بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و وریایی ئه‌خلاقی

Lærerinnhold

Tips til undervisningen

Snakk sammen

Det er viktig å snakke sammen om hvordan man kan vurdere hvor troverdig informasjon er. Vi blir alle bombardert med informasjon fra ulike kilder. Noen ganger får vi motstridende informasjon. Hvem skal man da stole på? Har avsender av informasjon en egen agenda? Skal man for eksempel stole på informasjon fra myndighetene eller fra venner om informasjonen er motstridende?

Hvordan blir det hvis barna lærer ikke å si i mot foreldrene hjemme og samtidig lærer i barnehagen eller på skolen å stille spørsmål og argumentere?

Tips til undervisninga

Snakk saman

Det er viktig å snakke saman om korleis ein kan vurdere kor truverdig informasjon er. Vi blir alle bombarderte med informasjon frå ulike kjelder. Nokre gonger får vi motstridande informasjon. Kven skal ein då lite på? Har avsendaren av informasjonen ein eigen agenda? Skal ein til dømes lite på informasjon frå styresmaktene eller frå vener dersom dei gjev motstridande informasjon?

Korleis blir det dersom barna heime lærer å ikkje seie imot foreldra og samstundes lærer i barnehagen eller på skulen å stille spørsmål og argumentere?

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Digitale ferdigheter
Muntlige ferdigheter

Tverrfaglige tema

Demokrati og medborgerskap

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

bruke kunnskap om personvern og opphavsrett, samt retten en selv og andre har til privatliv
samtale om betydningen av kritisk tenkning og etisk bevissthet, blant annet knyttet til digital dømmekraft

Kjerneelement

Perspektivmangfold og kritisk tenkning

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet

بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و وریایی ئه‌خلاقی

Seks personer står ved siden av hverandre. De holder opp tankebobler og snakkebobler laget med papir i forskjellige farger. Bildet illustrerer at de har forskjellige meninger. Foto
GettyImages

ئێستا كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ جه‌خت له‌ سه‌ر ئەمە‌ ده‌كاتەوە كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌بێ بیر و ڕای خۆی هه‌بێت. لە قوتابخانە مناڵ فێری زانخوازی دەبن و ئەو زانستانەی وەری دەگرن بۆ بڕیارەکانی بە جێ بۆخۆیان بەکاری دێنن. ئه‌وان فێری ئاخاڤتن و باس كردن ده‌بن، و هه‌ر وه‌ها فێر ده‌بن خوڵقێنه‌ر بن. به‌ كورتی‌ بڵێین، ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌یان‌ ده‌یلێ، یا ئه‌وه‌یكه‌ لە ناو كتێبی ده‌رسی دا هاتووه‌، دووپاته‌ی بكه‌نه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌یكه‌ زانست و تێگه‌یشتنی تازه‌ بخوڵقێت، پێویسته‌ مرۆڤ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ هه‌یه‌ و له‌ سه‌ر دامه‌زڕاوه‌كان‌ پرسیار و گفتوگۆ بكات. هاوكات‌ مرۆڤ پێویسته لێی ڕوون بێت كه‌‌ ده‌شێت زانست و ئه‌زموونی خۆی ناته‌واو بێت.

Et nærbilde av et forstørrelsesglass foran en PC-skjerm. Bildet illustrerer at man bør granske kildene sine. Foto
GettyImages

ئێمه‌ ئه‌مڕو له‌ كۆمه‌ڵگایەکی‌ پڕ لە هەواڵ و زانیاری دا ده‌ژین. هیچ كه‌س ناتوانێ ته‌واوی ئه‌و زانیارانه‌ی كه‌ هه‌نه‌، ده‌ مێشكی دا هه‌بێت. بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ بزانین له‌ كۆو و چۆن ئه‌و زانیارانه‌ی كه‌ پێویستمانه‌، به‌ده‌ستی بێنین. ئێمه‌ پێویسته‌ وه‌كوو نموونه‌ فێری به‌ كار هێنانی ئینته‌رنێت بین و له‌ نێو كتێبه‌كاندا به‌دوای زانیاری بكه‌وین. هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ زانیاری له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت دابنێت، بۆیە هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ لە سەر هيڵی ئینتەرنێت دادەنەڕێن،‌ وه‌كێك ڕاست نینه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ پێوسیته‌ به‌ چاوی ڕه‌خنه‌ سه‌یری سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ین.

به‌ چاوی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌یری سه‌رچاوه‌ كردن به مانای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌و شتانەی مرۆڤ ده‌یخوێنێته‌وه‌ هه‌ڵیدەسه‌نگێنێت. خوێنه‌ر پێویسته‌ هێنده‌ پرسیارێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ خۆی بكات، وه‌كوو نمونه‌:

  • كێ بابه‌ته‌كه‌‌ی‌ نووسیوه‌؟
  • ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی نووسیویه‌تی،ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌؟
  • ئه‌و كه‌سه‌ به‌ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ و به‌و شێوه‌یه‌ نووسینە ده‌یهه‌وێ به‌ چی بگات؟
  • ئایا زانیارێكانی بابه‌ته‌كه‌ ڕاستن؟
  • ئایا هه‌موو ڕاستێكانی گرنگ باس ده‌كرێن، یا ئه‌وه‌یكه‌ ڕاستێكانی گرنگ جێ هێشتراون؟

ئێمه‌ كاتێك نووسراوه‌، وێنه‌، گۆڕانی، و شتانی تری كه‌سانێكی تر له‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان به‌كار دێنین، هه‌میشه‌ ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ بێنینه‌وه‌.

وریایی ئه‌خلاقی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه له‌‌‌ نێو‌ ڕه‌چاو گرتنه‌كانی جیاواز بالانس ڕابگرین، به‌ جۆرێك كه‌ بتوانین باشتر بڕیار بده‌ین و بژارده‌كانمان باشتر هه‌ڵ سه‌نگێنین. ئێمه‌ به‌ وریایی باشتر، ئه‌و كاره ده‌كه‌ین كه‌ بۆ كه‌مه‌ڵگا، بۆ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رمان و بۆ خۆمان دروست تر بێت.

  • وریایی ئه‌خلاقی، هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ نێوان ڕه‌چاو گرتنه‌كانی جیاوازه‌. بۆ ئه‌وه‌یكه‌ مرۆڤێكی خاوه‌ن لێكدانه‌وه‌ و به‌رپرس بین،‌ ئەمە پێویسته‌. ڕاهێنان توانایی قوتابیه‌كان په‌ره‌پێده‌دا بۆ ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌خلاقی بكه‌ن و ئه‌وان له‌ گه‌ڵ گیروگرفته‌كانی ئه‌خلاقی ئاشناتر بكات.
  • مێشكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و وریایی ئه‌خلاقی هه‌م مه‌رجه‌ و هه‌م به‌شێكه‌ بۆ فێربوون له‌ هه‌ل و مه‌رجی جیاوازدا، ‌و ئه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌دا كه‌ قوتابیه‌كان هێزی دادوه‌ریان په‌ره‌ پێبده‌ن.

سه‌رچاوه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • له‌ سه‌رچاوه‌ ڕه‌خنه‌ گرتن بە چ مانایەک دێت؟
  • ئه‌مه‌ چه‌ندە‌ گرنگه‌ كه‌ قوتابی و كه‌سانی تر‌ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی له‌ ئینته‌رنێت ده‌یخوێننه‌وه‌، پرسیار ده‌كه‌ن؟
  • قوتابخانه‌كانی نۆڕوێژ قوتابیه‌كان بۆ ئاخاڤتن و بو‌ هەبوونی‌ بیروڕای تایبەتی خۆیان هانده‌ده‌ن. تۆ ده‌مباره‌دا چی بیر ده‌كه‌یه‌وه‌؟ بۆچی ئاوایه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و په‌یوه‌ندی نێوان مناڵ و دا‌یك و باوك گرنگه‌؟

خێزانێكی چوار كه‌سی ماشێنێكیان پێویسته‌. قه‌راره‌ ماشێنه‌كه‌ بۆ ڕیگای دوور و نزیك به‌ كار بهێنڕێت. مارتین و ماریا بیر لەوه ده‌كه‌نه‌وه‌‌ چی هه‌ڵبژێرن:
ماشێنێكی گه‌وره‌ی شه‌ش كورسی كه‌ بتوانن بۆ هه‌ر دوولا، ڕێگای دوور و نزیك به‌كاری بینن. له ناو ‌ماشێنه‌كەدا جێگای باپیره‌ و داپیره‌شی بێت، و به‌ گازۆیل كار بكات.
ماشێنێكی كاره‌بایی چوار كورسی كه‌ بۆ سه‌فه‌ری كورتی خێزانه‌كه‌ ده‌گونجێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ سه‌فه‌ری دوور بكه‌ن، پێویست ده‌كا له‌ ڕێگادا ماشێنه‌كه‌ چارج بكه‌نه‌‌وه‌. ماشێنه‌كه‌ جێگای باپیره‌ و داپیره‌شی نابێته‌وه‌.

مارتین و ماریا گرنگی به‌ ژینگه‌ ده‌ده‌ن و نزیكترین كه‌سی باپیره‌ و داپیره‌شن‌. به‌ بڕوای تۆ مارتین و ماریا كامه‌ گیروگرفتی ئه‌خلاقی باس ده‌كه‌ن؟

Mann og kvinne sitter med en pc og diskuterer. Foto
GettyImages

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ سه‌رچاوه‌ چیه‌؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

بۆ كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ چی ده‌گونجێت؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌

مرۆڤ كاتێك شتێك له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌خوێنێته‌وه‌، ده‌بێ چی له‌ بیر بێت‌؟ وه‌ڵامی ڕاست زۆرن.

هەڵیبژێرە، ڕاست یا غەڵەت

ئه‌و وتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاسته‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌یه‌؟

ئه‌و زانیارانه‌ی مرۆڤ له‌ ئینته‌رنێت ده‌یبینێ‌، زانیاری ڕاستن.
ئامانجێك‌ له‌ نۆڕوێژ ئه‌وه‌یه‌‌ كه‌ مرۆڤ هاوڕا بێت.
وریایی ئه‌خلاقی، هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ نێوان ڕه‌چاو گرتنه‌كانی جیاوازه‌ به‌ جۆرێك كه‌ مرۆڤ باشتر بتوانێ بڕیار بدات و بژارده‌ هه‌ڵسه‌نگێنێ.
ڕه‌خنه‌گرتنی سه‌رچاوه‌ به‌و مانایه‌ یه كه‌ مرۆڤ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ده‌یخوێنێته‌وه‌ هاوڕانه‌بێت.
مێشكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و وریایی ئه‌خلاقی واده‌كا كه‌ مرۆڤ هێزی دادوه‌ری باشتر په‌ره‌پێبدات.

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره

ئەم ووتانە بخوێنەوە. کامەیان ڕاستن؟ کامەیان هەڵەن؟

كاتێك مرۆڤ زانیاری له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌خوێنێته‌وه‌، باش وایه‌ كه‌ مرۆڤ چه‌ند پرسیارێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ خۆی بپرسێت.
قوتابیه‌كان له‌ قوتابخانه‌ فێری ئاخاڤتن بۆ ڕایه‌كانی خۆیان ده‌بن.
له‌ زۆر بووار مێشكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و وریایی ئه‌خلاقی هه‌م مەرجه‌ و هه‌م به‌شێكە له‌ فێر بوون.
ته‌نیا كه‌سانی ده‌سه‌ڵات پێدراو ده‌توانن زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌نترنێت دابنێن.
بۆ ئه‌وه‌یكه‌ زانست و شاره‌زایی تازه‌ په‌ره‌ی پێبدرێت، پێویسته‌ مرۆڤ له‌ سه‌ر ئه‌و دامه‌زڕاوانه‌ی هه‌نه‌ پرسیار و گفتوگۆ بكات.