ژیان لە ناو دوو کەلتووردا
ژیان لە ناو دوو کەلتووردا
هەموو كه‌سێك له نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك و كه‌لتوورێك دا هاتۆته دونیا. له‌م كه‌لتووره‌دا ئێمه فێر ده‌بین كه چۆن پێكه‌وه بژین، چ راسته و چ هه‌ڵه‌یه، ئێمه چۆن سه‌یری پێگه‌ی خۆمان له ئاستی دونیا دا ده‌كه‌ین. مناڵ هه‌م لە دایك و باوك و هه‌م له كۆمه‌ڵگای ده‌ورووبه‌ری فێر ده‌بێ. كه‌لتووره جۆراوجۆڕهكان جیاواز ده‌وری تاكه كه‌س ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌یكه تێگه‌یشتنی ئه‌م جیاوازیانه ئاسانتر بكه‌ین، كه‌لتووره‌كان به سه‌ر دوو گرووپی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌كه‌ین. ئێمه به‌و دوو گرووپانه ده‌ڵێن من-كهلتتور و ئێمه-كه‌لتوور (واته كه‌لتووری كه‌سی و كه‌لتووری به كۆمه‌ڵ).
له «من-كه‌لتوور»دا تاكه كه‌س گرنگه. نموونه‌ی به‌ها پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌م سه‌ربه‌خۆ بوون، یه‌كسانی و هاومافیه. له «ئێمه-كه‌لتوور»دا ئه‌مه گرووپه كه گرنگه. نموونەی به‌ها پۆزهتیوهكانی ئه‌مه، فەرمانبەری، ڕێز و په‌یوه‌ندی باشه.
مناڵ كه له ناو دوو كه‌لتووردا گه‌وڕه ده‌بێت، ده‌شێت كه له ماڵێ زنجیره یاسایەک له به‌ر چاو بگرێت و له ده‌ڕه‌وه زنجیره‌یه‌كی تر. ئەمه ده‌توانێ بۆچوونی جیاواز بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێز یا ڕاست بوون چیه، یا ده‌شێت چاوهڕوانێكان له‌سه‌ر ههلسو كه‌وتی مناڵ جۆراوجۆر بێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- له سهرجیاوازێكانی «من-كه‌لتوور» و «ئێمه-كه‌لتوور» گفتوگۆ بكه‌ن. ئایا سنووری ئەم دووانە بەته‌واوی ڕوونه؟
- ئایا كه‌لتووری نۆڕوێژ کەلتوورێکی «من-كه‌لتوور»، «ئێمه-كه‌لتوور» یا شتێكه نێوان ئه‌م دووانه؟
- كه‌سێك كه له «ئێمه-كه‌لتوور»ەوه دێت بۆ «من-كه‌لتوور»، تووشی چ دووڕێیەک ده‌بێت؟
- كه‌سێك كه له «من-كه‌لتوور»ه‌وه دێت بۆ «ئێمه-كه‌لتوور»، تووشی چ دووڕێیهك ده‌بێت؟
- له سه‌ر په‌روه‌رده كردنی مناڵ له «من-كه‌لتوور» و «ئێمه-كه‌لتوور» گفتوگۆ بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
مناڵ له كێ یا له چی شت فێر ده‌بێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
بۆ ئه‌وه‌یكه تێگه‌یشتنی جیاوازی كه‌لتووره‌كان ئاسانتر كه‌ین، كه‌لتووره‌كان به سه‌ر دوو گرووپی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌كه‌ین. ناوی ئەم دوو كه‌لتووره چیە؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
نیشانه‌كانی «ئێمه-كه‌لتوور» چینه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
تایبه‌تمه‌ندێكانی «من-كه‌لتوور» چیه؟ چه‌ند وه‌لامی راست هه‌نه.
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟