ڕاهێنانی گەوره‌ساڵان

Lærerinnhold

Tips til undervisningen

Det er godt mulig at du som lærer her vil få spørsmål om den enkelte deltakers situasjon. Det har du ikke mulighet eller anledning til å bruke tid på i undervisningen. Hvis du vet hvor deltakerne dine kan få råd og veiledning om akkurat sin situasjon, kan du henvise dem videre.

Snakk sammen

Kanskje noen deltakere opplever at det som veldig fremmed og «uverdig» å lære/gå på skole som voksen? I Norge er det vanlig å bygge på kompetansen gjennom hele yrkeslivet. Mange tar hele utdanninger som voksen eller videreutdanning/etterutdanning for å heve kompetansen sin mens man er i jobb. Dette skyldes både at arbeidslivet er i endring og at mennesker endrer seg i løpet av livet.

Tips til undervisninga

Det er godt mogleg at du som lærar her vil få spørsmål om situasjonen til einskilddeltakarar. Du har ikkje tid eller høve til å bruke undervisningstida på dette. Dersom du veit kvar deltakarane dine kan få råd og rettleiing om situasjonen sin, kan du vise dei vidare.

Snakk saman

Kanskje nokre av deltakarane opplever det som veldig framandt og «uverdig» å skulle lære/gå på skule som vaksen? I Noreg er det vanleg å byggje på kompetansen sin gjennom heile yrkeslivet. Mange tek heile utdanningar som vaksne eller tek vidare- og etterutdanning for å heve kompetansen sin medan dei er i jobb. Dette skuldast både at arbeidslivet er i endring og at menneske endrar seg i løpet av livet.

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Digitale ferdigheter
Muntlige ferdigheter

Tverrfaglige tema

Demokrati og medborgerskap

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

gi eksempler på barn, unge og voksnes rettigheter, plikter og muligheter i det norske utdanningssystemet, og hvordan utdanning kan finansieres

Kjerneelement

Individ og fellesskap

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet

ڕاهێنانی گەوره‌ساڵان

Hånd som skriver. Skrivebord sett ovenfra med liten plante, laptop og notatblokk. Foto.
AdobeStock

کۆمەڵگا بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە. تەکنەلۆجیای نوێ ئاسەواری له سه ر ژیانی کار هەیە. ئەمە پێویستی بە ئەم کرێکارانەیه کە بەردەوام خۆیان بە رۆژ ڕادگرن و هەوڵی فێربوونی لێهاتوویی نوێ دەدەن. گەورەکان دەتوانن پەروەردەیەکی تەواو نوێ وەرگرن، پەروەردەی پێشوو پەره پی بدەن یا بۆ ئەوەیکە ڕووبەڕووی پێداویستێکانی بواری کار ببنەوە، وانەی خوێندەواری سەرەتایی وەرگرن. زۆربەی گەورەکان لە هەمان کاتدا کە دامەزراون و دەچنە کا ر، لە خوێندن بەردەوام دەبن. ئەو ڕاستییە کە ئێمە بە دڕێژایی ژیان فێر دەبین، بە فێربوونی هەتاهەتایی ناودەبرێت.

خوێندنی ئامادەکاری و ناوەندیی بۆ گەورەکان

گەورەکان مافی وەرگرتنی خوێندنی ئامادەکاریان (FOV) هەیە، ئەگەر پێشتر قۆناغی سەرەتاییان تێنەپەڕاندبێت. خوێندنی ئامادەکاری بۆ گەورەکان خۆڕاییه‌. شارەوانی لە دابینکردنی ئەم ڕاهێنانە بەرپرسیارە.

ئەو گەنجانەی تەمەنیان ۲۵ ساڵ یان زیاتر بێت‌، مافی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی یا خود دواناوەندییان هەیە ئەگەر پێشتر ئەو قۆناغەیان تێنەپەڕاندبێت. مەرجه‌كه‌ی ئەوەیه کە ئەوان قوتابخانەی بنەڕەتییان لە نۆڕوێژ یان لە وڵاتێکی تر تەواو کردبێت پێش ئەوەی خوێندنی ئامادەیی دەست پێبکەن. پارێزگا بەرپرسیارەتی ڕاهێنانی ئامادەیی هەیه. خوێندنی ئامادەیی لە ناو سیستەمی قوتابخانەی گشتی بۆ گەوره‌کان خۆڕاییه‌. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر جێگای شه‌خسیش هەنە. ئەوان خۆڕایی نینه‌.

ئەگەرچی قوتابخانە به‌خۆڕاییه‌، گه‌وڕه‌كان دەبێت بۆ خه‌رجی ژیان پارەی خۆیان هه‌بێت. بۆیه‌ زۆر کەس دەتوانن هاوكات كه‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌، له‌ سندوقی قه‌رز یارمه‌تی ئابووری وەرگرن.

په‌سه‌ند کردنی خوێنده‌واری دەرەوەی وڵات

ئەگەر لە وڵاتێکی دیکە خويندەواریت تێپەڕاندبێت، دەتوانی لە نۆڕوێژ داوای پەسەند كردنی پله‌ی خوێنده‌وارێكه‌ت بكه‌یت. ئەم کارە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و لێهاتوویی (HK-dir)-ەوە بەڕێوە دەچێت. کارمەندانی تەندروستی دەتوانن له بەڕێوبەرایەتی تەندروستی نۆڕوێژ داوای بڕوانامه‌ بکەن. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە هه‌ل و مه‌رجی خۆت دەتوانی لەگەڵ ڕاوێژکارێکی قوتابخانه یان لەگەڵ ڕاوێژکارێکی پەنابەران قسه‌ بکەیت‌.

هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی

ئێمە دەتوانین لێهاتوویی لە ڕێگەی پەروەرده یا خود لە ڕێگەی ئەزموونەکانی ترەوە بەدەست بهێنین. ئەوانەی کە له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵیدا دێنە نۆڕوێژ، دەشێت لەسەر وەدەست هێنانی بەڵگە بۆ سەلماندنی لێهاتویی خۆیان تووشی کێشە بن. بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێهاتویی ده‌ره‌خسێت. ئەمە به مانای هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی تاکی بەرامبەر به پێوەرە دیاریکراوەکانەوە دێت. ئەم هەڵسەنگاندنە دەشێت ببێتە هۆی کورتکردنەوەی ڕاهێنان، وەرگرتن لە خوێندنی باڵا، لێخۆشبوون لە بەشێک لە پرۆگرامی خوێندن، کارێکی نوێ یان مووچەی بەرزتر. مرۆڤ دەتوانێ هه‌م لە ئاستی په‌روه رده‌ی سەرەتایی لە پەیوەندی له‌گەڵ خوێندنی پیشەیی و هه‌م له ئاستێکی بەرزتری خوێندندا هه‌ڵسه‌نگاندن بکات.

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • سەبارەت به چەمکی فێربوونی هەتاهەتایی چی بیر ده‌که‌یه‌وه؟
  • پێکەوە باس لەوە بکەن کە چۆن گەشەی کۆمەڵگا کاریگەری لەسەر پێویستی تاک بۆ زانین و شارەزایی نوێ هەیە.
Hånd som skriver, nærbilde. Foto.
AdobeStock
Ung gutt sitter foran laptop sammen med eldre mann. Foto.
AdobeStock

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

کەی گەوره‌ساڵان مافی خوێندنی خۆڕایی سەرەتاییان هەیە؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

کێ بەرپرسیارە لە دابینکردنی خوێندنی سەرەتایی، هەروەها بۆ گەورەساڵان؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

ئەو که‌سانه‌ی تەمەنیان ۲۵ ساڵە یان گەورەترن، مافی خوێندنی دواناوەندییان هەیە ئەگەر پێشتر ئه‌وه‌یان نەبوبێت. بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و مافه‌، پێویستی بە چ جۆرە په‌روەرده‌یه‌ك هەیە؟

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

ئەم گەورانەی قۆناغی سەرەتاییان تێنەپەڕاندووە، هیچ مافێکیان نیە.
خوێندنی دواناوەندی لە ناو سیستەمی قوتابخانەی گشتیدا بۆ گەوره‌ساڵان خۆڕاییه‌.
شتێکی نائاساییە کە له‌ ته‌مه‌نی گەورەدا بچیه‌ قوتابخانه‌.
زۆر که‌س کاتێک‌ ده‌چن بۆ قوتابخانە، یارمه‌تی بەخشراو/یان قەرز لە سندوقی قه‌رز وەردەگرن.
پارێزگا بەرپرسی خوێندنی دواناوەندییە.

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

قوتابخانەی شه‌خسی دواناوه‌ندی هەنه‌. ئەو قوتابخانانه خۆڕایینه‌.
خوێنده‌واری تێپەڕکراو لە وڵاتێکی دیكه‌، لە نۆڕوێژ پەسەند ناکرێت.
کارمەندانی تەندروستی دەتوانن داوای بڕوانامه‌ لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی نۆڕوێژ بکەن.
لێهاتوویی بە ئه‌زموون لێهاتوویەکە کە بە بەڵگە کردنی قورسە.
ئەوە کە ئێمە بە دڕێژایی ژیانمان فێر دەبین، بە فێربوونی هەتاهەتایی ناودەبرێت.