ئابووری کەسی
ئابووری کەسی
داهات هه‌موو ئه‌و پارانه‌یه كه دێته نێو ئەژمێری بانكی ئێمه (مووچه، یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یا یارمه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ناڤ، یارمه‌تی مانگانه‌ی مناڵ، یارمه‌تی نه‌قدی، و زیاتر).
خه‌رج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه ئێمه پاره‌ی پێ ده‌ده‌ین (كرێ خانوو، قازانج و قیستی قه‌رزی بانك، خۆراك، جل‌و به‌رگ، هاتووچۆ، كاره‌با، ئینته‌رنێت، چالاكیه‌كانی كاتی ئازاد و زیاتر).
داهاتی ناپوخته: مووچه‌ی پێش دانی ماڵییاته
داهاتی پوخته: مووچه‌ی پاش دانی ماڵییاته، مووچه‌ی خالیسه
داهات و خه‌رج
ژیان و حاوانه‌وه له نۆڕوێژ گرانه. له زۆربه‌ی خانه‌واده‌كان دایك و باوك هه‌ر دووكیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ كار ده‌كه‌ن و مووچه‌یان هه‌یه. له به‌عزه خانه‌واده‌یه‌ك هه‌تا مناڵه‌كان بچووكن دایك و/یان باوك ده‌رفه‌تیان هه‌یه قه‌باره‌ی كاره‌كه‌یان دابه‌زێنن (به‌ش وه‌خت)، ده‌حاڵێكدا زۆربه‌یان بۆ ئه‌وه‌یكه ده‌خڵ و خه‌رجیان یه‌كبگرێته‌وه، ده‌بێ ته‌واو کات كار بكه‌ن. هه‌ر دووك له گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه بۆ ئابووری خانه‌واده به‌رپرسن.
زۆربه‌ی خه‌ڵكانی گه‌وره‌ساڵ له نۆڕوێژ مانگانه مووچه، یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یا پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌ر ده‌گرن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ مناڵی ژێڕ ١٨ ساڵه‌ی هه‌بێت، خانه‌واده یارمه‌تی مانگانه‌ی مناڵ‌یش وه‌رده‌گرێت. بۆ مناڵی ساوا كه ناچێته باخچه‌ی ساوایان، دایك و باوك یارمه‌تی نه‌قدی وه‌رده‌گرن.
یارمه‌تی مانگانه‌ی مناڵ: پشتگیرێكی ئابووری بۆ هه‌موو مناڵانی ژێڕ ١٨ ساڵه كه له نۆڕوێژ ده‌ژین. ئه‌وه بۆ دانی ئه‌و خه‌رجانه‌یه که مناڵ هه‌یه‌تی.
یارمه‌تی نه‌قدی: پشتگیرێكی ئابووری بۆ مناڵانی نێوان یه‌ك ساڵه و دوو ساڵه‌یە كه ناچنه باخچه‌ی ساوایان. ناردنی به‌ش وه‌ختی ساوا بۆ باخچه‌ی ساوایان، قه‌باره‌ی یارمه‌تی نه‌قدێكه داده‌به‌زێنێت.
تۆ ده‌توانی له سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی ناڤ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی یارمه‌تی مانگانه‌ی مناڵ و یارمه‌تی نه‌قدی به‌ده‌ست بێنێ.
ئەژمێری بانک
هه‌موو گه‌وره‌ساڵان له نۆڕوێژ ئەژمێری بانكی خۆیان هه‌یه. زۆربه ی مناڵ و گه‌نجانیش هه‌یانه. كاتێك كه مووچه، یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یا پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرین، هه‌موویان یه‌كسه‌ر ده‌چنه نێو ئەژمێرەكانی بانكی ئێمه. تۆ بۆ كردنه‌وه‌ی ئەژمێری بانک له نۆڕوێژ، پێویستیت به ژماره‌ی نیشتمانی نۆڕوێژی یا ژماره‌ی D-ی نۆڕوێژیت هه‌یه.
ئەژمێری ئۆنلاین
زۆربه‌ی گه‌وره‌ساڵان بانكی ئۆنڵاین به‌كار دێنن. ڵێڕه ده‌توانین ئاگاداریمان له سه‌ر ئەژمێرەكانمان هه‌بێت، داهات و خه‌رجه‌كانمان ببینین و پسوله‌ی پاره‌كانمان بده‌ین. بۆ چوونه نێو بانكی ئۆنڵاین ده‌توانین له كۆمپیته‌ر، تابلێت یا خود تاته‌بژمێر یا ته‌له‌فۆنی زیره‌ك به كار بێنین. هه‌ر وه‌ها بۆ چوونه نێو بانکی ئۆنڵاین تۆ ده‌بێ پێناسه‌ی بانك (BankID) یا خود تاگی کۆدت هه‌بێت.
قه‌رزی بانک
قه‌رز وه‌رگرتن له نۆڕوێژ بۆ كرینی شتی گه‌وره وه‌كوو خانوو و ماشێن ئاساییه. كاتێك قه‌رز وه‌رده‌گرین، ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ بانک ده‌کەێن. ئێمه پلانێكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرین كه نیشان ده‌دا ئێمه مانگانه یا هه‌ر سێ مانگ جارێك چه‌نده له قه‌رزه‌كه دەگه‌ڕێنینه‌وه. ئێمه هه‌ر دووک قیست و قازانجەکە ده‌ده‌ین به بانک.
قیست: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ خودی قه‌رزه‌كه ده‌یده‌ین، كه‌واته گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌م كه‌می قه‌رزه‌كەیه.
قازانج: ئێمه خێر ده‌ده‌ینه بانک. قازانج نرخی قه‌رز وه‌رگرتنی پاره له بانكه. قازانجەکان به پێی ده‌ر‌سه‌دێک لەو قه‌رزه‌ی كه هه‌مانه ئەژمار ده‌كرێت.
ئاساییه که ئێمه مانگێ جارێك یا سێ مانگ جارێك قیست و قازانج بده‌ین به بانک.
بودجه
بودجه داهات و خه‌رج له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا نیشان ده‌دات. هه‌ر دووك لا، كۆمپانیا و كه‌سی ئاسایی بودجه داده‌نێن. زۆربه‌ی خانه‌واده‌كان بودجه بۆ یه‌ك مانگ داده‌نێن. به‌م جۆره چاوه‌دێری داهات و خرج ئاسانتر ده‌بێت. بنه‌ماڵه ده‌توانن پلان دابنێن كه چۆن پاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن. وا باشه كه كه‌مێك پاره وەک پاشه‌كه‌وت بۆ خه‌رجی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له بودجه‌ی مانگانه دا‌بنڕێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- خانه‌واده‌یه‌كی ئاسایی له نۆڕوێژ كامه خه‌رج و داهاتی هه‌یه؟
- خه‌رجی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌توانێ چی بێت؟
- تۆ زیاتر پاره له چى خه‌رج ده‌كه‌یت؟
- ده‌توانی چی بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌یكه كه‌متر پاره خه‌رج كه‌یت؟
بنه‌ماڵه‌ی «به‌رگ» له ژووری دانیشتن کۆبوونەتەوه. دایكه و باوكه بودجه‌یه‌كیان له سه‌ر داهات و خه‌رجی ئه‌و مانگه داناوه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌رجه‌كانی پێویستی لێ ده‌ركرا، چوار هه‌زار كرۆنیان بۆ ده‌مێنێته‌وه. ئێستا ئه‌وان له سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ دەكه‌ن كه چۆن ئه‌و پاره‌یه خه‌رج كه‌ن.
- دایكه پێخۆشه پاڵتۆیه‌ك بكڕێت. پاڵتۆ كۆنه‌كه له مۆد ده‌رچووه و دڕاوه.
- باوكه ده‌یهه‌وێ پاره‌كه پاشه‌كه‌وت بكات. ده‌شێت خه‌رجی چاوه‌ڕواننه‌كراو بێته پێشێ؟
- كوره‌كه حه‌ز ده‌كا له گه‌ڵ هاوڕێكانی بچێته یاری تۆپی پێ. ئه‌وكات ئه‌و كه‌وشی تازه‌ی یاری تۆپی پێشی پێویسته.
- كچه‌كه جانتایه‌كی تازه‌ی قوتابخانه‌ی پێویسته. ئه‌و هه‌روه‌ها گه‌وره بووه و جل‌و به‌رگی تازه‌ی پێویسته.
پێكه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یكه ئه‌و خانه‌واده باشتره چۆن پاره‌كه به‌كار بێنن، قسه بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
داهات چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
داهاتی ناپوخته چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
بودجه چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟