هاوكاری ماڵێ-قوتابخانه
هاوكاری ماڵێ-قوتابخانه
كیژ: فه‌رموو، ئه‌وه نامه‌یه‌كه له لایه‌ن مامۆستاكه‌مه‌وه. تۆ ده‌بێت هه‌فته‌ی داهاتوو بێیت بۆ كۆبوونه‌وه‌یێكی په‌ره‌پێدان، واته كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستا، قوتابی و دایك و باوك.
داپیرە: بۆ چی مامۆستاكه‌ت ئه‌و نامه‌یه‌ی نووسیوه؟ تۆ كارێكی هه‌ڵه‌ت كردووه؟
كیژ: وانیه، ئه‌وه ته‌نیا گفتوگۆیه‌كی ئاساییه له گه‌ڵ مامۆستاكه‌م. هه‌موو قوتابێکانی پۆل نامه‌یان وه‌رگرتووه.
داپیرە: ئایا تۆ دڵنیای كه كارێكی هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه؟ ئه‌و كات كه من بۆ قوتابخانه ده‌چووم مامۆستاكان ته‌نیا ئه‌و كات كه قوتابێكان كارێكی نا‌حه‌زیان كردبا، بانگهێشتنی دایك و باوكانیان ده‌كرد.
دایك: ئێستا خۆ به‌و جۆره نیه. به دڵنیایێوه پێم خۆشه له گه‌ڵ مامۆستاكه‌ت قسه بكه‌م و بزانم [له گه‌ڵ ده‌رسه‌كانت] چۆنی. منیش چه‌ند پرسیارێكم سه‌باره‌ت به ده‌رسه‌كانت هه‌یه.
دایك و باوك ئه‌ركی سه‌ره‌كی مناله‌كانی خۆیان به‌ستۆوه‌یه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ مناڵ و گه‌نج سوودمه‌نده كه دایك و باوك سه‌باره‌ت به ته‌ربیه‌ت و په‌روه‌رده‌ی مناله‌کانیان له گه‌ڵ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه هاوكاری ده‌كه‌ن.
دایك و باوك و قوتابخانه له گه‌ڵ قوتابی ده‌بێت ئاگایان لێ بێت كه قوتابی ئه‌وه‌ی كه پێویستە فێری بێ، فێری ده‌بێت. قوتابی، دایك و باوك و مامۆستا ده‌بێت به‌لانی كه‌م دوو جار ده ساڵدا سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی ده‌رسی و بار و دۆخی قوتابی له قوتابخانه پێكه‌وه قسه بكه‌ن.
ئه‌وە گرنگه كه دایك و باوك هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی له قوتابخانه وه‌ری ده‌گرن، بە جوانی بی خوێننه‌وه و لێی تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر دایك و باوك پرسیاریان بۆ هاتەپێش، ده‌توانن لە گەڵ مامۆستا یا خود به‌ڕێوه‌به‌رانی تری قوتابخانه په‌یوه‌ندی بگرن.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئه‌وه كه قوتابخانه ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك جێگایه‌كی سه‌لامه‌ت بێت یانی چی؟
- مانای به‌شداری كردن له بڕیاردان و ئه‌رك وه‌رگرتن چیه؟
هەندێک جار هاوکاریەکە بەو شێوەیە کار ناکات کە ئێمە دەمانەوێ. دایک و باوکان و قوتابخانە رەنگە بۆچوونی جیاوازیان هەبێت دەربارەی ئەوەی گرنگە و دروستە. گرفتێکی تر دەشێت ئەوە بێت کە قوتابخانە و دایک و باوک چاوەڕوانی جیاوازیان لە یەکتر هەبیت. هەندێک مامۆستا ئەم ڕووداوانە دەگێڕنەوە:
- دایک و باوک ئامادە نین لە کۆبوونەوەکانی دایکان و باوکان و گفتوگۆکانی تاکی بەشداری بکەن.
- دایکان و باوکان منداڵەکانیان لە کاتی پشووی هاوین بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەبەن. ئەوان کاتێک که قوتابخانە لە مانگی ئاب دەست پێدەکات ناگەڕێنەوە . منداڵەکان پاش چەند هەفتە یا خود مانگێک دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە .
ئەو منداڵانەی لە نۆ‌رویژ لە دایک بوونه شارەزاییان هەیە قوتابخانە کەی دەست پێ دەکات. - دایکان و باوکان نایانەوێت قوتابێکان بەشداری ئەو پۆلانە بکەن کە لە دەرەوەی قوتابخانە بەڕێوە دەچێت، وەک قوتابخانەی کامپ.
- قوتابێکان ڕێگەیان پێ نادرێت بەشداری لە جیمناستیک یان وانەی مەلەکردن بکەن.
- بۆچی هەڵبژاردنەکانی هەندێک لە دایکان و باوکان بەم جورەیه؟
- ئەنجامەکانی بۆ مناڵان چی دەبێت؟
- باس لە چارەسەرە گونجاوەکان بۆ ئەم کێشانە بکەن.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چەند جار مامۆستایان، قوتابێکان و دایکان و باوکان دەربارەی چۆنییەتی کارەکانی قوتابی لە قوتابخانە و پێشکەوتنی پیشەیی قوتابی گفتوگۆ دەکەن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
لە گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستادا باسی چی دەکرێت؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
هەندێک جار هاوکاری بەم شێوەیە کە ئێمە دەمانەوێت ناچیته پێش. کێشەکەی دەتوانێ چی بێت؟ وەڵامی ڕاست دەشێ چەند دانە بێت.
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟