نۆڕوێژ له ١٨١٤ تا ١٩٠۵
نۆڕوێژ له ١٨١٤ تا ١٩٠۵
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی یه‌كێتی و یهكێتێکی نوێ
زۆر شه‌ڕ له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ١٨٠٠ له ئەوروپا هاتنه ئاراوە، وه‌كوو نموونه شه‌ڕی گه‌وره‌ی نێوان ئینگلته‌را له لایه‌ک و فه‌ره‌نسا له لایه‌كی دیكه‌وه. ئه‌م شه‌ڕه به ناوی شه‌ڕی ناپلیۆن به ناوبانگه. دانیمارک و نۆڕوێژ لایەنی فه‌ره‌نسایان گرتبوو، و ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسا شه‌ڕه‌كه‌ی دۆڕاند، شای دانیمارک ناچار بوو نۆڕوێژ بە سوێد، كه لایەنی ئینگلته‌رای لە شەڕەکە گرتبوو، ببخشێت.
بەم جۆره یه‌كێتی نێوان نۆڕوێژ و دانیمارک له ساڵی ١٨١٤ هه‌ڵوه‌شایەوه. زۆربه‌ی نۆڕوێژیه‌كان هیواخواز بوون كه نۆڕوێژ ئیتر ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، و ١١٢ پیاوی ده‌سهه‌ڵاتدار له ئایدسوۆڵ پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. ئه‌وان ده‌یانویست وه‌ك نموونه یاسای بنچینه‌یی بۆ نۆڕوێژی سه‌ربه‌خۆ دابنێن. ١٧-ی ئایاری ئه‌م ساڵه نۆڕوێژ یاسای بنچینه‌ی خۆی دانا، بۆیه ١٨١٤ بووبه ساڵێكی گرنگ له مێژووی نۆڕوێژدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نۆڕوێژ ناچار به یه‌كێتی له گه‌ڵ سوێد كرا، و له گه‌ڵارێزانی ١٨١٤ یه‌كێتی نێوان نۆڕوێژ و سوێد بوو به ڕاستیه‌ک. یه‌كێتی له گه‌ڵ سوێد لاوازتر له یه‌كێتی له گه‌ڵ دانیمارک بوو. نۆڕوێژ پاش کەمێک ئاڵوگۆڕکردن، ئیزنی پاراستنی یاسای بنچینه‌یی خۆی وه‌رگرت و هاوكات سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیشی به دەست هێنا. ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی، واتە پهڕڵمان، له ساڵی ١٨١٤ دامه‌زرا.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له لایه‌ن سوێده‌وه به‌ڕێوه دەچوو و پادشای هه‌ر دوو وڵات سوێدی بوو. ناوی ئەم «كارڵ یوهان» بوو شه‌قامی سه‌ره‌كی ئۆسڵۆ ناوه‌كه‌ی لەم شایه وه‌رگرتوە.
رۆمانتیسمی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی نۆڕوێژی
له ناوه‌نده‌كانی سه‌ده‌ی ١٨٠٠-وه هونه‌ر و كه‌لتوور به ئاراسته‌یه‌كی دیكه په‌ره‌ی گرت. به ئه‌مه ده‌ڵێن ڕۆمانتیسمی نه‌ته‌وه‌یی. ئاماژه كردن به تایبه‌تمه‌ندێكانی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ سه‌یری ده‌كرا، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له ڕاستێكانیش باشتر نیشان بدرێن. له نۆڕوێژ سروشته جوانه‌كه زیاتر نیشان دەدرا، و كۆمه‌ڵگای جووتیاری وه‌كوو تایبه‌تمه‌ندێكی به‌رچاوی نۆڕوێژی سه‌یری دەكرا. ڕۆمانتیسمی نه‌ته‌وه‌یی له قه‌باره‌ی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری وێنه و مۆسیقا پێشاندەدرا. لای زۆربه‌ی خه‌ڵك شانازی كردن به نۆڕوێژی بوون به‌ره و هه‌لچوون بوو، و زۆر كه‌س ده‌یویست نۆڕوێژ ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ.
زمانی نووسین له نۆڕوێژ پاش چه‌ند سه‌د ساڵ هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ دانیمارک، دانیماركی بوو. ئه‌م زمانه‌ی ئه‌مڕۆ پێیده‌نووسین و وه‌كوو بووكمۆڵ ده‌یناسین بهنۆڕوێژی كردنی زمانی دانیماركیه. زۆر كه‌س له‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕۆمانتیسمی نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه نۆڕوێژ زمانێكی هه‌بێت كه له زمانی دانیماركی سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێت. بۆیه زمان‌ناسی نۆڕوێژی «ئییوار ئۆسن» سه‌فه‌ری ده‌وری وڵاتی كرد و نموونه زاراوه‌ی شوێنه‌كانی جیاوازی كۆ كرده‌وه. ئه‌و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م نموونه زاراوانه، زمانێكی نووسراوه‌ی تازه‌ی به نێوی «نی نۆشك» بنیاتنا. له سه‌ده‌ی ١٨٠٠-وه نینۆشك و بووكمۆڵ هه‌ر دووكیان زۆر په‌ره‌یان پێدراوه، به‌ڵام هه‌ردووكیان زمانی ڕه‌سمی وڵاتن. به‌ر له‌وانه زمانی سامی-ش زمانێكی ڕه‌سمی نۆڕوێژه.
له كشت و كاڵه‌وه به‌ره‌و سه‌نعه‌ت
نۆڕوێژ له ڕابردوو كۆمه‌ڵگایه‌كی جووتیاری بوو. له ناوه‌نده‌كانی سه‌ده‌ی ١٨٠٠ نزیكه‌ی حه‌فتا له سه‌دی خه‌ڵكی نۆڕوێژ له گونده‌كان ده‌ژیان. ئه‌وان به گشتی كشت و كاڵ و ماسیگریان ده‌كرد. ژیان بۆ زۆربه‌یان دژوار بوو. ژماره‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو، و زه‌وی و زار و كار بۆ هه‌مووان نه‌بوو. هاوكات له شاره‌كان گۆڕانكاری له ئارا دابوو. ئەم سەردەمه كارخانه ده‌ستیان به کار كرد و زۆربه‌ی خه‌ڵك بۆ كار كردن له گونده‌كان به‌روه شاره‌كان كۆچیان كرد. ژیان له شار بۆ زۆربه‌ی خانه‌واده‌كانی كرێكار دژوار بوو. ڕۆژه‌كانی كار درێژ و دۆخی كار خڕاپ بوو. خانه‌واده‌كان به گشتی مناڵی زۆریان هه‌بوو، و نائاسایی نه‌بوو كه چه‌ند بنه‌ماڵه پێكه‌وه له شوقه‌یه‌كی بچووك دا بژین. ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له مناڵه‌كانیش ده‌بوایه له كارخانه‌كان بۆ هه‌ڵسووڕانی ژیانی ئابووری خانه‌واده كار بكەن.
به‌ر له ١٨۵٠نزیكهی پازده له سه‌دی جه‌ماوه‌ر له شاره‌كان ده‌ژیان. له ئاخیره‌كانی سه‌ده‌ی ١٨٠٠ سی و پێنج له سه‌دی جەماوەر له شاره‌كان دەژیان. له ١٩٠٠ بیست و سێ له سه‌دی هه‌موو ئه‌و كه‌سانەی له ته‌مه‌نی كارکردندا بوون لە سه‌نعه‌ت كاریان ده‌كرد. لە نێوان ١٨۵٠ و ١٩٢٠ نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار نۆڕوێژی بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كرد.
نیشتمانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
پاش ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ پادشای سوێد ناكۆكی سیاسی هاته پێش، پهڕڵمان ٧-ی حوزه‌یرانی ١٩٠۵ ڕایگه‌یاند كه پادشای سوێد ئیتر شای نۆڕوێژ نیه، و به‌م شێوه هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ سوێد هه‌ڵوه‌شێندرایەوه. كاردانه‌وه‌كانی سوێد توندوتیژ بوون، و نزیك بوو شه‌ڕ له نێوان سوێد و نۆڕوێژ ڕوو بدات. دوای دو رێفراندۆم له هه‌مان ساڵدا بڕیار درا كه هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ سوێد هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه و هه‌روه‌ها بڕیار درا كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه‌ی نۆڕوێژ پادشایی بێت.
پادشای سوێد ئاكامی رێفراندۆمهكهی په‌سه‌ند كرد. كارڵ، شازاده‌ی دانیماركی وه‌كوو شای تازه‌ی نۆڕوێژ ههڵبژێڕدرا. ئه‌م ناوی شای نۆڕوێژ هۆكۆن-ی هه‌ڵبژارد. شا هۆكۆن-ی حه‌فته‌م له ماوه‌ی ١٩٠۵ تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی ١٩۵٧ كۆچی دوایی كرد، شای نۆڕوێژ بوو.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- بۆچی ئێمە ١٧-ی ئایار له نۆڕوێژ جەژن ده‌گرین؟
- ڕۆژی نیشتمانی له وڵاته‌كانی جۆراوجۆر جیاواز جەژن ده‌گیرێت. ڕۆژی نیشتمانی له‌و وڵاته‌ی تۆ ده‌یناسی چۆن جه‌ژن ده‌گیرێت؟ هاوشێوه‌یی و جیاوازی له گه‌ڵ شێوازی جه‌ژن گرتنی ئه‌و ڕۆژه له نۆڕوێژ چیه؟
- هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستی له نێو نۆڕوێژیه‌كان له سه‌ده‌ی ١٨٠٠ به‌هێزتر بوو. هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستی چیه، و چۆن په‌یدا ده‌بێت؟
- هه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستی به‌هێز چ شتێكی خڕاپ و چ شتێكی باشی تێدایه؟
- به بڕوای تۆ سه‌رده‌می هاوپه‌یمانی نێوان نۆڕوێژ و سوێد هیچ كاریگه‌رێكی له‌سه‌ر ئێستای په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه؟
- تۆ ئێستا مێژووی نۆڕوێژ له سه‌رده‌می ١٨١٤ تا ١٩٠۵-ی فێر بووی. پێت وایه لەم شتانه‌ی فێریان بوویه، شتێكی تایبه‌ت هه‌یه كه له به‌ره‌و پێش بردنی نۆڕوێژی مۆدێرن گرنگ بووبێت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک نۆڕوێژ یاسای بنچینه‌یی خۆی وه‌رگرت؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک نۆڕوێژ له گه‌ڵ سوێد هاوپه‌یمان بوو؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چۆن ئیوار ئۆسن نینۆشك-ی بنیات نا؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كلیك بكه
له سه ر خشته‌ی کاتی له سه‌ر سه‌رده‌می ڕاست كلیك بكه. چ کاتێک هۆكۆنی حه‌فته‌م پادشای نۆڕوێژ بوو؟