خانوو
ئه‌و فیلمه ببینه
خانوو
خانوو
لە نۆڕويژ له نێوان ٢،٧ بۆ ٣ ملیۆن خانوو هه‌نه. نزییكه نیوه‌ی ئه‌وانه خانووی سهربهخۆنه. له شاره گه‌وره‌كان، وه‌كوو ئۆسلۆ، زۆربەی خانووه‌كان شوقه‌ی به‌رز و خانووی چه‌ند قاتن. له شاره بچووكه‌كان زۆربەی خانووەکان سه‌ر به‌خۆنه. نزییكهی هه‌شتا و دوو له سه‌دی بنه‌ماڵه‌كان خانووی خۆیان هه‌یه، له حالێكدا هه‌ژده له سه‌ده‌كه‌ی دیكه كرێ نشینن.
- ا"خانووی خۆ خاوه‌ن": تۆ خۆت خاوه‌نی خانووهكهتی. تۆ ده‌توانی خانووه‌كه نوێكاری بكه‌یت و به‌كرێی بده‌یت بێ ئه‌وه‌یكه پێویست به پرسیار له كه‌س بکات. تۆ خۆت هه‌موو خه‌رجه‌كانی خانووه‌كه ده‌ده‌یت (باجه‌كانی شاره‌وانی، بیمه‌ی خانوو و تێچووه‌كانی چاككردنه‌وه). تۆ خۆت هه‌موو سه‌رمایه‌گوزاری كرینی خانووه‌كه به ئه‌ستۆوە ده‌گریت.
- ا"خانووی به‌ش خاوه‌ن" له ڕێكخڕاوه: تۆ خاوه‌نی به‌شێك له‌شوقه‌ی ڕێكخراوهکەی. تۆ تاكه مافی به‌كار هێنانی خانووه‌كه‌ت هه‌یه. تۆ ده‌بێ زۆر له یاسا و ده‌ستوره‌كانی ڕێخراوه‌ی شوێنی ژیان له به‌ر چاو بگریت. تۆ كاتی كڕینی شوقه‌كه پاره‌یه‌كی پێشه‌كی ده‌ده‌یت، ئه‌ركی دانی ئه‌و پاره‌یه له ئه‌ستۆی خۆته. به‌ر لەوه، مانگانه ده‌بێ كرێ بده‌یت. ئه‌و كرێیه به‌شی تۆ له قه‌رزی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌ی شوێنی ژیان، باجه‌كانی شاره‌وانی و بیمه‌ی خانۆکەیە.
ته‌رخانكردنی سه‌رمایه بۆ خانوو
خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆ پاره‌یه‌كی زۆری تێ ده‌چێت، و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش بۆ كڕینی خانوو پاره له بانك قه‌رز وه‌رده‌گرن. ئاساییه كه مرۆڤ مانگانه ئه‌و قه‌رزه بۆ بانك بگێڕێته‌وه كه ساڵانی زۆر ده‌خایه‌نێت. ئێمه ناتوانین هه‌مووی نرخی خانووه‌كه له بانك قه‌رز وه‌رگرین. ده‌بێ بۆخۆشمان پاره‌مان هه‌بێت. به‌وه ده‌ڵێن سه‌رمایه‌ی خۆت. مرۆڤ ده‌بێ وه‌كوو قانوونی سه‌ره‌كی ۱۵ له سه‌دی نرخی خانووهكەی خۆی پاشه‌كه‌وت كردبێت. ئه‌و كات ده‌توانین ٨۵ له سه‌دی نرخی خانووه‌كه له بانك قه‌رز وه‌رگرین. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ بۆ قه‌رز وه‌رگرتن له بانك داهاتی سه‌قامگیر یا زه‌مانه‌تی ئابووری دیكه‌مان هه‌بێت. بانك پێویسته دڵنیا بێ كه ئێمه ده‌توانین قیست و قازانجی مانگانه دەده‌ینه‌وه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ده‌رباره‌ی قازانج و زه‌ره‌ری خاه‌ون خانوو بوون یا كرێ نشینی گفتوگۆ بكه‌ن.
- ده‌رباره‌ی جیاوازی نێوان «خانووی خۆ خاوه‌ن» و «خانووی به‌ش خاوه‌ن» گفتوگۆ بكه‌ن.
- ده‌رباره‌ی قه‌رز وه‌رگرتنی پاره له بانك ڕات چیه؟ پێویستیه‌كانی چینه؟
- پێشنیار ده‌كه‌ین له سه‌ر finn.no یا ماڵپه‌رێكی دیكه‌ی ئینته‌رنێت سه‌یری ئه‌و خانووانه‌ی نزیك شوێنی ژیانی خۆت بۆ فرۆشتن دانڕاون بكه‌یت. ئه‌وان چ جۆره خانوویه‌كن؟ نرخیان چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چه‌ند دانه خانوو له نۆڕوێژ هه‌ن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كامه شێوازی خانوو پێناسه ده‌كرێت كاتێك كه تۆ
- به ته‌نیا مافی به‌كار هێنانی خانووی خۆتت هه‌یه
- ده‌بێ یاسا و ده‌ستور له به‌ر چاو بگریت
- كاتی كڕینی شوقه پاره‌یه‌كی پێشه‌كی ده‌ده‌یت
- هه‌موو مانگێ كرێ خانوو ده‌ده‌یت
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كاتێك ده‌مانهه‌وێ خانوو بكرین خۆمان چەنده له نرخی كڕیینی خانۆکەمان ده‌بێ هەبێت؟ چه‌نده ده‌توانین له بانك قه‌رز وه‌رگرین؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
پێناسه‌ی «خانووی خۆ خاوه‌ن» چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟