سامه‌كان
سامه‌كان
سامه‌كان یا خود سامیەکان خه‌ڵكی دێرینی نۆڕوێژن. سامه‌كان له چوار وڵات ده‌ژین: نۆڕوێژ، سوێد، فینله‌ندا و رووسیا. سامه‌كان کۆنترین گروپی دانیشتووی نۆڕوێژن، و چه‌ندین زمانی سامی له نێویان-دا هه‌یه. زمانه‌كانی سامی به ته‌واوی له نۆڕوێژی جیاوازن. بۆ كه‌سێك كه ته‌نیا نۆڕوێژی قسان ده‌كا، مه‌حاڵه سامی تێبگات. نزیكه‌ی هه‌موو سامه‌كانی نۆڕوێژ ئێستا نۆڕوێژی قسان ده‌كه‌ن. زۆربه‌یان ده توانن سامیش قسه بكه‌ن.
ڕۆژی نیشتمانی سامه‌كان ٦-ی مانگی شوباته (مانگی دوو). ئه‌م كات ئاڵای سامه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات هه‌ڵده‌كرێت. سامه‌كان جلوبه‌رگی فۆلكلۆری خۆیان هه‌یه كه «كوفته»-ی پێده‌ڵێن.سامه‌كان ئێستاش كوفته به بۆنه‌ی روداوێكی تایبه‌تی وه‌كوو ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند، ده‌به‌ر ده‌كه‌ن. هەندێكیان رۆژانه‌ش كوفته ده‌به‌ر ده‌كه‌ن.
نۆڕوێژیه‌كان نزیكه ی سه‌د و په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵیان دا سامه‌كان بكه‌نه نۆڕوێژی. مناڵه‌كان فه‌ڕز بوو بچنه قوتابخانه‌ی نۆڕوێژی، و ئه‌وان مافی ڕاهێنان به زمانی سامیان نه‌بوو. له ساڵی ١٩۵۹ دووباره ئیزن درا زمانی سامی بگه‌رێته‌وه قوتابخانه‌كان. یاسایه‌ك له ساڵی ١٩٠٢ ئیزنی كڕینی خاكی ته‌نیا به‌و هاونیشتمانه نۆڕوێژیانه ده‌دا كه ده‌یانتوانی نۆڕوێژی قسه بكه‌ن، بخوێننه‌وه و بنووسن. ئه‌و یاسایه هه‌تا ساڵی ١٩۶۵ هه‌بوو. دۆخه‌كه ئێستا به ته‌واوی گۆڕاوه. له ساڵی ١٩٨٩ په‌ڕڵمانی سامه‌كان كراوه. په‌ڕڵمانی سامه‌كان بۆ مافی سامەکان له نۆڕوێژ كار ده‌كات، به تایبه‌تی له بواری كه‌لتوور و خوێنده‌واری. چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمانی سامه‌كان بەڕێوە دەچێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئایا له وڵاتی تۆ دانیشتووی کۆن هه‌یه؟ دۆخی ژیانی ئەوان چۆنه؟
- ده‌رباره‌ی دۆخی قه‌ومه كه‌مینه‌كان قسان بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
سامیه‌كان له كامه وڵات ده‌ژین؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
سامه‌كان وه‌كوو نه‌ریت به چی ژیاون؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
یاسایه‌ك له ساڵی ١٩٠٢ ئیزنی كڕینی خاكی ته‌نیا به‌و هاونیشتمانه نۆڕوێژیانه ده‌دا كه ده‌یانتوانی نۆڕوێژی قسه بكه‌ن، بخوێننه‌وه و بنووسن. كه‌نگێ ئه‌و یاسایه هه‌ڵگیرا؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟