په‌ره‌پێدانی سهقامدار
ئه‌و فیلمه ببینه
په‌ره‌پێدانی سهقامدار
ئامانجی په‌ره‌پێدانی سهقامداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پلانێكی هاوبەشه بۆ گەشەپێدانی سهقامدار بۆ هەموو جیهان. پلانەکە ئامانجی ئەوەیە کە پێکەوە هەژاری بنبڕ بکەین، بەرەنگاری جۆرە نایەکسانییە جیاوازەکان بینەوە و تا ساڵی ٢٠٣٠ گۆڕانکاری کەش و هەوا بوەستێنن.
گۆڕانکاری کەش و هەوا
هه‌وا و «کەش و هەوا»، واته جه‌و، وەک یەک نین. هەوا ئەم شتەیە کە ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەزموونی دەکەین، کاتێک له پەنجەرەوه سه‌یری ده‌رێ ده‌كه‌ین، یا لە دەرەوەین، لە کاتێکدا کەش و هەوا (جه‌و) تێکڕای ئەم کەش و هەوایە کە له ماوەیەکی درێژدا دەپێورێت. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، گۆڕانکاری گەورە لە کەش و هەوای سەر زەوی پێکهاتووە. زۆربەی زانایانی کەش و هەوا لە جیهان باوەڕیان وایە کە ئەمه گازە کاربۆنه کە هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە گەورە و خێرایانەیە کە ئەمڕۆ دەیبینین.
ئەمە هەندێک لەم گۆڕانکاریانەن کە ئێمە هەستی پێدەکەین:
- پلەی گەرمای گۆی زەوی لە بەرزبوونەوە دایە.
- ئاستی دەریا بەرز دەبێتەوە و ئەسێدی زیاتر دەبێت.
- سەهۆڵ دەتوێتەوە.
- ئاڵ‌و گۆر له بارین پێک دێت و زۆریش توندتر دەبێت.
سەرچاوەکانی نوێ گه‌ره‌وه
سەرچاوەکانی نوێ گه‌ره‌وه چه‌مكێكه کە باس لە سەرچاوە سروشتیەکان دەکەن کە خۆیان نوێ دەکەنەوە. مرۆڤ دەتوانێت لەم سەرچاوانە به‌كار بهێنێت، و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كار بهێنرێن، ئیتر زیانیان پێ ناگات.
نموونەی سەرچاوە نوێ گهرهوهكان:
- ئاژەڵ و دار و ڕووەک
- باران، با و ئاو
- تیشکی خۆر
نموونه‌ی سەرچاوە نوێ نە-گهرهوەکان:
- نەوت
- گاز
- خەڵوز یان ڕەژی
خۆراكی خۆماڵی
خۆراكی خۆماڵی لە نزیک مه‌سره‌فكه‌ر بەرهەم دەهێنرێت. کاتێک خۆراك لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، کەمتر پێویستی بە گواستنەوە هەیە، وە ئێمە پێش له ژمارەیەکی زۆر لە گازەکان دەگرین. هەروەها کۆنتڕۆڵ کردنی بەرهەمهێنانی خۆراکی ناوخۆییش ئاسانتر دەبێت. ئه‌وه ده‌توانێ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به دەرمانی ڕشاندن، بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیک لە پیشەسازی گۆشت و ماسی و هاوڕێ له گەڵ دۆخی ژیانی ئاژەڵان.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- باسی گۆڕانی کەش و هەوا بکەن. ئەم گۆڕانکاریانە لە وڵاتی ئێوە چۆن دەبینرێن؟ لێرە لە نۆروێژ چۆن هەستیان پێدەکرێت؟
- باسی سەرچاوە نوێ گهرهوهكان بکەن. کاتێک مرۆڤ به خێراییەکی زۆر زیاتر لەوەی سروشت بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌تی، به‌كاری دێنێت، چی ڕوودەدات؟
- باسی باشی و خڕاپی خۆراكه خۆماڵێكان بكه‌ن.
- ئایا گرنگه كه وڵاتێک خۆی پێ بەخێو بکرێت؟ بۆ بەڵێ یا خود بۆچی نا؟
- باس لە ئامانجەکانی گەشەسەندنی سهقامداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بکەن. تۆ پێت وایە هەندێک لەوانە گرنگترن لە ئەوانی-تر؟ ئایا هەموو جیهان لەسەر ئەم پلانە کۆکن؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
کەش و هەوا چییە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
مه‌به‌ستی زۆربەی ئه‌و زانایانه‌ی کەش و هەوا له‌مه‌ڕ هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە خێرا و گه‌ورانه‌ی ئێمه دەیبینین، چیە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
سەرچاوە نوێ گه‌ره‌وه چیە؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
لە سەر وێنەی ڕاست کلیک بکەن
کامە وێنە سەرچاوەیه‌كی نوێ نه-گه‌ره‌وه نیشان دەدات؟