌وڕه‌ی ڕه‌شیان له له‌شی وه‌دی ده‌هات. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانگرته‌وه، له ماوه‌یه‌كی چه‌نده ڕۆژی كه‌م دا گیانیان له ده‌ست ده‌دا. له سه‌ر ئاستی جیهان ئەژمێر ده‌كرێت كه نێوان حه‌فتا و پێنج ملیۆن تا دوو سه‌د ملیۆن كه‌س به‌م نه‌خۆشیه گشتگیره گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ئه‌وروپا گیانی نزیک بە نیوه‌ی دانیشتوانی گرت. له نۆڕوێژ یه‌ك له سه‌ر سێی خه‌ڵك گیانیان له ده‌ستدا.
كه‌نیسه، شا و ئاغا به‌هێز ده‌بن
له چه‌رخی نا‌ویین زۆربه‌ی خه‌ڵك جووتیار بوون. له سه‌رده‌می ڤایكینگه‌كان زۆربه‌ی جووتیاره‌كان خاوه‌نی زه‌وی و زاری خۆیان بوون، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی جووتیاره‌كان ئیتر ناچار بوون زه‌كات به كه‌نیسە، پادشا و ئاغاوه‌ته‌كان بده‌ن. ئه‌وانه‌ی كه توانای زه‌كات دانیان نه‌بوو، به ناچار زه‌وی و زاریان له‌ده‌ست ده‌دا. به‌م جۆره كه‌نیسه‌كان، پادشا و ئاغاوه‌ته‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون، له كاتێكدا خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ژارتر و هه‌ژارتر دەبوون.
یه‌كه‌م شاڕه‌كان له نۆڕوێژ بۆ یەکەمجار له‌م سه‌رده‌مه‌دا دامه‌زران. یەکەمین شارەکان بریتین له به‌رگن (بیۆرگوین)، تڕۆندهایم (نیداروس)، ئۆسڵۆ، ستاڤانگر و تۆنسبه‌رگ.
یه‌كێتی
كاریگه‌ری دانیمارك له سه‌ده‌ی ١٣٠٠-وه له سه‌ر نۆڕوێژ به‌ره‌و زیاد بوون چوو، و له ساڵی ١٣٩٧-وه نۆڕوێژ لە گەڵ دانیمارک و سوێد پەیمانی یه‌كێتیان بەست. ئه‌و یه‌كێتیه ته‌نیا پادشایه‌كی هه‌بوو. دواتر سوێد له‌م یه‌كێتیه كشایەوه، به‌ڵام یه‌كێتی نێوان نۆڕوێژ و دانیمارک تا سالی ١٨١٤ به‌رده‌وام بوو. سیاسه‌ته‌كان له دانیماركه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌كران. كۆپێنهاگن بنكه‌ی كه‌لتووری ئه‌و یه‌كێتیه بوو، و نوسیین و خوێنده‌وه‌ی نۆڕوێژیه‌كان به دانیماركی بوو. جووتیاره‌كانی نۆڕوێژ زه‌كاتیان به پادشا له كۆپێنهاگ ده‌دا، و نۆڕوێژیه‌كان بۆ خوێندن ده‌چوونه كۆپێنهاگ.
پرۆتستان
له ساڵی ۱۵۱۷ شۆرشێكی ئایینی ده‌ستی پێكرد. ماڕتین لۆتر، ڕه‌به‌نی ئاڵمانی دژی ده‌ستهەڵاتی كه‌نیسه‌ی کاتولیک وه‌ده‌نگ هات. كۆمه‌ڵێكی زۆر لایەنگریان له مارتین لۆتر كرد. ئه‌وانه چونكه «پرۆتێستیان» ده‌كرد واته ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت، پرۆتستانیان پێ گوتن. زۆر له پادشاكانی باكووری ئه‌وروپا پشتگیریان له ماڕتین لۆتر كرد. پادشای دانیمارك دینی بۆ پرۆتستان گۆڕی. پرۆتستانتیزم تا ئه‌م کاته‌ی سیستەمی دەوڵەتی که‌نیسە لە ساڵی ٢٠١٢ کۆتایی پێهات، وەکوو ئاینێی ڕەسمی نۆڕوێژ بوو.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- مێژووی وڵاتی تۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن بوو؟
- ئایا مه‌رگی ڕه‌ش له وڵاتی تۆش هات؟
- ئایا چه‌ند هاوشانێك بۆ سه‌رده‌می ئێستا ده‌بینی؟
- دین جێگایه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانی ئینسانه‌كان دا هه‌بوو. كه‌نیسه ده‌ستهه‌ڵاتێ زۆر بوو. به بڕوای تۆ ئه‌م دیاردەیه چ کاریگه‌رێکی له سه‌ر ژیانی ئینسانه‌كان هه‌بوو؟ ئەمە ئیمڕۆ چۆنه؟
- به ڕای تۆ یه‌كێتی له گه‌ڵ دانیمارك چ كاریگه‌رێكی له سه‌ر خه‌ڵك و په‌ره‌گرتنی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ دانا؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ ڕێژه‌یه‌ك له خه‌ڵكی نۆڕوێژ به هۆی مه‌رگی ڕه‌ش مردن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
له چ ساڵێك نۆڕوێژ لە گەڵ سوێد و دانیمارک پەیمانی یه‌كێتی بەست؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ماڕتین لۆتر، ڕه‌به‌نی ئاڵمانی له ئه‌وه‌ڵه‌كانی سه‌ده‌ی ١۵۰۰دژی چی وه‌ده‌نگ هات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟