هاومافی و یه‌كسانی

ئه‌و فیلمه ببینه
هاومافی و یه‌كسانی

یه‌كێك له به‌ها گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژی، یه‌كسانی نێوان مرۆڤه. ماناشی ئه وه یه كه هه‌موو مرۆڤێك له هه‌ر ڕه‌گه‌زێك، ته‌مه‌نێك، پله‌ی تواناییک، پێشینه‌ی كهلتورری و پێشینه‌ی ئێتنیكی و ئاراسته‌ی جنسێک بێت، به‌های یه‌كسانی هه‌یه. كۆمه‌ڵگا تێده‌كۆشێت كه به پێی هه‌ل و مه‌رجی هه‌ر كه‌سێك ده‌رفه‌تی یه‌كسان پێشكه‌ش بكات. وه ک چه‌ند نموونه، پێشنیازی قوتابخانه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی به شێوه‌ی جۆراوجۆر په‌كیان كه‌وتوه، پێشنیازی ڕاهێنانی زمانی نۆڕوێژی بۆ كۆچبه‌ران و بنه‌مای مووچه‌ی یه‌كسان بۆ پیشه‌ی یه‌كسان.

له ساڵه‌كانی ١٩٧٠ سه‌رنج زیاتر و زیاتر بۆ لای مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگا و ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌وان بۆ خوێنده‌واری و بازاری كار به گشتی، ڕاكێشرا. به‌شداری ژنان له ژیانی كار له‌و كاته‌وه به ڕاده‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌رزبۆوه، و ئێمڕۆ ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له كار ته‌قریبه‌ن له ڕاده ی ڕێژه‌ی به‌شداری پیاوانه. هێشتا پیشه‌ی تایبه‌تی ژنان و پیشه‌ی تایبه‌تی پیاوان هه‌یه، و ژن زۆر زیاتر له پیاو به‌ش وه‌خت كار ده‌كه‌ن. ڕێژه‌ی خوێنده‌واری ژنان و پیاوان ئێستا ته‌قریبه‌ن به قه‌ت یه‌كه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌رده‌وام وه‌كوو نه‌ریت وانه هه‌ڵده‌بژێرن. ژن زیاتر خوێنده‌واری چاوه‌دێری و ده‌رس وتنه‌وه هه‌ڵده‌بژێڕن، پیاو له چوارجێوه‌ی ته‌كنیك و زانستی سروشت و ژینگه به شداری کارن. هه‌رچه‌ند ژن نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاردا چالاكن، پێكدێنن، هێشتا نزیكه‌ی دو له سه‌ر سێی به‌رێوه‌به‌رانی بازاری كار پیاون.

ئه‌و ده ساڵانه‌ی دوایی سه‌باره‌ت به ئه‌رك و شوێنی ژن و پیاو له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت له خانه‌واده‌ش دا گۆڕانكارێكی به‌رچاومان بینیوه. ئیمڕۆ له زۆربه‌ی خانه‌واده‌كان، به تایبه‌تی خانه‌واده گه‌نجه‌كان، هاوكاری كردن له كاره‌كانی ماڵێ و چاوه‌دێڕی، ئاساییه، به‌ڵام به پێی پشكنینه‌كان ژن به‌رده‌وام زیاتر له پیاوه‌كان كاری ماڵێ ده‌كه‌ن. ئه وه ی خانه‌واده کان ژیان و ئه‌ركه‌كانی خۆیان چۆن ڕێكده‌خه‌ن، په‌یوه‌ندی به خۆیان هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بیره‌وه‌ری یه‌كسانی و یه‌ك مافی له یاسا و مافه‌كان دا هاتووه. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له نۆڕوێژ ده‌ژین ده‌بێ ئه‌و یاسایانه په‌یڕه‌و بكه‌ن. ئه‌وه وه‌كوو نموونه یاسای مافی یه‌كسانی و جیاوازی كاری، یاسای هاوسه‌رگیری و یاسای میرات ده‌گرێته‌وه.
به‌ندی ۱۸۵-ی یاسای جه‌زایی له ساڵی ٢٠٠۵-وه، به‌ندی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی پێ ده‌ڵێن. ئه‌و به‌نده‌ی یاسا، ڕواڵه‌ته‌كانی په‌ڕاوێز خوازانه و پركینه به‌رانبه‌ر ئێتنیكیک، به رانبه ر ڕه‌نگی پێست، ڕوانگه‌ی ژیان، ئایین، ئاراسته‌ی جنسی یا په‌ككه‌وتوویی قه‌ده‌غه ده‌كات. ئه‌و به‌نده‌ی یاسا ئازادی ڕاده‌ربڕین سنووردار ده‌كات. ئامانجی به‌ندی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی، پاراستنی كه‌مینه‌كانه.
سه‌رچاوه: SSB
پێكه‌وه قسان بكه‌ن

- یه‌كسانی ته‌نیا له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان نیه. ئه‌وه هه‌روه‌ها ده‌توانێ یه‌كسانی نێوان نه‌سلی جیاواز، مرۆڤی به توانایی ئابووری جیاواز، نه‌ته‌وه‌یی و شناسی ئێتنیكی جیاواز، ئاستی توانایی كرداری جیاواز، هۆگری به ئایینی جیاواز، ئاراسته‌ی جنسی جیاواز وه زیادتریش بگرێته‌وه.
- پێكه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یكه ئه‌و مه‌له‌فه بۆ شه‌خس و بۆ كۆمه‌ڵگا چ مانایه‌كی هه‌یه، قسان بكه‌ن.
- هۆی ئه‌وه‌یكه گه‌نج له خانه‌واده‌ی كۆچبه‌ر تا ڕاده‌یه‌كی زیاتر له گه‌نج له خانه‌واده‌ی به ڕهچهك نۆڕوێژی خوێنده‌واری پله‌ی باڵاتر هه‌ڵده‌بژێرن چیه؟
- سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه بۆچی ژن و پیاو له نۆڕوێژی ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ كار ده‌كه‌ن، پێكه‌وه قسان بكه‌ن. باشی و خهڕاپی ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
- کاتێک دایک و باوک هەر دووکیان لەدەرەوەی ماڵێ کار دەکەن، چۆن خانەوادە دەبێ پێکەوە هاوکاری بکەن؟
- زۆر ژن زیاتر له پیاو به‌ش-وه‌خت كار ده‌كه‌ن. پێتان وایه بۆچی ئاوایه؟ بۆ ئه‌و ژنه‌و بۆ بنه‌ماڵه له كورت مه‌ودا و دڕێژمهودادا چ ئاكامێكی ده‌بێت؟
ئه‌م ڕسته‌یه پڕكهوه
یه‌كێك له گرنگترین به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژی …
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كه‌ی ڕاكێشانی سه‌رنجی زیاتر بۆ لای مافه‌كانی ژنان ده‌ستی پێكرد؟
ئه‌م ڕسته‌یه پڕكهوه
هه‌رچه‌ند ژن نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاردا چالاكن، پێكدێنن، هێشتا نزیكه‌ی …
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟