ته‌ندروستی ده‌روونی
ته‌ندروستی ده‌روونی
یون: هێشتا به قه‌د جاران سكم دێشێ. شه‌وانه‌ش خڕاپ ده‌خه‌وم.
دكتۆر: ئێمه هه‌موو جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی روخساومان كردووه و هیچ كۆسپێكی نه‌شیاو له سكی تۆ دا نابینینه‌وه.
یون: تێناگه‌م.
دكتۆر: نه‌خێر، به‌ڵام به گشتی چۆنی؟ هێشتا هه‌ست به خه‌مۆكی و ته‌نیایی ده‌كه‌یت؟
یون: بۆچی له‌و بواره‌دا پرسیار ده‌كه‌یت؟ كێشه‌ی من سكمه.
- بۆچی دكتۆر له یون پرسیار ده‌كا كه ئایا ئه‌و خه‌مۆكه یا ته‌نیایه؟
- بۆچی یون تۆزێك ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت؟
- ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی گفتوگۆ بكه‌ن.
- مرۆڤ چۆن سه‌یری كێشه‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی له وڵاتی خۆی و له نۆڕوێژ ده‌كات؟
- كێ ده‌توانێ یارمه‌تی یون بدات؟
چه‌ند هه‌فته دواتر:
دكتۆر: سڵاو یون! خۆشحاڵم دووباره ده‌تبینم. چ یارمه‌تێكت پێویسته؟
یون: ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخیر جار قسه‌مان له سه‌ر كرد، بیرم كرده‌وه. ڕاشكاوانه من كه‌مێك یارمه‌تیم پێویسته. ژیان قورس و دژوار هه‌ست پێ ده‌كه‌م. من هیچ كات هه‌ست به خۆشحاڵی ناكه‌م، له هه‌مان كاتدا بێ ووچان ماندوومه. هەندێک جاڕ به بێ ده‌لیل توڕه ده‌بم. به‌ر له‌وه ناڕه‌حه‌ت ده‌خه‌وم و خه‌ونی ترسناك به شتی وا ده‌بینم كه له وڵاتی خۆم بینیومه.
دكتۆر: له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه راتسپێرم بۆ لای دكتۆری ده‌روون.
یون: دكتۆری ده‌روون؟ سه‌ر و مێشكم كێشه‌یه‌كی نیه.
دكتۆر: نه‌خێر، به‌ڵام به‌عزه جاڕێك قسه كردن له گه‌ڵ كه‌سێكی شاره‌زا سه‌باره‌ت به ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌تن، یارمه‌تی ده‌دات. له بیرت بێ كه دكتۆری ده‌روونیش ئه‌ركی نهێنی پاراستنی هه‌یه و ناتوانێ ئه‌و شتانه‌ی لای ئەو باسیان ده‌كه‌ی، لای كه‌سی دیكه باسیان بکات. زه‌ره‌ری نیه جارێك بچیە لای و بزانی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت.
یون: به‌ڵێ وایه، بێگومان له ئێستام خڕابتر لێنایه. ده‌توانم تاقی كه‌مه‌وه.
- ڕای تۆ له سه‌ر پێشنیاری دكتۆر چیه؟
- سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی یون ڕات چیه؟
زۆر خه‌ڵك له ماوه‌ی ژیانیان دا تووشی كێشه‌ی ده‌روونی جۆراوجۆر ده‌بن. زۆر هۆ ده‌توانێ ببێته بناخەی په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشێكانی ده‌روونی. ئه‌و کێشه ده‌توانێ دۆخی سه‌ختی ژیان بێت، وه‌كوو كێشه‌ی خانه‌واده یا خود كێشه‌ی دۆخی شوێنی كار. به‌عزه جارێك نه‌خۆشێكانی ده‌روونی پاش قه‌یرانی وه‌كوو مردن، كاره‌ساتێک یا خود ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی مرۆڤ له دوخی شه‌ڕدا ده‌یبینێت، دێته ئاراوه. هەندێک كه‌س نه‌خۆشی ده‌روونی به میرات وه‌رده‌گرن، سترێسیش ده‌توانێ فاكته‌رێكی گه‌شانه‌وه بێت.
كاتێك كه ژیان دژوار ده‌بێت، ده‌شێت پێویستیمان به قسه كردن له گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بێت. به‌عزه جارێك قسه كردن له گه‌ڵ خانه‌واده و هاوڕێیان به‌سه. جاری واشه پێویستیمان به یارمه‌تی كارامه هه‌یه. دكتۆرێكی ده‌روونی یا كه‌سانی شاره‌زای دیكه زۆر جار ده‌توانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێكار بۆ كێشه‌كانمان یارمه‌تیمان بده‌ن. دكتۆره شەخسیەکان ده‌توانن له كاتی پێویستدا ئێمه لای دكتۆری ده‌روون بنێرن.
بیر و بۆچوونه‌كان بۆ ته‌ندروستی دەروونی گۆڕدراوه. ئێستا به زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نۆڕوێژ هه‌لوێستێكی ئاوه‌ڵا و پڕفامیان بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ده‌روونی هه‌یه. زۆربه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر ئه‌و بڕوایه دان كه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دەروونی هه‌ر وه‌كوو نه‌خۆشیەکانی جه‌سته ده‌بێ یارمه‌تی له كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی وه‌ربگرن. مرۆڤ ئه‌و باوه‌ڕه‌شی هه‌یه كه نه‌خۆشیه‌كانی دەرونیش ده‌شێت چاك بنه‌وه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ده‌رباره‌ی ڕوانگه‌كان له سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی له سه‌رده‌می جیاواز و كۆمه‌ڵگا جۆربەجۆره‌كان قسان بكه‌ن.
- بۆخۆمان ده‌توانینن چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌یكه ته‌ندروستێكی ده‌روونی باشمان هه‌بێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی نۆڕوێژ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیەكانی ده‌روونی چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كێ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئه‌گه‌ر تۆ بۆ قسه كردن پێویستیت به كه‌سێك بێ، دكتۆری خۆت ده‌توانێ چی بكات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چۆن ته‌ندروستی ده‌روونی خراپ ده‌توانێ كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر دابنێت؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟