شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می نێو نه‌ته‌وه‌یی
شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می نێو نه‌ته‌وه‌یی
نۆڕوێژ له ساڵی ١٩٠۵ دووباره بۆوه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ. سه‌رده‌مێكی تازه ده‌ستی پێكرد. له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ١٩٠٠ ژماره‌ی دانیشتوان به‌رز بۆوه، و ئه‌ژماری دانیشتوانی شاره‌كان زیادی كرد و سه‌نعه‌ت په‌ره‌ی پێدرا.
نۆڕوێژ ئاودێری زۆری هه‌نه و مرۆڤ له ئاخیره‌كانی سه‌ده‌ی ١٨٠٠ ده‌ستی به وه‌به‌رهێنانی كاره‌با له هێزی ئاو كرد. كارخانه‌یه‌كی زۆر ده‌ستیان به چالاكی كرد، و پێویستیه‌كان بۆ هێزی كاری زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشان ڕۆیشت. زۆر كه‌س بۆ شاره‌كان كۆچیان كرد. كۆمه‌ڵێك خانوو كاره‌بایان بۆ كێشرا، شاره‌كان چرای شه‌قامیان بۆ دانرا، و چه‌ند شارێك ترامی كاره‌باییان بۆ دامه‌زرا. كه‌شتیه‌كان ماتۆڕی گازۆیلیان بۆ دانرا و توانیان دوورتر و خێراتر سه‌فه‌ر بكه‌ن. یه‌كه‌م ماشێنه‌كان هاتنه وڵات.
یاسایه‌كی سەربەخۆ مافی به‌رهه‌مهێنانی هێزی كاره‌بای له ئاو لای لایه‌نه‌كانی شهخسێوهی مسۆگه‌ر كرد، له كاتێكدا خودی سه‌رچاوه‌ی هێزی كاره‌با له ئاو به به‌رده‌وامی وه‌كوو مڵكی گشتی مایه‌وه.
پهڕڵمان زۆر پڕ كار بوو. سه‌ندیكاكان داوای دۆخی باشتریان بۆ كرێكاران ده‌كه‌رد و زۆر زه‌ختیان ده‌كرد گۆڕانكاری بێنه ئاراوه. پهڕڵمان كۆیه‌ك یاسای په‌سه‌ند كرد. ئه‌وان بڕیاریاندا هیچ كه‌س زیاتر له ده كاتژمێر ده ماوی ڕۆژدا كار نه‌كات. ئه‌وه له ١٩١٩ بۆ هه‌شت كاتژمێڕ گۆڕا. گشتی كرێكاران مافی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاتی نه‌خۆشیان وه‌رگرت. ئه‌وه به‌م مانایه دێت كه ئه‌وان كاتی نه‌خۆش كه‌وتن پاره‌یان له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرت.
پیاوی سه‌رەوەی ٢۵ ساڵ، له ١٨٩٨-وه مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنەکانی پهڕڵمان هه‌بوو، و له ١٩١٣-وه ژنی سه‌رەوەی ٢۵ ساڵیش ئه‌و مافه‌یان بەدەست هێنا.
شه‌ڕی یه‌كه‌می نێو نه‌ته‌وه‌یی
له ساڵه‌كانی ١٩١٤ - ١٩١٨ شه‌ڕی یه‌كه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی پێكرد. نۆڕوێژ چالاكانه له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداری نه‌بوو، به‌ڵام ئاكامه‌كانی ئابووری ئه‌و شه‌ڕه لێڕه‌ش به‌رچاو بوو. له ژێر شهر قاتی و قووڕی سه‌ری هه‌ڵدا و گه‌نم، قاوه و شه‌كر به‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، بۆیە ئه‌م كه‌لوپه‌لانه دابه‌شكاری یا خود جیرەبەندیان بۆ دانرا.
سه‌رده‌می نێوان دوو شه‌ڕان
سه‌رده‌می نێوان شه‌ڕی یه‌كه‌م و شه‌ڕی دووهه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی به ناوی سه‌رده‌می نێوان دوو شەڕان ناو ده‌به‌ین. له نۆڕوێژ هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، لە ماوەی هه‌مووی ئه‌م سه‌رده‌مه، قه‌یرانی ئابووری هه‌بوو. خەڵکێکی زۆر بێكار بوو.
شه‌ڕی دووهه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی
شه‌ڕی دووهه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی به هۆی هێڕش كردنی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ر پۆڵۆنیا له ئه‌یلولی ١٩٣٩ ده‌ستی پێكرد. نۆڕوێژ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانی له ٩-ی گوڵانی ١٩٤٠ داگیر كرا. ته‌نیا پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان، نۆڕوێژ خۆی ڕاده‌ست كرد. پادشا و ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئینگلته‌را ڕایان كرد له وێوه خهباتهكانیان بۆ ڕزگار كردنی نۆڕوێژ درێژه پێدا. نۆڕوێژ لە لایەن حکومەتێکی سه‌ر به ئه‌ڵمانیا به ڕێبه‌ری ڤیدون كویسلینگ کە به شێوه‌یه‌كی نادێموكراتیک هەڵبژێردرابوو، ڕێبەری دەکرا.
هه‌ر چه‌ند له سه‌ر خاكی نۆڕوێژ شه‌ڕ و پێكدادان زۆر نه‌هاته ئاراوه، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیان به خه‌راپکاری كرد، بە نایاسایانه ڕۆژنامه‌یان بڵاوکردەوە و یاخی بوونی مه‌ده‌نی و به‌رگری له ژێڕهوهیان ڕێكخست. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕین بوون ناچار بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕا بكه‌ن. له ماوه‌ی شه‌ڕدا نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نۆڕوێژی بۆ سوێد ڕایان كرد. زۆر كه‌س بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دیكه لەخۆبردوویەکی گهوڕهیان كرد.
زۆر كه‌س له باكووری نۆڕوێژ كوژران، و به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی فینمارك و باكووری ترومس پاش چۆل كردنی ئه‌ڵمانیه‌كان وێران كران. زۆربه‌ی خانووبه‌ره‌و ژێرخانه‌كان به ده‌ستووری هیتله‌ر سوتێنران.
ئه‌ڵمانیه‌كان وه‌رده ورده له زۆر به‌ره‌ی شه‌ڕ شكستیان هێنا و له ئایاری ١٩٤۵ ناچار به پاشه‌كشه كران. سه‌ر جه‌م زیاتر له ده هه‌زار نۆڕوێژی به هۆی شهر كوژران.
ده‌وری ٢١٠٠ نه‌فه‌ر له دانیشتوانی جووله‌كه پێش شه‌ڕ له نۆڕوێژ ده‌ژیان. ٧٧٣ كه‌س له‌وانه ناردرانه ئۆردوگاكانی مه‌رگ، ته‌نیا ٣٨ كه‌س له وانه گیانیان نه‌جات دا و پاش شه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه نۆڕوێژ.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- به ڕای تۆ بۆچی پهڕڵمان یاسای پەسەند کرد کە ژیانی کرێکاران ئاسانتر بکات؟
- شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می نێو نه‌ته‌وه‌یی له نیشتمانی تۆ چۆن بوو؟
- ده‌رباره‌ی ئه‌مه گفتوگۆ بكه‌ن كه چۆن شه‌ڕ كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك و دانیشتوهكانی داده‌نێت. مافی مرۆڤ له كاتی شه‌ڕ چۆن ده‌پارێزرێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک ژن مافی ده‌نگدانی له نۆڕوێژ بەدەست هێنا ؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
سه‌رده‌می نێوان دوو شەڕان چ کاتێک بوو؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا نۆڕوێژیان داگیر كرد؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كلیك بكه
له سه‌ر سه‌رده‌می ڕاست له خشته‌ی کاتی كلیک بكه