پەروەردە کردنی مناڵ
ئه‌و فیلمه ببینه
پەروەردە کردنی مناڵ
په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ ده‌توانێ له بنه‌ماڵه، كۆمه‌ڵگا و كه‌لتووری جۆراوجۆر، جیاواز بێت. دایك و باوك بهربرسیاریهتی سه‌ره‌كیان بۆ په‌روه‌رده كردنی مناڵ هه‌یه، هه‌ر چه‌ند ئه‌وان له لایه‌ن كه‌سانی گه‌وره‌ی دیكه له باخچەی ساوایان، قوتابخانه و چالاكێكانی كاتی ئازاد كاریگه‌ری وه‌رده‌گرن. ئامانج له په‌روه‌رده كردنی مناڵ وه‌كوو نموونه ئه‌وه‌یه كه مناڵان بتوانن له كۆمه‌ڵگا به‌شداری بكەن، به‌هاكانی باشى بنچینه‌یی وه‌رگرن، و هه‌ر وه‌ها بتوانن ژیانێكی خۆشیان هەبیت.
دایك و باوك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه كاتێكی زۆر له گه‌ڵ مناڵه‌كانیان بەسه‌ر بەرن، هه‌ر وه‌ها ده‌یانهه‌وێ ده‌رباره‌ی ژیانی مناڵه‌كانیان ئه‌و كاتانه‌ی له گه‌ڵ دایك و باوكیان نین بزانن. بۆیه ئه‌وان بۆ هاوكاری باش له‌گه‌ڵ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه گرنگێكی زۆر ده‌دەن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی دایك و باوكان پێیان وایه گرنگه ئه‌وان هاوڕێی مناڵه‌كانیان و هەروەها دایك و باوكی هاوڕێكانیان بناسن.
بۆچوونه‌كان بۆ په‌روه‌رده كردنی مناڵ گۆڕاون. له ڕابردوو مناڵیان وه‌كو «گه‌وری بچووك» سه‌یر ده‌كرد، و ئه‌وان زۆربه‌ی كات ده‌بووایە كاریان كردبا و یارمه‌تی داهاته‌كانی بنه‌ماڵه‌یان دابا. ئێستا كاتی مناڵی كاتێكه بۆ یاری و ڕاهێنان، وه ئێستا ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه له ڕابردوو له مناڵ ده‌كرا، ئیتر نەماوه.
هه‌بوونی مناڵ دڵخۆشێكی زۆر و بهرپرسیاریەتێكی گه‌وره‌یه. به‌ڵام زۆربه‌ی دایك و باوكان پێیان وایه كه په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ جار و باره زۆر سه‌خته. مناڵ هه‌میشه ئه‌وه‌ی كه دایك و باوك ده‌یان هه‌وێ، نایكه‌ن. جار و باره دایك و باوك ماندوو، توڕه و بێزار ده‌بن. ئه‌و كات ئه‌وان ده‌توانن لای كه‌سانێك كه له‌و بابه‌ته‌دا شاره‌زاییان هه‌یه داوای ئامۆژگاری بكه‌ن. ده توانن له گه‌ڵ دایك و باوكانی دیكه گفتوگۆ بكه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته كتێب بخوێننه‌وه یا خود زانیاری له سه‌ر ئینته‌رنێت ببیننه‌وه. ئه‌مه به كه‌ڵكه كه مرۆڤ بیری ئه‌وه‌ی كردبێته‌وه كه پێش ئەوەی دۆخێکی دژوار بێتە پێشێ، چۆن له‌م دۆخەدا وه‌كوو دایك و باوك هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- چۆن باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه ده‌توانن بۆ په‌روه‌رده كردنی مناڵ پشتگیری دایك و باوك بكه‌ن؟
- سه‌بارت به بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر مناڵ و په‌روه‌رده كردنی مناڵ له نۆڕوێژ پێكه‌وه بدوێن.
- له‌سه‌ر كۆسپه‌كانی په‌روه‌رده كردنی مناڵ پێكه‌وه بدوێن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
له ڕابردوو مناڵیان وه‌كوو «گه‌ورەی بچووك» سه‌یر ده‌كرد، مناڵ له ڕابردوو ده‌بوایه چى كردبا، كه ئێستا نابێ بیكات؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كێ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی په‌روه‌رده‌كردنی مناڵی هه‌ی؟
ئەو ڕستەیە پڕ کەوە
هه‌بوونی مناڵ دڵخۆشێكی گه‌وره‌یه، وه زۆربه‌ی دایك و باوكان پێیان وایه …
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كاتێك كه مرۆڤ پێیوایه دایك و باوك بوون سه‌خته، ده‌بێ چی بكات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟