تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان و هێزی دادوه‌ری دیجیتالی
ئه‌و فیلمه ببینه
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان و هێزی دادوه‌ری دیجیتالی
له سه‌رده‌می ئێمه‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان چالاكن. ئێمه له سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌چینه سه‌ر تۆڕی حیسابی بانك و فەرمانگەکانی ده‌وڵه‌تی، و هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ئینته‌رنێت شت ده‌كرین. به پێناسه‌ی بانك، كۆدی چوونه ژوور(تێپه‌ڕه‌وشه)، مۆری په‌نجه یا به ده‌م و چاو ناسینه‌وه، خۆمان ده‌ناسێنین.
نموونه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان فه‌یسبووك، تویتتر و ئینستاگرامن. ئێمه لێره‌دا ڕاكانمان، وێنه و فلیم به‌ش ده‌كه‌ین. ئێمه به‌م جۆره په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه، هاوڕێیان و ناسراوانمان ڕاده‌گرین. له ماوه‌ی رۆژدا چه‌ندین جێپێی دیجیتاڵی له خۆمان جێ دەهێڵین و هه‌مووی ئه‌و جێ پێیانه كۆ ده‌كرێنه‌وه. ئایا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه چ ده‌قه‌ومێ ئه‌گه‌ر ئه‌و جێ پێیانه بكه‌ونه ده‌ست كه‌سانی خێر نه‌خواز؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تێپه‌ڕه‌وشه‌ی تۆی ده‌ست كه‌وێ، چی؟ یا ئه‌گه‌ر كه‌سێك وێنه‌ی شه‌خسی تۆ بڵاوبكاته‌وه، چی؟
گرنگه كه ئاگات لێبێ له سه‌ر ئینته‌رنێت چ بڵاو ده‌كه‌یه‌وه، كێ زانیارێكانی تۆی وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت، و ئه‌و زانیارانه بۆ چ مه‌به‌ستێك به كار دههێنڕێن. وه‌كوو نموونه وێنه‌ی شه‌خسی، وه‌كوو وێنه‌ی مناڵ له پهناڕا بدزڕێن و كه‌سانێك كه‌ڵكی خراپ له وان وه‌ربگرن. ئێمه هه‌ر وه‌ها ده‌بێت وریا بین ده‌رباره ی خه‌ڵكی دیكه دا چی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌میشه هه‌وه‌ڵ دەبێت ئیزن وه‌ربگرین.
- پاراستنی زانیاری كه‌سی له سه‌ر مافی ژیانی شه‌خسی و بڕیار دان له‌سه‌ر زانیاری كه‌سی ده‌دوێت. زانیاری شه‌خسی وه‌كوو نمونه ئه‌وانه‌ن؛ ناو، ئادره‌س، ژماره ته‌له‌فون، ژماره‌ی تایبه‌تی كه‌سی یا ڕه‌گه‌زی نیشتمانی.
- هه‌موو مرۆڤێك بایه‌خی حاشا نه‌كراوی خۆی هه‌یه. تۆ بۆیه وه‌كوو شه‌خسێكی ئاسایی مافی مه‌ودایه‌كی شه‌خسیت هه‌یه كه تۆ خۆت ده‌توانی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت، و هه‌ر وه‌ها ده‌توانی سه‌ربه‌ستانه و به بێ زۆره‌ملی یا خۆتێوهگڵان له ڵایه‌ن ده‌وڵه‌ت یا كه‌سانێكی تر، هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت. ئه‌و بنه‌مایه وه‌كوو نمونه له په‌یمانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا جێگیر كراوه.
سه‌رچاوه: ڕێكخڕاوهی چاوه‌دێری كۆمپیته‌ر
زۆر كه‌س له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان و ئینته‌رنێت بیروڕای خۆیان ده‌ر ده‌بڕن. هه‌مووی ئه‌وانه ده‌نوسرێن، باس ده‌كرێن یا خود له سه‌ریان ئاخاڤتن ده‌كرێت. له تۆڕه كۆمهڵایهتێكاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین مه‌ودایه‌كی یاری فراوانی هه‌یه. یاسای پاراستنی زانیاری شه‌خسی و هینده پاراگرافێكی یاسا، ئازادی ڕاده‌ربڕین سنووردار ده‌كات. مروڤ بۆی نیه وته‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه یا خود جیاوازخوازانە بنووسێت. به لام ده‌بینین كه خه‌ڵك ئه‌و سنوورانه ده‌شكێنن. وا وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه شكاندنی ئه‌و سنووره له سه‌ر ئینته‌رنێت ئاسانتره تا له وتووێژێكی ڕوبه‌ڕو له گه‌ڵ كه‌سێك. به تایبه‌ت كاتێك مرۆڤ بێ پێناسەیە، دەتوانێ زۆر شت بنووسی كه هه‌م بێرێزیه و هه‌م دژ به یاسا. ئه‌وه نیشانه‌ی هێزی دادوه‌ری دیجیتاڵی باشه که مرۆڤ تێبینیه‌كانی خۆی له سه‌ر ئینته‌رنێت بە شێوەیەک دابڕێژێ كه بتوانێت هه‌مان شت ڕووبه‌ڕوو ی ئه‌و كه‌سه بڵێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- تۆ ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئینته‌رنێت له خۆت بگه‌رێیت، چی ده‌بینێوه؟
- له سه‌ر توانای دادوه‌ری دیجیتاڵی گفتوگۆ بكه‌ن.
- له سهرپهیوهندی توانای دادوه‌ری دیجیتاڵی و یاسای پاراستنی زانیاری شه‌خسی پێكه‌وه قسان بكه‌ن.
- له سه‌ر گرنگی وریا بوون سه‌باره‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی شت له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان پێكه‌وه قسان بكه‌ن.
- به بڕوای تۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شوێنی تێبینی نووسین بێ ناو و نیشان بێت، چ ئاكامێكی ده‌بێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئایا پێویسته بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تێكان ئیزن وه‌ر بگرین؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
مرۆڤ چ شتێك ناتوانێ له سه‌ر ئینته‌رنێت بنووسێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
نیشنانه‌ی توانای دادوه‌رانه‌ی دیجیتاڵی باش چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
یاسای پاراستنی زانیاری شه‌خسی باسی چی ده‌كات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟