دیموكراسی له نۆڕوێژ
ئه‌و فیلمه ببینه
دیموكراسی له نۆڕوێژ
ده‌وڵه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگا و شاره‌وانی
- نۆڕوێژ بە سەر ١۵ پارێزگا و ٣۵۶ شار دابەش بووه (1.1.2024).
- پارێزگاكان و شاره‌كان هه‌م ناوچه‌ی جوگرافیایین و هه‌م هه‌رێمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سیاسینه.
- پارێزگا و شار یا خود شاره‌وانی هه‌ر دووكیان له كۆمه‌ڵێك مژار ده‌ستهه‌ڵاتی خۆجێییان هه‌یه، هه‌ر چه‌ند حكومه‌ت خۆی ده‌سته‌هه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه.
- حكومه‌ت بۆ پارێزگا و شاره‌وانێكان چوارچێوه‌ی ده‌ستهه‌ڵات داده‌نێت.
- حكومه‌ت له سه‌ر هه‌موو وڵات خاوه‌ن بڕیاره، به‌ڵام پارێزگا و شاره‌وانی ته‌نیا ده‌ستهه‌ڵاتی هه‌رێمیان هه‌یه.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له چوار چێوه‌ی ده‌ستهه‌ڵاتی حكومه‌ت ئه‌وانه‌ن
- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
- نه‌خۆشخانه
- یاسا
- به‌رنامه‌ی ده‌رسی قوتابخانه‌كان
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له چوار چێوه‌ی ده‌ستهه‌ڵاتی پارێزگا ئه‌وانه‌ن
- خوێندنی دواناوه‌ندی
- ڕێگا و بانی پارێزگاكان
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له چوار چێوه‌ی ده‌ستهه‌ڵاتی شاره‌وانێكان ئه‌وانه‌ن
- قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
- باخچه‌ی ساوایان
- چاو‌دێری به ساڵاچووان
- خاوێن كردنه‌وه، ئاو ئاوه‌ڕۆ
- ڕێگاو بانه‌كانی سه‌ر به شاره‌وانی
به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی و كارگێڕی (ئیداری)
حکومەت، پارێزگا و شاره‌وانی لە لایەن ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵیان ده‌بژێڕن، به‌ڕێوه ده‌چن. مانای ئەمەیەكه سیاسه‌تمه‌داره‌كان له‌سه‌ر مژاری جۆراوجۆر گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن كه چ جۆره سیاسه‌تێك و بۆ كامه بوار دابمەزرێنن. به‌ڵام ئه‌مه بیرۆكراته‌كانن - واته ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی له حكومه‌ت، پارێزگا و شاره‌وانی كار ده‌كه‌ن - ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێ كردن.
نموونه:
- سیاسه‌تمه‌داره‌كان به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. مامۆستاکان به پێی ئه‌م پلانانه ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه.
- سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌ستووری خه‌رج كردنی یارمه‌تی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ڕانی ناڤ ده‌بێ ئه‌م ده‌ستوورانه په‌یڕه‌و بكه‌ن.
په‌ڕڵمان
به په‌ڕڵمانی نه‌ته‌وه‌یی نۆڕوێژ ده‌ڵێن «ستورتینگه». له ستورتینگه ١٦٩ په‌ڕڵمانتار داده‌نیشن كه خه‌ڵك بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ جارێك هه‌ڵیانده‌بژێڕن. په‌ڕڵمانتار واته نوێنەره‌كانی ستورتینگه، حیزبه سیاسیه‌كانی جۆراوجۆر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ستورتینگه به‌رزترین ده‌ستهه‌ڵاتی حكومه‌ت له نۆڕوێژه.
گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ستورتینگه بریتین له
- یاسای تازه په‌سه‌ند بكات و یاسا كۆنه‌كان بگۆڕێ
- بودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌ت په‌سه‌ند بكات
- ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت چاو‌دێری بكات
- پرسیاره سیاسیه‌كان و پرۆژه گه‌وره‌كان بخاته به‌ر گفتوگۆ.
دێموكراسی له نۆڕوێژ ئاوه‌ڵایه. هه‌ر كه‌سێك بیهەوێت ده‌توانێ بچێته ستورتینگه و گوێ بی‌سی سیاسه‌تمه‌داره‌كان بێت كه له‌سه‌ر مژاره‌كانی جۆراوجۆر لێدوان ده‌كه‌ن. ئاماده‌بووانی تەماشاگەر مافی قسه كردن یا ڕاده‌بڕین سه‌باره‌ت به‌و مه‌له‌فانه‌ی ستورتینگه باسیان له‌سه‌ر ده‌كات، نیه. زۆر له مەلەفەکان بۆ ڕاوێژکاری گشتی دەنێردرێنە دەرەوە. ئه‌و كاته كۆمه‌ڵه پسپۆڕه‌كان یا خود خه‌ڵكی ئاسایی ده‌توانن بیر و ڕای خۆیان ده‌ربڕن.
حكومه‌ت
پاش هه‌ڵبژاردنی ستورتینگه، یه‌ك یا چه‌ند حیزب،حکومەتی تازه پێکدێنن. حکومەت له وه‌زیره‌كانی (واته سه‌رۆكی سیاسی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كان) و سه‌رۆك وه‌زیر پێك دێت. یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حکومەت پێشنیاز كردنی یاسای تازه و گۆڕانی یاساكانه، به‌ڵام ستورتینگه یاسا و گۆڕانكاری له یاساكان په‌سه‌ند ده‌كات. حکومەت ده‌بێت ئه‌م مه‌له‌فانه‌ی له ستورتینگه په‌سه‌ند ده‌كرێن، بیانخاته بواری جێ به جێ كردن. حکومەت هەر وەها پێشنیازی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات ئاماده ده‌كات.
وه‌زیر
حکومەت هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له گه‌ڵ شا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌ر یه‌ك له وه‌زیره‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا شا له مه‌له‌فه‌كانی سیاسی جۆراوجۆر ئاگاردار ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆبوونه‌وانه به كۆبوونه‌وه‌ی «ستاتس رۆد» واته كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران نێو ده‌به‌ن. شا ده‌ستهه‌ڵاتی سیاسی كه‌می هه‌یه، سه‌ره ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م كۆبوونه‌وانه گرنگی تایبەتی خۆیان هه‌یه.
ڕێسای دابه‌ش كردنی ده‌ستهه‌ڵات
ده‌ستهه‌ڵات، بەپێ ڕێسای دابه‌ش كردنی ده‌ستهه‌ڵات، له نێوان سێ مه‌قام یا خود ئیدارەی سه‌ربه‌ستی به‌رپرس دابه‌ش ده‌كرێت:
- مه‌قامی یاسادانان - په‌ڕڵمان - كه یاسا په‌سه‌ند ده‌كات
- مه‌قامی جێبه‌جێكار - حکومەت - كه یاسا پێشنیار ده‌كات وئه‌مان ده‌خاته بواری جێ به جێ كردن.
- مه‌قامی دادوه‌ری - دادگاكان - له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاسایانه‌ی په‌ڕڵمان ده‌ریان ده‌كات، دادگا دادوه‌ری ده‌كات.
كاتێك ده‌ستهه‌ڵات له نێوان ئه‌م سێ مه‌قامانه دابه‌ش ده‌كرێت، هیچ كامیان به ته‌نیایی ده‌ستهه‌ڵاتی زیاتر له ئەندازەیان نابێت. به‌م شێوه‌یه دێموكراسی پارێزگاری لێ ده‌كرێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ده‌رباره‌ی ئۆڕگانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وڵاته‌ی تۆ ده‌یناسی، قسان بكه‌ن.
- ده‌رباره‌ی، چۆن دابه‌ش بوونی ده‌ستهه‌ڵات له نۆڕوێژ، قسان بكه‌ن.
- سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت، پارێزگا و شاره‌وانی له كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشبژێوی گفتوگۆ بكه‌ن.
- تۆ چۆن ده‌توانی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ده‌ژی كاریگه‌ری دابنێیت؟
- پێت وایه كاریگه‌ری دانان له سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی هه‌رێمی ئاسانتر له مه‌له‌فه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كامه له‌م بژاردانه پانتای بەرپرسیارەتی حکومه‌تن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئەنجومەنی نیشتمانی نۆڕوێژ چی ناودەبرێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
«ستاتس رۆد» یا خود وه‌زیر چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟