پێناسه/كه‌سێتی
ئه‌و فیلمه ببینه
پێناسه/كه‌سێتی
بەم شێوه‌یه‌ی ئێمه خۆمان ده‌ناسین، پێی ده‌ڵێین ناسنامه. ناسنامه له تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تی ئێمه پێكدێت. هه‌ر وه‌ها فاكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو چۆن ده‌ژین، له گه‌ڵ كێ هات و چۆ ده‌كه‌ین و بهرژهوهندێكانمان چینه، كاریگه‌رن.
پێناسه‌ی جنسی
پێناسه‌ی جنسی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه ده‌ناسرێت كه مرۆڤ ئه‌وینداری كێ ده‌بێت و کێ له بواری جنسی سرنجی ڕاده‌كێشێت. كه‌سانێك خۆیان وه‌كوو هێترۆفیل (حه‌ز كردنی نێر به مێ یا به‌پێچه‌وانه) یا هۆمۆفیل واته پێناسه‌ی هاوجنسگەرایان هەیه، له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سانێك هه‌نه كه نایان هه‌وێت مه‌یلی جنسی خۆیان وه‌كو نه‌گۆڕ پێناسه بكه‌ن.
ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌ز
ڕه‌گه‌ز به‌شێك له ناسنامه‌ی ئێمه‌یه. وه‌كوو نه‌ریت فیزیۆلۆژی، ڕه‌گه‌زی ئێمه‌ی لە كاتی له دایك بوون ناساندووه، كوڕ یا خود كچ. شێوه‌ی ئاشكرای ده‌ورگێڕانی ڕه‌گه‌ز ئه‌وه‌ی به هێزتر كردوه. ئه‌م كراوه‌یە زیاتره‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و دووبه‌ش كاریه هه‌موو كه‌س ناگرێته‌وه، كه‌سانێك خۆیان جۆرێكی جیاواز له و ڕه‌گه‌زه‌ی دەگەڵی له دایك بوونە، پێناسه ده‌كه‌ن، یا خود له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه نه‌ریتیه ده‌بیننه‌وه. بە شێوازی چۆن جل‌و به‌رگ دهبهركردن یا جۆره‌كانی دیكه‌ی سه‌لماندنی ڕه‌گه‌ز ده‌ڵێین نیشانه‌ی ڕه‌گه‌ز.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه و فره ڕه‌گه‌زی گفتوگۆ بكه‌ن.
- دوو به‌ش كردنی ڕه‌گه‌ز چ خڕاپێكی هه‌یه؟ ئایا هیچ لایه‌نێكی باشی تێدایه؟
- تۆ له ناو چه‌مکی ڕه‌گه‌ز چی ده‌بینی؟
- تۆ سەبارەت بەو كه‌سه‌ی كه بیر و کرداری سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌ز و جنس له که‌لتوور و نه‌ریته‌ی لای داوه، چ گرفتێک ده‌بینی؟
- «LHBTQI+» بۆ كه‌سانێك به‌كار ده‌هێنرێت كه له ستاندارده‌كانی ڕه‌گه‌ز و جنس لایان دابێت. ئه‌مه بدۆزه‌وه كه پیته‌كان كورتكراوه‌ی چینه.
ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
ناسنامه له تایبه‌تمه‌ندێكانی ئێمه و ……. ساز ده‌كرێت.
ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
ئه‌وه‌یكه مرۆڤ ئه‌وینداری كێ ده‌بێت و له بواری جنسی كێ سرنجی ڕاده‌كێشێت، باسی …. ده‌كات.
ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
به شێوازی جل‌و به‌رگ دهبهركردن یا جۆره‌كانی دیكه‌ی نیشان دان و ناساندنی ڕه‌گه‌زه، ده‌ڵێین …
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چ شتێك توانیویه‌تی ڕه‌گه‌زی فیزیۆلۆژی ئێمه‌ی به‌هێزتر بكات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟