كه‌مینه‌كان و زۆرینه‌كان له نۆڕوێژ
كه‌مینه‌كان و زۆرینه‌كان له نۆڕوێژ
مرۆڤ به درێژایی زه‌مەن له ده‌وری دونیا كۆچی كردووه. نموونه‌یه‌ك له‌م سه‌رده‌مه دواییانه كۆچ كردنی ئه‌وروپیه‌كان بۆ ئه‌مریكا بوو. زیاتر له سی میلیۆن لە جەماوەری ئه‌وروپا له ماوه‌ی ١٩٣٠-١٨٢٠ بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كرد. له نۆڕوێژڕا نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌مریكا کۆچیان کرد.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نۆڕوێژ ده‌ژین، پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌یی نۆڕوێژیان هه‌یه. ئه‌و شه‌ست ساڵه‌ی دوایی كۆچبه‌رێكی زۆر هاتوونه‌ته نۆڕوێژێ. به‌عزێكیان وه‌كوو په‌نابه‌ر هاتوونه، و به‌عزێكیشیان هاتوونه كار بدۆزنه‌وه. ئه‌وان له ئه‌وروپا و له وڵاته‌كانی دیكه ی دونیا ڕا هاتوونه. زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نۆڕوێژ ده‌ژین، پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌یی نۆڕوێژیان هه‌یه. ئه‌و شه‌ست ساڵه‌ی دوایی كۆچبه‌رێكی زۆر هاتوونه‌ته نۆڕوێژ. هەندێكیان وه‌كوو په‌نابه‌ر هاتوونه، و هەندێكیشیان هاتوونه كار بدۆزنه‌وه. ئه‌وان له ئه‌وروپا و له وڵاته‌كانی دیكه‌ی دونیا ڕا هاتوونه.
لە سه‌ره‌تای ٢٠٢٤دا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ۵٠٠ هەزار كه‌س له نۆڕوێژ ده‌ژین. زیاتر لە یه‌ک ملیۆنیان خۆیان یا دایک و باوكیان له دایکبووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. ئه‌مه نزیكه‌ی بیست له سه‌دی جه‌ماوه‌ری وڵات پێكدێنێت. به‌شێكی زۆر له كۆچبه‌رانی نۆڕوێژ هاونیشتمانیه‌تی نۆڕوێژیان هه‌یه. گه‌وره‌ترین گروپی كۆچبه‌ره‌كان له وڵاته‌كانی پۆڵەندا، لیتوانیا، ئۆکراینا، سوێد و سوریا هاتوون. له هه‌موو شاره‌كانی نۆڕوێژ كۆچبه‌ر ده‌ژین. كه‌چی زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌كان له شاره گه‌وره‌كان ده‌ژین هه‌تا له گونده‌كان.
كه‌مینه‌كانی نیشتمانی
له نۆڕوێژ چه‌ندین گروپی قه‌ومی به سه‌دان ساڵ هۆگریان به نۆڕوێژوه هه‌یه. ئه‌م گروپانه به ناوی كه‌مینه‌كانی نیشتمانی ناو ده‌به‌ین. ئه‌م كه‌مینه نیشتمانیانه ئه‌وانه‌ن
- سامی
- جووله‌كه
- كڤێن/نۆڕوێژی-فنله‌ندی
- سكوگ-فیننر (فنله‌ندی جه‌نگه‌ڵی)
- ڕۆمی
- هۆزی ڕۆمانی/قه‌ره‌ج
سه‌رچاوه: regjeringen.no
نۆڕوێژ له ساڵی ١٩٩٩ ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مینه‌كانی نیشتمانی په‌سه‌ند كرد. له‌و ڕێكه‌وتنامه‌دا ده‌وڵه‌ت خۆی به به‌رپرسیار داناوه بۆ ڕێكخستنی دۆخێك به جۆرێك كه كه‌مینه‌كانی نیشتمانی بتوانن كه‌لتوور، ئایین، زمان، داب و نه‌ریت و میراتی كه‌لتووری خۆیان بپارێزن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
یه‌كخستن
وه‌كوو ئامانجێكی سیاسی، نۆڕوێژ ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌ك بێت كه زۆرینه‌كان و كه‌مینه‌كان بتوانن به باشی له گه‌ڵ یه‌كتری بژین و له‌و وڵاته‌ی که هه‌موو تێیدا ده‌ژین هه‌ست به یه‌كێتی و هۆگری بكه‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی یه‌كخستنیش ئه‌وه‌یه كه كۆچبه‌ره‌كان و مناڵه‌كانی ئەوان سه‌رچاوه‌كانی خۆیان به كار بێنن و یه‌كسان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری زۆرینه یارمه‌تی به خۆشبژێوی گشتی بده‌ن. یه‌كێك له كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و وڵاته ده‌ژین، شاره‌زایی باشیان له سه‌ر زمانی نۆڕوێژی هه‌بێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئایا له وڵاتی سه‌ره‌كی تۆ كۆچ كردن زیاتر بۆ ژووره‌وه‌یه یا بۆ ده‌ره‌وه؟
- بۆچى خه‌ڵك له وڵاته‌كانی خۆیان كۆچ ده‌كه‌ن؟
- پێت وایه بۆچی زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌كان له نۆڕوێژ له شاره‌كان ده‌ژین هه‌تا له گونده‌كان؟
- هەندە شارێك ناحیه‌ی هه‌یه كه به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوه‌كانی كۆچبه‌رن. پێتوایه هۆی ئه‌وه چیه؟ ئایا تۆ ئه‌وه به پۆزه‌تیڤ ده‌بینی؟ بۆچی یا خود بۆچی نا؟
- ئایا باش وایه كۆچبه‌ران زمانی ئه‌و وڵاتانەی كۆچی بۆ ده‌كه‌ن، فێربن؟ بۆچی یا خود بۆچی نا؟
- ئایا باش وایه كه كۆچبه‌ران ڕوانگه و شێوه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆچی بۆ ده‌كه‌ن، فێر بن؟ بۆچی یا خود بۆچی نا؟
- ئایا له وڵاتی تۆ كه‌مینه‌ی نیشتمانی هه‌یه؟
- سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێكخستنی دۆخێك به جۆرێك كه كه‌مینه‌كانی نیشتمانی بتوانن كه‌لتووری خۆیان بپارێزن، گفتوگۆ بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
نزیكه‌ی چه‌ند له دانیشتوانی نۆڕوێژ خۆیان یا دایك و باوكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دایك بوونه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
زۆربه‌ی كۆچ به‌ره‌كان له كوێ ده‌ژین؟
ئه‌و رسته‌یه پڕ كه‌وه
بۆ ئه‌وه‌یكه كۆچبه‌ره‌كان بتوانن سه‌رچاوه‌كانی خۆیان به‌كار بێنن، گرنگه كه ئه‌وان … هه‌بێت.
هەڵیبژێرە، ڕاست یا غەڵەت
ئه‌و وتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاسته؟ كامه‌یان غەڵەتە؟
هەڵیبژێرە، ڕاست یا غەڵەت
ئه‌و وتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاسته؟ كامه‌یان غەڵەتە؟