قوتابخانەی دواناوەندی و خوێندنی باڵا
ئه‌و فیلمه ببینه
قوتابخانەی دواناوەندی
لە زۆربەی پیشەکان مرۆڤ پێویستە خوێندنی دواناوەندی یا خود خوێندنی باڵای هەبێت. بۆیە زۆرینەی قوتابێکان دوای قوتابخانەی سەرەتایی لە خوێندن دا بەردەوام ده‌بن.
- ئەو قوتابییانەی قوتابخانەی سەرەتاییان تەواوکردووە مافی ئەوەیان هەیە کە شوێنێک بەدەست بهێنن لە قوتابخانەی ناوەندی باڵا.
- مافی خوێندن لە قۆناغی ناوەندی باڵا دەمێنێتەوە تاوەکو لێهاتوویی پەروەردەیی یان پیشەییت بەدەست دەهێنیت.
- قوتابخانەی دواناوه‌ندی گشتی به خۆڕاییه.
- قوتابێکان لە نێوان به‌شی ئامادەکاری خوێندن و پرۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی یه کێک هەڵده‌بژێرن.
- قوتابێکان دەبێت پێش یه‌که‌می ئازار واته مارس له سه‌ر ئینته‌رنێت داوای چوونه قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی بکەن.
- نمرەکانی پۆلی ١٠-ی دواناوەندی دیاری دەکات کە قوتابێکان دەتوانن بەشداری کام پله‌ی ئامادەیی بکەن.
- هێندێک قوتابخانەی شه‌خسی هەنە. لە قوتابخانەی شه‌خسی، دەبێت قوتابی به‌شێکی دیاریكراوی خۆی له خه‌رجی قوتابخانه بدات.
بوواری خوێندنی پیشەیی: قوتابیەکان خوێندنی پراکتیکیان ده‌بیت و کاتێک خوێندن تەواو دەبێت بڕوانامەیەک وەردەگرن. نموونەکانی پەروەردەی پراکتیکی بریتین لە: دارتاش، سەرتاش، کارمەندی چاودێری تەندروستی و میکانیکی ئۆتۆمبێل.
بوواری خوێندنی ئاماده‌كاری: قوتابیان زانیاری پەروەردەیی تیۆری وەردەگرن. ئەو خوێندکارانەی کە بڕوانامەی دیپڵۆمیان هەیە دەتوانن داوای چوونه زانکۆ و کۆلێژی زانکۆ بکەن.
ئینته‌رنێت
سه‌رچاوه: SSB
خوێندنی باڵا
کۆمەڵگایەکی هاوچەرخ و پڕ له گه‌شه، پشت بە دامەزرانی رادەی به‌رزی هاووڵاتیان و تەکنەلۆجیا و بەرهەم هێنان و نوێ بینی بەرز دەبەستێت. بۆیە نۆڕوێژ پێویستی بە دانیشتوانی به زانیاری باڵا هەیە. ئەمە یارمەتی کەرتی گشتی دەدات، بۆ نموونە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی یەکسان بۆ هەموو کەس.
نزیک بە سی و پێنج لە سەر سەدی هەموو گەورەساڵانی نۆڕوێژ پله‌ی خوێنده‌واری باڵایان هەیە. گەنجان زیاتر و زیاتر به‌ره و پله‌کانی باڵای خوێندەواری ده‌ڕۆن و ئاستی خوێندن لە نۆڕوێژ بە بەردەوامی لە زیادبوون دایه. نزیکەی ٦٠ لە سەر سەدی خوێندکارانی ئەمڕۆ ژنن. ژنان لە پیاوان کەمێک ئاستی خوێندنیان بەرزترە. ئه‌و که‌سانه‌ی له نۆڕوێژ له دایک بوونه و دایک و باوکی کۆچبەریان هەیه لە خوێنده‌واری باڵادا ڕێژەیان لە دانیشتوانی گشتی وڵات زیاترە.
ئەو قوتابیانه‌ی پاش تێپه‌ڕ کردنی قوتابخانەی دواناوەندی بەڵگەی وانه‌ی گشتی وه‌رده‌گرن، دەتوانن بۆ چوونه كۆلێژ و زانکۆکان داواكاری بکه‌ن.
- زانکۆکان و کۆلێژە گشتیەکان ئازاد و به لاشن. بەڵام خوێندکاران دەبێت خۆیان کتێبەکانیان بکرن.
- «Samordna opptak» واتە ڕێکخراوەی وەرگرتن، ئه‌ركی وه‌رگرتنی هاوئاهەنگی قوتابیانی بو کۆلێژەکان و زانکۆکان هه‌یه. بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لە سەر مۆڵەتی داواکاری، سەردانی لاپەڕەی ئەم ڕێکخراوە بکەن.
ئینته‌رنێت
سندوقی قه‌رز
هەر چەند زانکۆکان و کۆلێژەکانی زانکۆ خۆڕایین بەڵام خوێندکار بۆ خەرجەکانی تری لەکاتی خوێندن پێویستی بە پارە هەیە. لەبەر ئەوە زۆر باوە کە خوێندکارەکان بۆ خه‌رجی کرێ ماڵ و خواردن و شتی تری پێویست لە سندوقی قەرز پارە وه ربگرن. ئەو سندوقه یارمه‌تی بەخشراو و قەرز بۆ خوێندکاران له نۆڕوێژ و خوێندکارانی نۆڕوێژی کە له دەرەوەی وڵات ده‌خوێنن دابین دەکات. بەم شێوەیە هەر کەسێک بیەوێت دەرفەتی ئەوەی هەیە کە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز و تەمەن و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزان خوێندنی باڵا وەربگرێت. هەروەها گەورەساڵان ده‌توانن بۆ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی داوای یارمه تی بەخشراو یان قەرز بکەن.
قەرزەکان دەبێت کاتێک کە خوێندن تەواو بوو مانگانە بدرێته‌وه. یارمه‌تی بەخشراو پیویست ناکات بدرێتەوە، بەڵام زۆر جار مەرجە کە خوێندنه‌که تەواو بکرێت و تاقیکردنەوەکە سه‌رکەوتووانه بەرێوه بچێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- گەنجان و پێگەیشتووان کەوا خوێندنی سەرەتاییان تەواوکردووە مافی خوێندنی قۆناغی ناوەندی باڵایان هەیە. ئەی چی دەڵیت لەبارەی کۆمەڵگە؟ ئەمە چیمان پێ دەڵێت دەربارەی ئەزمونەکانی ژیانی کارکردن؟
- رێژه‌ی ئەو که‌سانەی لە کۆمەڵگەی نۆڕوێژ خوێندنی باڵا وەردەگرن زیادتر ده‌بێت. ئه‌وه پیشانده‌ری کام چاوه‌ڕوانی له کرێکاران و هەل و ئیمکاناتی کار لە نۆڕوێژ هەیە؟
- لە ساڵی 1947 سندوقی قه‌رز دامەزرا تا هەموو کەسێک توانایی وەرگرتنی خوێندنی باڵا هه‌بێت بەبێ لەبەر چاو گرتنی پێشینه‌ی ئه‌وان. سندوقی قه‌رز هەم بانکه و هه‌م بەشێکی گرنگی دەوڵەتی باشبژێویه. تۆ سه‌باره‌ت به ئه‌و ريێخراوە چی بیر دەکەیەوە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
خوێندنی پیشەیی چییە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئایا لە نۆڕوێژ قوتابخانەی شه‌خسی دواناوه‌ندی هەیە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چەنده خه‌ڵکی گەورەساڵ لە نۆڕوێژ خوێندنی باڵایان هەیە؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وێنەی ڕاست هەڵبژێرە
کامە وێنە پەروەردەیەکی بیردۆز نیشان دەدات؟