قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
ڕاستیه‌كان ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له نۆڕوێژ:
- هه‌موو مناڵێك له نۆڕوێژ تاكوو ته‌مه‌نی ١٣ ساڵانه مافی په‌روه‌رده‌ی هه‌یه. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ١٠ ساله.
- قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی واجب و به‌خۆڕاییه.
- مناڵ له مانگی ئاوگویست واته ئاب له ته‌مه‌نی ٦ ساڵی ده‌چێته قوتابخانه.
- قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دابه‌ش بۆوه به قۆناغی بنه‌ڕه‌تی (پۆلی ١ تا ٧) وه قۆناغی ناوه‌ندی (پۆلی ٨ تا ١٠).
- قوتابێكانی قوناغی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گوفتاری یا نوسراوه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام نمره وه‌رناگرن.
- قوتابێكانی قوناغی ناوه‌ندی نمره وه‌ر ده‌گرن. قیاسی نمره‌كان ١ - ٦-ه، واته ٦ باشترین نمره‌یه.
- له قۆناغی ناوه‌ندی قوتابێكان بۆ ڕێك و پێكیش نمره وه‌ر ده‌گرن. ئه‌و سێ نمرانه بریتین له: باش، تا ڕاده‌یه‌ك باش، خراپ.
- هه‌موو مناڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی پاش پشووی هاوین ئۆتۆماتیكی پۆلێك ده‌چنه سه‌رتر. هیچ مناڵێك ٢ ساڵ له پۆلێك نامێنێته‌وه.
- قوتابێكان یه‌كپۆش واته یونیفۆرم به كار ناهێنن.
- ته‌نبێ كردنی له‌ش له نۆڕوێژ قه‌ده‌غه‌یه، هه‌م له قوتابخانه و هه‌م له ماڵێ.
- به‌شێك له ده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌رێوه‌ده‌چێت. وه‌كوو نموونه چوونه پیاسه، ئۆردووگای قوتابخانه، ده‌وامی مه‌له كردن و سه‌ردانی مۆزه‌خانه.
- زۆربه‌ی مناڵان له نۆڕوێژ ده‌چنه قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی، تەنیا ژير پێنج له سه‌تیان ده‌چنه قوتابخانه‌ی شه‌خسی. دایك و باوكی ئه‌وان لەم حاڵەتەدا به‌شێك له باجی قوتابخانه ده‌ده‌ن.
- وانه‌كانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی پێك هاتوون له بیركاری، نۆڕوێژی، ئینگلیزی، زمانی بیانی، سروشت ناسی ، كۆمه‌ڵناسی، په‌روه‌رده‌ی له‌ش، وانه‌ی ئایینی مه‌سیح، دین و ره‌وشت، هونه‌ر و كاری ده‌ستی، مۆسیقا، خواردن و ته‌ندروستی و وانه‌ی دڵ به‌خواز.
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سه‌راسه‌ری وڵات یه‌كسان ڕێكخڕاوه، وه سه‌رجه‌می قوتابێكان به پێی به‌رنامه‌یه‌كی خوێندنی یه‌كسان ده‌رسیان پێ ده‌گوترێت. په‌ڕڵمانتاره‌كان له په‌ڕڵمان ئه‌و به‌رنامانه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. به‌و شێوه‌یه قوتابێكان له هه‌ر شارێكی وڵات كه بژین، خوێنده‌وارێكی یه‌كسان وه‌رده‌گرن.
ئامانجی سه‌ره‌كی یاسای قوتابخانه هه‌ر وه‌كوو له باخچه‌ی مناڵان، له سه‌ر بنه‌مای به‌هاكانی ئایینی مه‌سیحی و سوننه‌ته‌كانی به میرات گه‌یشتووی مرۆڤایه‌تی، وه‌كوو بایخ دان به به‌هاكانی مرۆڤ و سروشت بنیات نراوه. ئه‌مه هه‌روه‌ها ده‌بێت ئازادی نه‌فس، خێرخوازی، لێبوردویی، یه‌كسانی و یه‌كگرتووی بكاته سه‌ر مه‌شق.
له قوتابخانه‌كانی نۆڕوێژ قوتابێكان زۆربه‌ی كات به پۆل یا خود گروپ كار ده‌كه‌ن، و زۆر جاریش له سه‌ر پرۆژه كار ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه مناڵه‌كان فێری هاوكاری له گه‌ڵ كه‌سانی تر و له به‌ر چاو گرتنی یه‌كتری ده‌بن.
هه‌موو مناڵێك له‌قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی نۆڕوێژ مافی یه‌كسانیان بۆ په‌روه‌رده هه‌یه. ئه‌و قوتابیانه‌ی كه یارمه‌تی زیاتریان پێویسته، ده‌بێ یارمه‌تیان پێشكه‌ش بكرێت. هیچ قوتابێك نابێت به هۆی جێگای ژیان، ڕه‌چه‌ڵه‌ی خێزان یا خود ره‌گه‌ز په‌ڕاوێز بخڕێت. ئه‌ژماری قوتابخانه‌ی تایبه‌ت له نۆڕوێژ كه‌من. زۆربه‌ی مناڵان ئه‌و یارمه‌تێی كه پێویستیانه، له قوتابخانه‌كانی نزیك جێگای ژیانیان وه‌ری ده‌گرن.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- جیاوازی سیسته‌می قوتابخانه‌ی نۆڕوێژ له گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌و قوتابخانه‌ی كه تۆ له پێشترا ده‌ی ناسی چینه؟ چ شتێکی ئه‌و دوو سیستەمه وێک ده‌چن؟
- ده‌رباره‌ی نۆرم و به‌هاكانی ئامانجی سه‌ره‌كی یاسای قوتابخانه چی بیر ده‌كه‌یه‌وه؟
- ده‌رباره‌ی نمره له قوتابخانه گفتوگۆ بكه‌ن.
- ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی جل و به‌رگی فورم و یه‌كپۆش له قوتابخانه گفتوگۆ بكه‌ن.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كه‌ی مناڵ ده‌ست به قوتابخانه ده‌كات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چه‌ند له سه‌تی مناڵان له نۆڕوێژ ده‌چنه قوتابخانه‌ی شه‌خسی؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
قوتابێكان له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی بۆ ڕێك و پێك بوون نمره وه‌رده‌گرن. ئه‌وان كامه نمره ده‌توانن وه‌رگرن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟