ته‌ندروستی

  • ته‌ندروستی باش یانی چی؟
  • كێ به‌ر‌پرسیاری ته‌ندروستی دانیشتوانی وڵاتێكی هه‌یه‌؟
  • ئێمه‌ خۆمان بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی خۆمان ده‌توانین چی بكه‌ین؟
  • ئایا بۆ ئاگاداری كردن له‌ ته‌ندروستی خۆت، ئێستا كه‌ له‌ نۆڕوژ ده‌ژی، ده‌بێ بیر له‌ شتێكی جیاواز‌ لەو كاته‌ی كه‌ له‌ وڵاتی خۆت ده‌ژیای بكه‌یه‌وه‌؟
  • كاتێك كه‌ ده‌چێ‌ لای دكتۆر چ چاوه‌ڕوانیه‌كت هه‌یه؟
  • به‌ بڕوای تۆ له‌ چ دۆخێكدا چوونه‌ لای دكتۆر پێویسته‌؟

ته‌ندروستی باش - زیاتر دوور بوون له‌ نه‌خۆشییه؟

كه‌سانێك دەشێت بڵێن ته‌ندروستی باش به‌و مانایەیە كه‌ مرۆڤ نه‌خۆش نیه‌. كه‌سانێكی تر ده‌ڵێن، ته‌ندروستی باش یانی ئه‌وه‌یكه‌ مرۆڤ كه‌یف خۆشه‌ و له‌ ژیانی خۆی ڕازیه‌. هه‌ر دووكی ئه‌و پێناسانه‌‌ له‌ ته‌ندروستی باش ڕاستن. له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌‌كان و فه‌قیری به‌شێكی گه‌وڕه‌‌ له‌ ژیانە‌، له‌ وانه‌یه‌ پێناسه‌ی یه‌كه‌م ئاساییتر بێت. له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر كه‌ ده‌رمان بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان هه‌یه‌ و هه‌موو كه‌س ده‌رفه‌تی یارمه‌تی ده‌ست به‌جێی دكتۆری هه‌یه‌، زۆڕبه‌ی خه‌ڵك ئاوا بیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستی باش زیاتر لەوه‌دایه‌ كه‌‌ له‌ش و ده‌روونت ساغ بێت.

كێ به‌رپرسیاری ته‌ندروستی ئێمه‌یه‌؟

له‌ ڕابردوو مرۆڤ زیاتر وای بیر ده‌كرده‌وه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی به‌رپرسیاری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان بوون. له‌و ساڵانه‌ی ئه‌خیردا زیاتر ئاسایی بووه‌ كه‌ ئێمه‌ بۆخۆمان به‌رپرسیاری گه‌وره‌مان بۆ ته‌ندروستی خۆمان هه‌یه‌. ئه‌و شێوازه‌ی بۆ ژیان هه‌ڵیده‌بژێرین، كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ته‌ندروستیمان داده‌نێت. ئه‌ركی كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێنوێنی و ئامۆژگاری بده‌ن، به‌ڵام خۆمان به‌رپرسی جێ به‌ جێ كردنی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ین. زانیاری بۆ ڕێ لێ گرتن و چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كان له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت، لای دكتۆر و له‌ ده‌رمانخانه‌ وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت.

ئایگول: من كه‌پۆم گیراوه‌، و سه‌رم دێشێ.
دكتۆر: به‌ڵێ، بێ گومان سه‌رمات بووه‌. ئایا قوڕگیشت دێشێ؟
ئایگول: زۆر نا، به‌ڵام كه‌مێك ده‌كۆخم.
دكتۆر: ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك دا بێگومان به‌سه‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر له‌‌ ئاخیری حه‌فته‌ی داهاتوودا چاك نه‌بوویه‌وه‌، ده‌توانی دووباره‌ كات بگرێوه‌.
ئایگول: ئایا هیچ ده‌رمانێك وه‌رناگرم؟

له‌ زۆر وڵاتان نه‌خۆش ئۆگریان گرتووه‌‌ كه‌ دكتۆر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ‌ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكان. هه‌ر وه‌ها له‌ وانه‌یه‌ نه‌خۆش ئۆگری گرتبێت كه‌ مرۆڤ هیچ وه‌خت به‌ بێ دارو و ده‌رمان له‌ لای دكتۆر ناڕوا. له‌ نۆڕوێژ ئاساییه‌ نه‌خۆش و دكتۆر پێكه‌وه‌ ڕێو شوێنه‌كانی جۆراوجۆری چاره‌سه‌ری و به‌دواداچوون باس ده‌كه‌ن.

Tips til undervisningen

Snakk sammen

Stikkord til diskusjonen: ha energi og overskudd, ikke være syk, føle velvære, fysisk kontra psykisk helse, bruk av medisiner, kroniske sykdommer, forebygging, livsstil, kosthold, trening, alkoholvaner, tobakk, informasjon, tannhelse, smittevern, økonomiens betydning for valgmulighetene, påkledning, forkjølelse

Snakk sammen om deltakernes forventninger til legebesøk, hva de er vant til fra tidligere og hva de kan forvente i Norge.

Snakk om kunstverket

Maleri. Mor ved sengen til sin syke datter.
Foto: Nasjonalmuseet/Børre Høstland «Det syke barn» malt av Edvard Munch (1885–1886).

Tips til undervisninga

Snakk saman

Stikkord til diskusjonen: ha energi og overskot, ikkje vere sjuk, kjenne velvære, fysisk kontra psykisk helse, medisinbruk, kroniske sjukdomar, førebygging, livsstil, kosthald, trening, alkoholvanar, tobakk, informasjon, tannhelse, smittevern, kva økonomi har å seie for ein person sine valmoglegheiter, påklednad, forkjøling

Snakk saman om kva deltakarane ventar seg av eit legebesøk, kva dei er vane med frå før og kva dei kan vente i Noreg.

Snakk om kunstverket

Maleri. Mor ved sengen til sin syke datter.
Foto: Nasjonalmuseet/Børre Høstland «Det syke barn» malt av Edvard Munch (1885–1886).