ته‌ندروستی و شێوازی ژیان
ئه‌و فیلمه ببینه
ته‌ندروستی و شێوازی ژیان
په‌ره‌پێدانی مێژوویی
ستانداردی ژیان له نۆڕوێژ ئێستا به‌رزه. ده‌رمان بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشێ سه‌خته‌كان هه‌نه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای خۆشبژێوی ڕێ‌و شوێنی هه‌یه كه هه‌موو كه‌س ده‌ستی به یارمه‌تی دكتۆر و ده‌رمان ڕا ده‌گات. مناڵ دژی زۆربه‌ی نهخۆشێكان كوتانی (ڤاكسین) خۆڕایی وه‌رده‌گرن. له ڕابردوودا له نۆڕوێژ زۆر كه‌س به نه‌خۆشى، كه هۆیه‌كه‌ی هه‌ژاری بوو، گیانیان له ده‌ست دا، وه‌كوو نموونه به‌دخۆراكی و سیل. زۆركه‌سیش به هۆی نه‌بوونی چاره‌سه‌ری دەمردن.
ته‌ندروستی گشتی له نۆڕوێژ له‌و سه‌د ساڵانه‌ی دواییدا زۆر باشتر بووه. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای خۆشبژێوی به ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌ره‌ی پێدراوه و هه‌لی زیاتر و باشتر بۆ ژیانێكی خۆش و ئه‌مین ڕەخساندووە. ئه‌مرۆ خه‌ڵك له نۆڕوێژ زیادتر له ڕابردوو ده‌ژین. ته‌ندروستی زۆربه‌ی به ساڵاچووانیش له ڕابردوو باشتره. ئه‌وه مه‌ودای ژیانێكی چالاك، خۆش و دڕێژ دهڕوخسێنێت.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه نۆڕوێژ وڵاتێكی بێ نه‌خۆشیه. بۆ نموونه زۆر كه‌س ئازاری عه‌زه‌ڵه و ئێسقانی هه‌یه. نه‌خۆشی شه‌كر و قه‌ڵه‌ویی گرفتێكی به‌ره‌و زۆر بوونه. نه‌خۆشێكانی دڵ و ده‌مار له گه‌ڵ سه‌ره‌تان زیاترین هۆی مردنی خه‌ڵك له نۆڕوێژن.
به‌رگری كردن له گرفته‌كانی ته‌ندروستی
چه‌نده تهندروستیەکەمان باشه، ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به شێوازی ژیانمانه‌وه هه‌بێت. ئه‌وه ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌روون هه‌ر دووكیان ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆراكی ته ندروست بخۆین و خۆمان چالاك ڕابگرین، شانسێكی زۆرترمان هه‌یه كه خۆمان دوور‌و درێژ ساغ ڕابگرین. ریسكی گرتنی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و دڵ و ده‌مار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشن، زیاتره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای خۆشبژێوی بۆ زه‌مانه‌تی ته‌ندروستی باش بهرپرسیارەتێکی گه‌وره هه‌ڵده‌گرێت، بەڵام زۆربه‌ی جاران ئەمە په‌یوه‌نده‌ی به تاكه كه‌سەوە هەیە كه چۆن ژیان دەکات و چۆن پارێزگاری له ته‌ندروستی خۆی ده‌كات.
ته‌ندروستی ده‌روون به ئه‌ندازه‌ی ته‌ندروستی جه‌سته گرنگه. زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن له گه‌ڵ خه‌ڵكی تر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بێت. جا ئیتر به شێوی جۆراوجۆر، له گه‌ڵ خانه‌واده ژیان بکەی، هاوڕێی باشت هه‌بێ یا خود هاوكاری باشت له سه‌ر كار هه‌بێت. به شێوەیەک که مێشكت ئاسووده بێ، له ناوه‌وه ئارام بیی، باش بخه‌وی یان به گشتی باش بی، هه‌موویان بۆ تەندروستی گرنگن. له نۆڕوێژ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین كه قاقا و پێكه‌نینی باش ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.
ره‌وشتی خۆراک
- له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پارێز و ته‌ندروستی گفتوگۆ بكه‌ن.
- ئایا تۆ ئێستاش ئه‌و خۆراكانه ده‌خۆی كه پێش هاتنت بۆ نۆڕوێژ ده‌ت خوارد؟
- ئایا نێوان كه‌ش و ره‌وشتی خۆراک پهیوهندێك هه‌یه؟
- به ڕای تۆ ئۆگری خۆراكی ناته‌ندروست چینه؟
- به ڕای تۆ ئۆگری خۆراكی ته‌ندروست چینه؟
زۆر له كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی كه له گه‌ڵ كۆچبه‌ران په‌یوه‌ندیان هه‌یه، نیگه‌رانی ته‌ندروستی ئه‌وانن. ئه‌وان بۆیه نیگه‌رانن چونكه كۆچبه‌ره‌كان زیاتر له نۆڕوێژیەكان ئه‌و گرفتانه‌یان هه‌یه، وه‌كوو نمونه:
- نه‌خۆشی شەكر
- قه‌ڵه‌وی
- سه‌لامه‌تی خه‌راپی ددان
- خوارده‌مه‌نی غه‌ڵه‌ت، به تایبه‌ت كه‌می ئاسن و ڤیتامین D
- نه‌خۆشی خه‌مناكی
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
نه‌خۆشی شه‌كر، سه‌ره‌تان (شێرپه‌نجه)، ئاستما (هه‌ناسه‌ته‌نگی)، قه‌ڵه‌وی
ئالێرژی (هه‌ستیاری)، نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار
- له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان شێوازی ژیان و ئه‌و نه‌خۆشیانه گفتوگۆ بكه‌ن.
- ئایا ئه‌و نه‌خۆشیانه له‌و وڵاتانه‌ی تۆ ئاشناییت لە سەریان هه‌یه، ئاسایین؟
- ده‌رباره‌ی هۆی ئه‌وه‌یكه كۆچبه‌ران ده‌توانن توشی جۆره گرفتی ته‌ندروستی دیكه، جیاواز له‌و گرفتانه‌ی پێش هاتنیان بۆ نۆڕوێژ هه‌یان بووه، بن گفتوگۆ بكه‌ن.
- بۆ پاراستنی ته‌ندروستیمان چی ده‌توانین بكه‌ین؟
هاوینه. له ماڵی خانه‌واده‌ی هانسن، سێ مناڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی حه‌وت، نۆ و یازده ساڵ پشووی هاوینیان هه‌یه. به لای وان رۆژه‌كان دوور و درێژن و ئەوەش ئه‌وانی بێزار كردووه. زۆربه‌ی هاوڕێیانی مناڵه‌كان یا سه‌فه‌ریان كردووه، یا خود له گه‌ڵ شتی دیكه‌دا سه‌رقاڵن. دایك و باوكیان پاش كار ماندوونه وئه‌و كاته‌ی پشوویان هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌ن له ماڵێ بمێننه‌وه. بۆیه خانه‌واده‌كه زۆربەی كاتیان له شوقه‌كه‌یان ده‌به‌نه سه‌ر.
- سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و بنه‌ماڵه چی بیر ده‌كه‌یه‌وه؟
- پێت وایه دایك و باوكیان ده‌بوایه فكری چی بكه‌نه‌وه؟
- ئایا دۆخی بنه‌ماڵه ده‌توانێ كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندروستی مناڵه‌كان و دایك و باوكیان دابنێت؟
- ئایا ئه‌و دۆخه ده‌توانێ كاریگه‌ری له سه‌ر شتی دیكه‌ی مناڵه‌كان دابنێت؟
مێهمێت ده‌چێته پۆلی شه‌ش. ئه‌و زۆر هاوڕێی باشی له پۆله‌كه‌ی هه‌یه. ئه‌وان له كاتی پشوودان له قوتابخانه زۆربه ی کات یاری تۆپێن ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی هاورێكانیشی له تیمی تۆپێنی ناوچه که ی وان یاری ده‌كه‌ن. ئه‌وان دوو ئێواره له حهڤتهدا دەڕۆن بو یاری. مێهمێت زۆری پێخۆشه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه بێت، به‌ڵام دایك و باوكی رازی نینه. پاره‌ی تێده‌چێت و ئه‌وانیش زۆر ده‌ست ئاوه‌ڵا نین.
- ئه‌و دۆخه چۆن له سه‌ر ته‌ندروستی مێهمێت كاریگه‌ری داده‌نێت؟
- ده‌رباره‌ی دۆخی دایك و باوكی چی بیر ده‌كه‌یه‌وه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ستانداردی ژیان ئێستا له نۆڕوێژ چۆنه؟
ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
ئێمه شانسی زۆرترمان هه‌یه خۆمان درێژخایه‌نتر ته‌ندروست ڕابگرین، ئه‌گه‌ر …
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كامه ڕاسته؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وێنه‌ی ڕاست هه‌ڵبژێره
كامه وێنه شێوازی ژیانی ته‌ندروست نیشان ده‌دات؟ ده‌توانی چه‌ند وه‌ڵام هه‌ڵبژێری.