بۆ وڵاتێكی تازه كۆچ كردن
بۆ وڵاتێكی تازه كۆچ كردن
سێبێنه: من زۆر خۆشاڵم كه ئێمه ئاخره‌كه‌ی هاتینه نۆڕوێژ. ئێره ئه‌وه‌نده جوانه، هه‌ست ده‌كه‌م لێره داهاتوو خاته‌رجه‌مه، هه‌م بۆ ئێمه و هه‌م بۆ مناڵه‌كان.
ئامانیه‌ل: ئێره جوانه؟ من زۆر له وڵاتی غوربه‌ت مانه‌وه ماندوومه. هه‌موو شتێك دژواره. هیچ شتێك له سه‌ر جێی خۆی نیە. كارم نیه، زمانه‌كه تێناگه‌م، و بۆ هه‌ر شتێك پێویستیم به یارمه‌تیه. لێره خه‌ڵك سه‌یر هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌وان به ته‌واوی جیاواز له من بیر ده‌كه‌نه‌وه.
سێبێنه: پێم وابوو هەل و مەرجی تۆ باشه.
ئامانیه‌ل: چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر من زۆر باشتر بووم. ئه‌و كات من هێشتا تێنه‌گه‌یشتبووم ژیانمان چه‌نده گۆڕاوه. ئێمه ئەوانەمان له ده‌ست داوه: خانه‌واده، هاوڕێ، ئاداب و نه‌ریت و زمان.
كاتێك مرۆڤ بۆ وڵاتێكی تازه كۆچ ده‌كات، گۆڕانکاری بەسەردا دێت. زۆر جار مرۆڤ به ناو شتێك‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ كه ئێمه پێی ده‌ڵێین پرۆسه‌ی دەروونی كۆچ كردن له سێ قوناخ دا. هه‌ر قوناخه‌ی چه‌نده كات ده‌خوازێ، له مرۆڤ-ەوە بۆ مرۆڤ جیاوازی هەیه.
قۆناخی ١
هه‌وه‌ڵەكه‌ی هه‌ست به خۆشحاڵی و گه‌شبینی كردن دژواره. مرۆڤ سه‌ری ئالۆزه. زۆر شت ده‌بێ ڕێك و پێك بكرێت، و هه‌موو شتێك كه تازه‌یه سرنج ڕاكێشه. مرۆڤ له‌وانه‌یه زیاتر له سه‌ر ئه‌و هه‌له تازانه‌ی وه‌ده‌ستی هێناوه وردبێته‌وه، و زۆر بیر له‌و شتانه‌ی كه لێی دووركه‌وتۆته‌وه و له ده‌ستی داوه، نەكاته‌وه.
قۆناخی ٢
پاش چه‌ند رۆژێك، هه‌فته‌یه‌ك یا خود مانگێك زۆربه‌ی كۆچبه‌ران هه‌ست دەكه‌ن ژیان له‌و وڵاته تازه‌یه زه‌حمه‌ته. مرۆڤ له ناكاو له ئاكامه‌كانی كۆچ كردن تێده‌گات. هه‌موو ئه‌و شته بێگانانه له‌و وڵاته تازه‌یه وا ده‌كات كه مرۆڤ هه‌ست به دڵنیا نەبوون بكات. مرۆڤ لەوه‌یكه هیچ شتێك وه‌ك جاران نیه، ماندوو و بێزار ده‌بێت، و دڵته‌نگی بۆ ئه‌و ژیانه‌ی مرۆڤ هۆگره‌ی پێ كردووه زیاتر ده‌بێت.
قۆناخی ٣
پاش ماوه‌یه‌ك زۆربه‌یان هه‌ست ده‌كه‌ن ژیان سووكتر بووه. مرۆڤ له زمان و نیزا‌می ئه‌و وڵاته تازه زیادتر تێده‌گات. داهاتوو ڕووناكتر ده‌بێت. مرۆڤ كۆچه‌كه‌ی قبووڵ كردووه. ورده ورده مرۆڤ ئه‌و شته پۆزه‌تیڤانه‌ی ژیان و به‌هاكانی وڵاته تازەکه زیاتر وه‌رده‌گرێت. كاتێك ئه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و به‌ها و باوه‌ڕانه‌ی مرۆڤ له وڵاتەکەی خۆی ڕا هێناوێتی تێكه‌ڵ بكات، ئه‌و كات مرۆڤ ده‌توانێ شوێنی خۆی له‌و كۆمه‌ڵگا تازەیه ببینێته‌وه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- حاڵی ئامانیه‌ل و سێبێنه چۆنه؟ ئایا تۆش هه‌ست به‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن ده‌كه‌یت؟
- ئامانیه‌ل ده‌ڵێ زۆر شتی له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه بۆ ته‌ندروستی ئەم ده‌توانێ چ مانایه‌كی هه‌بێت؟
- ئایا كه‌سێك كه به ناچار بۆ وڵاتێكی تازه كۆچی كردبێت له گه‌ڵ كه‌سێك كه به دڵی خۆی كۆچی كردبێت، ئه‌و قوناخانه جیاواز ده‌بینێت؟
- ژیانی خانه‌واده‌یه‌ك چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده له كاتی جیاوازدا له یەکێک لەم قوناخه جۆراوجۆرانه دابن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
پرۆسه‌ی ده‌روونی كۆچ كردن چه‌ند قۆناخی هه‌یه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كامه قۆناخ پێناسه ده‌كرێت به
- له‌م وڵاته تازه‌یه هەستێکی ناخۆش سەبارەت به ژیان هه‌یه.
- مرۆڤ ئاكامه‌كانی كۆچ كردن تێده‌گات
- مرۆڤ دڵته‌نگی ژیانی ڕابردوو ده‌بێت
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئه‌و قۆناخه جۆراوجۆرانه چه‌نده ده‌خایه‌نن؟
ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
كاتێك مرۆڤ بتوانێ شته پۆزه‌تیڤه‌كانی ژیان و به‌هاكانی ئه‌و وڵاته تازه زیاتر وه‌ربگرێت، هاوكات ئه‌وه تێکەڵ بكات له گه‌ڵ ئه‌و به‌ها و باوه‌ڕانه‌ی مرۆڤ له وڵاتی خۆی هه‌یبووه، …
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟