شوێنه‌كانی کۆمەڵایەتی

شوێنه‌كانی کۆمەڵایەتی

شوێنه گشتیه‌كان ئه‌و جێگایانه‌ن كه خه‌ڵك بۆ پێكه‌وه بوون لەوێ كۆده‌بنه‌وه. خه‌ڵك له ژیانیاندا سروشتیانه شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆریان هه‌یه. خانه‌واده، هەر دووک خانه‌واده‌ی نزێك و خزم و كه‌س، ده‌توانن شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی بن. قوتابخانه و شوێنی كار بۆ زۆر كه‌س جێگای گرنگی كۆمهڵایهتینه. زۆر كه‌س له كاتی ئازاد‌دا له گەڵ هاوڕێكانیان پێكه‌وه‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌وان له قاوه‌خانه یا جێگای له‌م جۆره، یا خود له ماڵی یه‌كتری كۆبنه‌وه. زۆربه‌ی گه‌وره‌كان له كاتی ئازاد ده‌چنه خول، یا له زانكۆ وانه هه‌ڵده‌گرن. هەندێك له ده‌سته‌ی كۆڕ گۆڕانی ده‌ڵێن یا مۆسیقا دەژەنن، كه‌سانێكیش به‌شداری ڕێخڕاوەی جۆڕاوجۆڕ ده‌كه‌ن. هه‌مووی ئه‌وانه شوێینی كۆمهڵایهتینه.
چالاكێ ڕێكخڕاوهكانی كاتی ئازاد

زۆربه‌ی مناڵان به‌شداری چالاكیه ڕێكخڕاوهكانی كاتی ئازاد ده‌كه‌ن. له وانه‌یه ئه‌وان له یانه‌یه‌كی وه‌رزشی به‌شدار بن، یا له گەل ده‌سته‌یەک، مۆسیقا لێبده‌ن. كه‌سانێك ئه‌ندامی چاوه‌دێری (نێو دارستان)ن، له كاتێكدا كه‌سانێكی تر له گه‌ڵ ده‌سته‌ی وێنه‌گرتنن. له زۆربه‌ی ئه‌و چالاكیانه دایك و باوك تێكه‌ڵاون. ڕه‌نگه دایكێك ڕاهێنه‌ری ده‌سته‌ی تۆپی ده‌ست بێت؟ ده‌شێت دایك و باوك بۆ هێنان و بردنی مناڵان بۆ چالاكێكان نۆبه‌ی بكه‌ن؟ ئه‌وانه ده‌توانن بۆ كه‌سێك كه تازه هاتوونەته نۆڕوێژ، یا بۆ شوێنێكی تازه كۆچیان كردووه، بۆ ئاشنا بوون له گه‌ڵ خه‌ڵكی دراوسێ و ده‌ورووبه‌ر شێوازێكی باش بێت.
كاری خۆبه‌خشانه (دڵخوازانه)
كاری خۆبه‌خشانه كارێكه كه مرۆڤ به شێوه‌ی ئاسایی دانه‌مزراوه. مرۆڤ بۆ كاره‌كه مووچه وه‌رناگرێت. كاری خۆبه‌خشانه كارێكه كه ماوه‌كه‌ی كورته - هیچ كه‌س ته‌واو وه‌خت خۆبه‌خشانه كار ناكات! كاری خۆبه‌خشانه وه‌كوو باو به‌و ڕێکخراوانه گرێ دراون كه مه‌نفه‌عه‌تی كۆمه‌ڵگا له ئامانجه‌كانیان دایه. نموونه‌ی ئه‌م جۆره ڕێخراوانه، خاچی سوور، یانه‌ی وه‌رزشی، ڕێكخڕاوه یا خود ئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگی، وه ئه‌وانی ترن.
له وڵاتانی سكاندیناوی زۆربه‌ی كه‌س به‌شداری ڕێخراوه خۆبهخشەکان ده‌كه‌ن. مرۆڤ له‌وێ ده‌توانێ شتی تازه فێر بێت و هاوڕێ تازه په‌یدا بكات. زۆربه‌ی ئه‌و ڕێخراوانه وه‌كوو جۆرێك فێرگه‌ی دێموكراسیش به كار دێنرین. به‌شداربووان له گه‌ڵ فیت و فێڵی دێموكراسی ئه‌زموون وه‌رده‌گرن، وه‌كوو له كۆبوونه‌وه به‌شداری كردن، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان. زۆربه‌ی ڕێخراوه خۆبه‌خشه‌كان، هه‌م له ئاستی شار و هه‌م له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، له سه‌ر پرۆسه‌كانی سیاسیش كاریگه‌ری داده‌نێن.
له ڕێگای چالاك بوون له یه‌ك یا چه‌ند ڕێخراوەی خۆبه‌خشانه مرۆڤ ئه‌زموونی ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ دراوسێکان په‌یدا ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئاشنا بوون له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ناوچه‌كه‌ی خۆی. مرۆڤ ده‌توانێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی فراوان كات، ئه‌وه‌ش شتێكه كه ده‌توانێ له سه‌ر پیشه، خوێندكاری و ژیانی رۆژانه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ دابنێت.

پێكه‌وه بوون
له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا یاسا و ده‌ستووری نووسراوه و نه‌نووسراوه هه‌نه. زۆر یاساش هه‌نه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یزانن، به‌ڵام له هیچ جێگایه‌ك نه‌نووسراون. ئه‌م یاسایانه له كه‌لتوور بۆ كه‌لتوور جیاوازن. نموونه‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن له گه‌ڵ یه‌كتری چاك و چۆنی ده‌كه‌ین. له نۆڕوێژ ده‌ست له ناو ده‌ستنان ئاساییه، هه‌م بۆ ژنان و هه‌م بۆ پیاوان. ئه‌و كاته‌ی یه‌كتریش به جێ دێڵین، ئاساییه ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتری بنێین. كاتی سڵاو كردن له گه‌ڵ هاوڕێ، مرۆڤ زۆربه‌ی كات ده‌ڵێ «سڵاو»، یه‌كتر له باوه‌ش ده‌گرن یا ده‌ست له سه‌ر شانی یه‌كتری ده‌خشێنن. شێوه‌ی ئاسایی ده‌ست به سڵاو كردن ئاوایه: «سڵاو، چۆنی؟» وڵامی ئاساییش به‌م جۆره‌یه: «سپاس، باشم. تۆ چۆنی؟»

كۆچبه‌ر: حه‌ز ده‌كه‌ی رۆژێك سه‌ردانم بكه‌ی؟
نۆڕوێژی: به‌ڵێ، به خۆشحاڵیه‌وه.
مانگێك دواتر:
كۆچبه‌ر: بۆچی نههاتوویهته سه‌ردانم؟
نۆڕوێژی: خۆ تۆ بانگهێشتنت نه‌كردووم.
چی قه‌وماوه؟ مرۆڤ له نۆڕوێژ ده‌بێ بۆ رۆژ و كاتێكی دیاریكراو بانگهێشتن بكات. زۆر كه‌م دێته پێش نۆڕوێژێك به بێ واده‌ی له پێشدا، سه‌ردانی هاوڕێكانی بكات.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن

- ئایا گرنگه كه دایك و باوك ئه‌و ئاسانكاریە بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه مناڵه‌كانیان به‌شداری چالاكی ڕێكخڕاوهكانی كاتی ئازاد بکەن؟ بۆچی، یا بۆچی نا؟
- ئایا له شوێنی ژیانت ڕێخراوه‌كانی خۆبه‌خشانه ده‌ناسی؟
- له سه‌ر ئه‌و گوته‌یه گفتوگۆ بكه‌ن: «به بێ خۆبه‌خشی نۆڕوێژ ڕاده‌وه‌ستێ».
- لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی كاری خۆبه‌خشانه چینه؟
- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و یاسا نه‌نووسراوانه‌ی تۆ له ڕابردووڕا ده‌یانناسی ببینه‌وه.
- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له یاسا نه‌نووسراوه‌كان له نۆڕوێژ ببینه‌وه.
- شێوه‌ی سه‌یری میوان كردن، له ماڵی یه‌كتر خه‌وتن، چاوهڕوانێكان له خاوه‌ن میوان، چه‌نده ئینسان ده‌توانێ له میوانی بمێنێته‌وه، وه شتانی دیكه، له كه‌لتووره جۆراوجۆره‌كاندا به ڕاده‌یه‌كی زۆر جیاوازن. له سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه گفتوگۆ بكه‌ن.


وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
شوێنی تێكه‌ڵاوبوون چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
كاری خۆبه‌خشانه چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
وه‌كوو باو چۆن خه‌ڵك له نۆڕوێژ تۆقه ده‌كه‌ن، كاتێك كه بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كتر ده‌بینن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
بەرژەوەندی كار كردنی دڵخوازانه چیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟