خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
ئامانجی كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشبژێوی ئه‌وه‌یه هه‌موو هاونیشتمانان بتوانن هه‌تا ده‌روخسێت ژیانی خۆشیان هەبێت. ئه‌وه ته‌ندروستی باشیش ده‌گرێته‌وه. ئێمه له نۆڕوێژ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گشتیمان هه‌یه. ئه‌وه به‌و مانایە دێت كه ئەوە ئه‌ركی حكومه‌ته دانیشتوان چاره‌سه‌ری پێویست، به بێ لەبەر چاو گرتنی ئابووری شه‌خسی وه‌ربگرن. به‌ر له وانه، خزمه‌تگوزاری شه‌خسی جۆراوجۆریش هه‌نه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وان به كار دێنن، خۆیان پاره‌ی چاره‌سه‌رێكه ده‌ده‌ن.
دكتۆری شه‌خسی
- هه‌موو دانیشتوان مافیان هه‌یه دكتۆرێكی گشتیان وه‌كوو دكتۆری تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت. كاتێك كه مرۆڤ خۆی یا مناڵی نه‌خۆش بێت، هه‌وه‌ڵێ له گه‌ڵ دكتۆری شەخسی په‌یوه‌ندی ده‌گرێت.
- ئه‌گه‌ر پێویست بێت، دكتۆری شەخسی ده‌توانێ مروڤ بۆ دكتۆری پسپۆڕ ڕاسپێرێ.
- كاتێك بتهه‌وێ له گه‌ڵ دكتۆره‌كه‌ت قسه بكه‌یت، ده‌بێ كات بگرێوه. وه‌كوو باو ده‌بێ چه‌ند ڕۆژێك چاوه‌ڕوان بكه‌یت تا چاوت بە دکتۆر بکەوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر نه‌خۆش بی، زۆر جاران هه‌مان ڕۆژ كات وه‌رده‌گریت.
- تۆ خۆت دكتۆری شه‌خسی خۆت هه‌ڵده‌بژێری. تۆ ئه‌گه‌ر له دكتۆری شه‌خسیت ڕازی نه‌بی، ده‌توانی بیگۆڕی.
له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ی helsenorge.no مرۆڤ ده‌توانێ دكتۆری شەخسی بدۆزێتەوە، یا دكتۆرێ شەخسی بگۆڕێت یا خود زانیاری ته‌ندروستی گرنگتر وه‌ربگرێت.
ئینته‌رنێت
دكتۆری پسپۆڕ
- دكتۆری پسپۆڕ ده‌توانێ بۆ نموونه دكتۆری ژنان، دكتۆری پێست، دكتۆری گوێ-لووت-قوڕگ یا خود دكتۆری پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی مناڵان بێت.
- بۆ وه‌رگرتنی كات لا‌ی دكتۆری پسپۆر، وه‌كوو باو ده‌بێ دكتۆری شەخسی نەخۆش ڕاسپێرێت.
له نه‌خۆشخانه خەواندن
- دكتۆر بڕیار ده‌دا كه ئایا تۆ پێویسته له نه‌خۆشخانه بخەوێندرێت. خەواندن له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خۆڕاییه. ده‌وڵه‌ت هه‌موو خه‌رجه‌كانی چاره‌سه‌ركردن، مانه‌وه و خۆراك ده‌دات.
- ئه‌گه‌ر مناڵ له نه‌خۆشخانه بخەوێندرێت، وه‌كوو باو یه‌كێك له دایك یا باوكان لا‌ی مناڵه‌كه له نه‌خۆشخانه ده‌مێننه‌وه.
چاره‌سه‌ركردن له ده‌رمانگه‌ی نه‌خۆشخانه
- چاره‌سه‌ركردن له ده‌رمانگه به‌و مانایه دێت كه تۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گریت، به‌ڵام له وێ ناخەوێندرێت. تۆ له كاتی دیاریكراودا دێیت بۆ ده‌رمانگه، هه‌مان رۆژیش پاش چاره‌سه‌ری ده‌گه‌رێیه‌وه ماڵێ.
یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێ
- ئه‌گه‌ر تۆ یا كه‌سێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت پاش کاتی ئیش کردنی دكتۆر نه‌خۆش یا بڕیندار بن، ده‌توانن له گه‌ڵ دكتۆری كێشك به ته‌له‌فۆنی ١١٦١١٧ په‌یوه‌ندی بگرن.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشێكی دژوار بگرێ یا بریندار بێت و یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێی پێویست بێت، ده‌بێ له گه‌ڵ ژماره‌ی یارمه‌تی پزشكی ده‌ست به‌جێ ١١٣ په‌یوه‌ندی بگرێت.
- به ئارامی قسه بكه و به‌م جۆره زانیاری بده: تۆ كێی؟ چی قه‌وماوه؟ له كۆی؟
ده‌رمانخانه
- زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان ته‌نیا له ده‌رمانخانه بەده‌ست دەکەون.
- هەندێک ده‌رمان، وه‌كوو ده‌رمانی سووكی دامركێنی ژان، له فرۆشگای خوارده‌مه‌نی یا به‌نزینخانه‌ش ده‌ست دەکەون.
- ئه‌وانه‌ی له ده‌رمانخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌كار هێنانی ده‌رمان ڕێنوێنی ده‌ده‌ن.
- له زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان، پێویستی به نوسخه‌ی دكتۆر هه‌یه. له سه‌ر نوسخه‌كه ناوی ده‌رمانه‌كه و چۆن به كار هێنانی نووسراوه.
- زۆربه‌ی نوسخه‌كان دیجیتاڵینه، جار به جاریش له سه‌ر كاغه‌زن. هه موو ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستیان به نوسخه دیجیتاڵێكان ڕا ده‌گات.
- كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كان به نوسخه‌ی دیجیتاڵی، ده‌بێ خۆت (به كارتی بانك، ئیجازه‌نامه‌ی لێخوڕین، پاسپۆرت یا خود كارتی پێناسه‌ی شه‌خسی) بناسێنی.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی دژوار و درێژخایه‌نی هه‌بێت، ده‌توانێ پێداویستێكانی پزشكی، خوارده‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی پزشكی له سه‌ر نوسخه‌ی شین وه‌ربگریت. ئه‌و كات ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له خه‌رجه‌كه ده‌دەێت.
ئه‌ركی نهێنی پاراستن
- هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی نهێنی پاراستنیان هه‌یه. ئه‌وه به‌و مانایه دێت ئه‌گه‌ر تۆ نەخوازی، ئه‌وان ناتوانن زانیاری تۆ به كه‌سی دیكه بده‌ن. بۆیه تۆ ده‌توانی به دڵنیایێوه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی خۆت له‌گه‌ڵ دكتۆر قسه بكه‌یت. تۆ پێویست ناكا ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێ كه كه‌سی دیكه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌کەت وته‌كانی تۆیان بە گوێ بگات.
- تۆ مافت هه‌یه بزانی دكتۆر له ژورناڵه‌كه‌ی تۆ دا چی ده‌نووسێت.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌ویكه كه‌سێك كاره‌كه‌ی بگۆڕێ، ئه‌ركی نهێنی پاراستن له سه‌ر جێگای خۆیه‌تی.
- وه‌رگێڕه‌كانیش ئه‌ركی نهێنی پاراستنیان هه‌یه.
- گه‌نجی سه‌ره‌وه‌ی ١٦ ساڵ ده‌توانن بڕیار بده‌ن كه ئایا دایك و باوك مافی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری ته‌ندروستی ئه‌ویان هه‌بێت یا خێر.
به‌شێک له خه‌رجی نه‌خۆش
- بۆ خه‌رجی چوونه لا‌ی دكتۆر، نه‌خۆش به‌شه خه‌رجی خۆی ده‌دات، ئه‌وه‌ی دیکە حكومه‌ت ده‌یدات.
- نه‌خۆش بۆخۆی خه‌رجی له‌فاف، ده‌رزی، ده‌رمان، پشكنین و ئه‌وانه ده‌دات. ئه‌وه به‌ر له به‌شه خه‌رجی نه‌خۆش دێت.
- مناڵی ژێر ١٦ ساڵ به‌شه خه‌رجی نه‌خۆش نادات.
چاودێری دووگیانی به‌خۆڕاییه. - به‌شه خه‌رجی نه‌خۆش بۆ هه‌ر جار چوونه لا‌ی دكتۆر شتێكی نێوان ١۵۰-٣٠٠ كرۆنه.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی دڕێژخایه‌نی هه‌بێت، به‌شه خه‌رجی نه‌خۆش بۆ ده‌رمانی سه‌ر نوسخه‌ی شین ده‌دات.
- هه‌ر كاتێك تۆ به‌شی دیاریكراو له به‌شه خه‌رجی نه‌خۆشت دا، مافی كارتی خۆڕایی وه‌رده‌گری. كاتێك تۆ ئه‌و به‌شه‌ت له بڕه خه‌رجی نه‌خۆش دا، له لایه‌ن HELFO كارتی خۆڕاییت بۆ ده‌نێڕدرێ یا خود ئه‌و كارته‌ت به دیجیتاڵی له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ی helsenorge.no بۆت داده‌نرێت. تۆ ده‌بێ كاتی چوونه لا‌ی دكتۆر یا كاتی كڕینی ده‌رمانی سه‌ر كارتی شین، ئه‌وه پێشان بده‌یت. ئه‌و كات تۆ پاشماوەی ساڵ له دانی به‌شه خه‌رجی نه‌خۆش عافوو ده‌كرێیت.
به‌كار هێنانی وه‌رگێڕ
ئه‌گه‌ر تۆ و دكتۆر له یه‌کتر تێنه‌گه‌ن، مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه كاتی سه‌ردانی دكتۆر له گه‌ڵ خۆت وه‌رگێڕ ببه‌یت. ئه‌وه بۆ تۆ به خۆڕاییه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌و وڵاته‌ی تۆ ده‌یناسی، چۆن كار ده‌كات؟
- ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بۆ نه‌خۆش به خۆڕاییه، حكومه‌ت پاره‌كه‌ی ده‌دات. حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه له كوێ دێنێت؟
- سووده‌كانی هه‌بوونی دكتۆری شه‌خسی چینه؟
- نزییكترین مه‌كته‌بی دكتۆری فریاكاری تۆ له كۆیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گشتی چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كاتێک مرۆڤ دكتۆری پێویست بێ، له سه ره تا له‌گه‌ڵ كێ په‌یوه‌ندی ده‌گرێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
بۆ له نه‌خۆشخانه خەواندن له نۆڕوێژ، مرۆڤ چه‌نده پاره ده‌بێ بدات؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟