بهرنامهی پێناساندن و یاسای یهكخستن (لە گەڵ کۆمەڵ)
بهرنامهی پێناساندن و یاسای یهكخستن (لە گەڵ کۆمەڵ)
ئاڕمانجی بهرنامهی پێناساندن بریتین لە
- دانی شارەزایی بنەڕەتی زمانی نۆڕوێژی بە بەشداران
- دانی تێگەیشتنێکی بنەڕەتی ژیانی کۆمەڵایەتیی نۆڕوێژ بە بەشداران
- بەشداربوان بۆ کار یا خوێندن ئامادە بکات
مەقاماتی نۆڕوێژ ئاگادارن کە کار پەیدا کردن و خۆ بە خێو کردن لە ساڵەکانی هەوەڵ لە وڵاتێکی تازە سەختە. بۆیە پەڕڵمان یاسایەکی پەسەند کردووە کە یاسای یەکخستنی پێ دەڵێن. ئەو یاسایە بۆ نموونە ئەرکی بەڕێوەبردنی بەرنامەی پێناساندن بۆ پەنابەران دەداتە شارەوانێکانی وڵات.
بەشداربووان لەو بەرنامەیەدا فێری زمانی نۆڕوێژی دەبن، لە سەر کۆمەڵگای نۆڕوێژی و بازاری کار لە نۆڕوێژ ڕاهێنان وەردەگرن. ئامانجی ئەم بەرانەمەیە ئەوەیە کە بەشداربووان پاش تێپەڕ کردنی بەرنامەی پێناساندن، بتوانن بچنە سەر کار، یا دەست بە خوێندن بکەن. مەودای ئەو بەرنامەیە دەتوانێ لە سێ مانگ بۆ سێ ساڵ بخایەنێ، بەستراوە بە پێشیینەی خوێندەواری و ئەزموونی کاری بەشداربوو. ئەوانەی لە بەرنامەکەدا بەشداری دەکەن، یارمەتی ئابووری وەردەگرن.
ناوەڕۆکی بهرنامهی پێناساندن دەبێت ئەمانەی تێدابێت
- فێرکردنی زمانی نۆڕوێژی
- یارمەتی بۆ لێهاتووییی ژیان لە وڵاتێکی تازەدا
- ڕێنوێنی دایكان و باوكان (بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە مناڵی ژێر ١٨ ساڵیان هەیە)
- ناوەڕۆکی بەستراوەتەوە بە کار یا خوێندن
سهرچاوه: IMDi
پێكهوه قسان بكهن
- بۆچی پەنابەران، بەرنامەی پێناساندنیان پێشکەش دەکرێت؟
- بۆچی هەموو کۆچبەرێک بەرنامەی پێناساندنی پێشکەش ناکرێت؟
- چ مەرجێک باشە له سەر ئەستۆی بەشداربوانی بەرنامەی پێناساندن دابنرێت؟
- پێتوایە ئەو کەسانەی کە بەشداری بەرنامەی پێناساندن دەکەن، چ چاوەڕوانێکیان هەیە؟ کۆمەڵگا چ چاوەڕوانێکی لە وانەی بەشداری بەرنامەی پێناساندن دەکەن، هەیە؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژێره
ئامانجی بەرنامەی پێناساندن چیە؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژێره
بەرنامەی پێناساندن چەندە دەخایەنێت؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژێره
کێ یاسای یەکخستنی پەسەند کردوە؟
وهڵامی ڕاست ههڵبژێره
کێ بەرنامەی پێناساندن پێشکەش دەکات؟
ڕاست یا هەڵە ههڵیبژێره
ئهم ووتانه بخوێنهوه. كامهیان ڕاستن؟ كامهیان ههڵهن؟