مووچه و ماڵییات
مووچه و ماڵییات
مووچه
له نۆڕوێژ كاتێك ده‌رباره‌ی مووچه ده‌دوێن، زۆربەی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی سالانه یا مووچه‌ی سه‌عا‌تی قسه ده‌كه‌ین. نێونجی مووچه‌ی ساڵانه‌ی پێش ماڵییات له نۆڕوێژ کەمێک ژێر شه‌ش سه‌د و حەفتا هه‌زار كرۆنه (٢٠٢٣). مووچەی ژنان به به‌راورد له گه‌ڵ مووچەی پیاوان، کەمترە. وه‌كوو ڕوونكردنه‌وه ده لێن كه ژن زیاتر کاری نیوه وه‌خت هەڵدەبژێرن و زیاتریش پیشه‌ی وا هه‌ڵده‌بژێرن كه ڕێژه‌ی مووچه‌كه‌ی كه‌مه.
مووچه دۆزێكی دانوستاندنە. دانوستاندنەكان یا ڕاسته‌وخۆ له نێوان خاونكار و كرێكار ده‌كرێن، یا خود له نێوان نوێنه‌ره‌كانی خاوه‌نكاران و كرێكاران ده‌كرێن. كاتێك كه كرێكاران له سەندیكایه‌ك ڕێكخڕابن، سه‌ندیكایه‌كه به نوێنه‌رایەتی له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانی دانوستاندن ده‌كات.
وا باوه كه مووچه له رۆژێكی دیاریكراو، جارێك له مانگدا ده‌خرێته ناو حیسابێكی بانكی. كرێكار هه‌روه‌ها قایمەیەکی مووچه وه‌رده‌گرێ، كه ده‌رباره‌ی مووچه و كه‌م كردنه‌وه‌ی ماڵییات ئاگاداری تێدایه.
سه‌رچاوه: SSB
ماڵییات
شێوازی كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ به ته‌واوی بەوە پابه‌نده که هاونیشتیمانیان ماڵییات و باجی جۆراوجۆر ده‌ده‌ن. ماڵییات و باج، وه‌كوو نموونه، سه‌رمایه‌ی خێره‌كانی خۆشبژێوی ئێمه دسته‌به‌ر ده‌كات. هه‌موو مووچه‌خۆران له نۆڕوێژ ماڵییات ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت و به‌و شاره‌ی تێیدا ده‌ژین.
هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه داهاتیان له ساڵدا له ئاستێکی دیاریكراو زیادتر بێت، ده‌بێ ماڵییات بدات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داهاتیان زۆره، زیاترین ماڵییات ده‌ده‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان كه‌متره، كه‌متر ماڵییات ده‌ده‌ن. بیرۆكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی زۆریان هه‌یه، ده‌بێ زۆرتر به سندوقی گشتی بده‌ن.
كاتێك له كارێكی تازه ده‌ست به كار ده‌بیت، خاوه‌نكار ده‌بێ بزانێ كه چه‌نده ماڵییاتت لێ كه‌م كاته‌وه. دائیره‌ی ماڵییات حیساب ده‌كا كه تۆ چه‌نده ماڵییات بده‌یت. ئه‌وه ئه‌ركی تۆیه كه دائیره ماڵییات زانیاری ڕاستی له سه‌ر تۆ هه‌بێت. تۆ ده‌توانی زانیارێكانی خۆت له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی دائیره‌ی ماڵییات ببینی و بیانگۆڕی. خاوه‌نكار كارتی ماڵییاتدانی تۆ دیجیتاڵی ڕاده‌كێشێ.
خاوه‌نكار ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه ماڵییات له مووچه‌ی سه‌رجه‌می كرێكاران پێش ئه‌وه‌ی مووچه بدرێت، كه‌م كاته‌وه. خاوه‌نكار پاره‌ی ماڵیاته‌كه ده‌نێرێ بۆ ده‌وڵه‌ت.
ڕاپۆرتی ماڵییاتی ساڵانه
ئه‌و ماڵییاته‌ی تۆ ده‌بێ بیده‌ی، له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارانه‌ی دائیره‌ی ماڵییات له سه‌ر تۆی هه‌یه، حیساب ده‌كرێت. هه‌موو كه‌س له مانگی مارس/ئا‌پریل (ئادار/نیسان) پوخته‌یه‌ك زانیاری له سه‌ر داهات و به‌رابه‌ره‌كانی ساڵی ڕابردووی وه‌رده‌گرێت. ئه‌و پوخته‌یه به دیجیتاڵی دێت و مرۆڤ ده‌بێ بچێته ناو ماڵپه‌ڕه‌ی www.skattetaten.no و تۆمارەکان كۆنتڕۆڵ بكات. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ماوه‌ی ساڵدا ماڵییاتی زۆری دابێ، پاره‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌گه‌ریش ماڵییاتی كه‌م دابێ، فاكتۆره‌ی بۆ دێت كه ده‌بێ بیدات.
ئینته‌رنێت
ڕێكه‌وتنامه‌ی دامه‌زران
هه‌ر كه‌سێك كه له جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێت، مافی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی دامه‌زرانی هه‌یه. خاوه‌نكار و كاركه‌ر هه‌ر دووكیان ده‌بێت ڕێكه‌وتنامه‌كه ئیمزا بكه‌ن. له یاسای ژینگه‌ی كاردا هاتووه كه ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنامه‌ی دامه‌زران ده‌بێ چۆن بێت. له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دا ده‌بێ وه‌كوو نموونه وه‌سفی ئه‌ركه‌كه، مووچه و ڕێكه‌وتنی كاتی كاری تێدا بێت.
كاری ڕه‌ش
به ڕه‌ش كار كردن بەو مانایە دێت کە مرۆڤ بێ ڕێكه‌وتنی نووسراوه‌ی دامه‌زران، هەروەها بێ باج دان کار دەکات. خاوه‌ن كاریش ئه‌و باجه‌ی كه وه‌كوو زه‌كات یا خود بۆ مسۆگه‌ركردنی مووچه‌خۆر، ده‌بێ بیدا به ده‌وڵه‌ت ، نایدات. كاری ڕه‌ش دژ به یاسایه و وه‌كوو تاوانكاری حیساب ده‌كرێت. خاوه‌نكار و مووچه‌خۆر هه‌ر دووكیان ده‌توانرێن به هۆی كاری ڕه‌ش سزا بدرێن.
كاری ڕه‌ش هه‌ر وه‌ها کارێکی بێ ئه‌خلاقیه. مووچه‌خۆرێك كه زه‌كات نادات، به‌شداری قاسه‌ی گشتیش ناكات. ده‌وڵه‌ت هه‌موو ساڵێ به هۆی كاری ڕه‌ش به ملیۆن كرۆن داهاتی زه‌كات، باجی خاوه‌نكار و باجی مسۆگه‌ر كردن له ده‌ست ده‌دات. ئه‌و پارانه ده‌بوایه بۆ دابین کردنی باشبژێوی كۆمه‌ڵایه‌تی خەرج کرابان.
کاری ڕەش، جگه له‌وەیکە دژی یاسایە و کارێکی بێ ئه‌خلاقیە، ئاكامه‌كه‌شی بۆ مووچه‌خۆر ده‌توانێ زۆر گه‌وره بێت. وەکو:
- هیچ مووچه‌یه‌ك له كاتی نه‌خۆشی وەرناگرێت
- هیچ پاره‌یه‌ك بۆ كاتی پشوو وەرناگرێت
- هیچ موچەیەک بۆ كاتی خانه‌نشینی وەرناگرێت
- بێ مافی له مووچه‌ی بێكاری له كاتی بێكاری دا
- هیچ بیمه‌یه‌ك بۆ پێشهاتی نه‌خوازراو له شوێنی كار
- له ده‌ست دانی مافی قه‌رز وه‌رگرتن له بانك
- هیچ ڕێكه‌وتنێكی نووسراوه‌ی دامه‌زران - هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خه‌لاسبوونی كار - هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌زموونی كار - دژواری له په‌یدا كردنی كارێكی تازه
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- سیسته‌می باج و ماڵییات له وڵاته‌كه‌ی تۆ چۆنه؟
- ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ماڵییاتی نه‌دابا، چ ئاكامێكی بۆ كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ ده‌بوو؟
- بۆچی ڕێكه‌وتنێكی نووسراوه‌ی دامه‌زران گرنگه؟
- له سه‌ر ئاكامه‌كانی كاری ڕه‌ش بۆ تاکه کەس و بۆ كۆمه‌ڵگا گفتوگۆ بكه.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
سه‌رجه‌می مووچه چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
قایمەی مووچە چیە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كاری ڕه‌ش چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟